تەژەئا دژی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی ئاگاداری بڵاوکردەوە

تەڤگەری ژنانی ئازاد سەرنجی بۆ زیادبوونی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و دیاردەی سەپاندنی لەشفرۆشی ڕاکێشا و ئاگادارییان بڵاوکردەوە.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە بەردەم پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری ئیدر، بە مەبەستی سەرەنج ڕاکێشان بۆ بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و پەرەپێدانی لەشفرۆشی لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی دا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا نووسراوی "رێگە بە مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی نادەین، دژی شەڕی تایبەت تێکۆشینێکی بەهەیبەت" بەرزکرایەوە. ئەندامان و بەڕێوەبەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل (هەدەپ)، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، ناوەند و شارەکانی هەدەپە ئاگری و ئیدر، ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجان و خەڵکێکی زۆریش بەشداریان لە ڕاگەیاندنەکەدا کرد. دەقی بەیاننامەکە لەلایەن ئۆیا مالگاز هاوسەرۆکی دەبەپەی ئیدر خوێندرایەوە.

مالگاز ئاماژەی بەوەکرد، دینامیکی سەرەکی هەرێمی کوردستان ژن و گەنجن، بە سیاسەتی شەری تایبەت کە دەوڵەت جێبەجێی دەکات، ژنانی کۆمەڵگە دەکێشنە نێو مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی. مالگاز لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە وەک حزب بۆ پاراستنی ژنان و گەنجانمان. هەموو هەوڵێک دەدەین و ئەم سیستەمە کە مادەی هۆشبەر، لەشفرۆشی بە ژنانەوە دەکات دەوەستێنین، هاوشانی گەل و بنەماڵەکان، داوا لەدەسەڵات وکاربەدەستان دەکەین؛ ئەم ژەهرە بۆ هەموو کۆمەڵگاکەمان مەترسیدارە بۆیە بەرپرسیارێتی هەموومانە لەم ژەهرە ڕزگارمان بێت کە بناغەی کۆمەڵگا ونەریتەکان لەناو دەبات.

هەروەها مالگاز ژیانی ئەو منداڵانەی وەبیرهێنایەوە کە لەلایەن ٦ پیاوەوە ڕاکێشرابوونە ناو لەشفرۆشی و دەستدرێژییان کرابووە سەر:"هەموومان شاهیدی ئەوە بووین کە چۆن مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی بنەماڵەیەکی لەناوبردووە".  6 پیاو بە چەک و هەڕەشە دەستدرێژییان کردە سەر کچێکی بچووک. زۆر هەواڵی لەم جۆرە دەبیستین. سەرەتا منداڵەکانمان فێری مادە هۆشبەرەکان دەکەن و دواتر لەشفرۆشی”.

مالگاز لەدرێژەی قسەکانیدا وتی لە هەموو گەڕەکێکدا مادەی هۆشبەر و هاوشێوەکانی بە ئاسانی دەست دەکەون و دەفرۆشرێن و بەم شێوەیە کۆتایی بە وتارەکەی هێنا: "ئەگەر بێدەنگ بین، ئەم دۆخە مەترسیدارتر دەبێت". لە سەدا ٨٠ی گەنجان مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن. بۆ ئەوەی گەنجانمان بپارێزین، پێویستە هەنگاوی پێویست بنێین. داوا لە هەموو لایەک دەکەین بەرامبەر بە مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی هەستیار بن”.

دوای ڕاگەیاندنەکە، جەماوەر لە ناوەندی بازاڕدا ئاگادارییان دابەشکرد و دروشمی "نا بۆ مادەی هۆشبەر" و "ئێمە گەورەکانیان دەناسین، ئێمە دەڵێین نا بۆ مادەی هۆشبەر لە شارەکەماندا."