تەژەئا بەرامبەر بە دەستگیرکردنی گوڵتان کیشاناک ناڕەزایەتی دەربڕی

تەژەئا ڕێگریکردن لە ئازاد بوونی (گوڵتان کیشاناک) و دیلکردنی (هودا کایا)ی شەرمەزار کرد.

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە بینای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە ئامەد سەبارەت بە ئازادنەکردنی گوڵتان کیشاناک هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد لێدوانێکیان دا. بە بەرزکردنەوەی پانکارتی "گوڵتان کشاناک و زیندانیانی ناو زیندانەکان ئیرادەی ئێمەن" ڕاگەیەندراوەکەیان بلاو کردەوە. ئەندامانی ژن لە هەدەپ و پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) پشتیوانیان لەو ڕاگەیەندراوە کرد. پینار ساکیک تەکین هاوسەرۆکی هەدەپی ئامەد لە ڕاگەیەندراوەکەدا قسەی کرد و وتی: ھەرکە ژنان ژیانێکی ئازاد بنیاتدەنێن، دەسەلاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، زیاتر ھێرش دەکاتە سەڕ ژنان. تەکین باسی لەوە کرد کە گوشارەکان لەسەر ژنانی سیاسەتمەداری کورد لە زیادبووندایە و لە زیندانەکان نادادپەروەری بەرامبەر بە ژنان دەکرێت و گۆراوە بۆ ئەشکەنجەدان.

پینار ساکیک تەکین وتی: "ئامانجیان بە تاوان ناساندنی ناسنامەی تەڤگەری ژنانە" و دەستنیشانی کرد کە بەتایبەتی خەباتی تەڤگەری ژنانی کورد دەکرێتە ئامانج.

پینار ساکیک تەکین وتی: "هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد، هاوڕێمان و چالاکوانی تەژەئا گوڵتان کیشاناک، سەرەرای ئەوەی کە سزای زیندانیکردن بەپێی دەستووری دژە دیمۆکراتیک 7 ساڵ بەسەریدا تێپەڕیوە، بەلام ھێشتا لە زینداندایە و ئازاد نەکراوە".

پینار ساکیک تەکین ڕایگەیاند کە دەستگیرکردنی هودا کایا نیشان دەدات کە هێرشەکان لەسەر سیاسەتی دیموکراتیک هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

هاوسەرۆکی وتەبێژی کۆمیسیۆنی زمان، کەڵتور و هونەری ھەدەپ، جەمیلە تورهاللی بالساک ڕایگەیاند: کاتێک کە دادگایی کردن لە مەلەتی بەردەوام بوو، دۆسیەی دووەم کرایەوە و وتی: پرۆسەی هێرشکردنە سەر ژنان دەستیپێکردووە.