ڤیان: ژنۆلۆژی بەرامبەر هەموو جۆرە ئەقلیەتێکی زانست‌پەرستی دەوەستێتەوە

ئەندامی پاژک ڤیان لەیلا دەستنیشانی کرد کە ژن خاوەن هێزێکی وەهایە کە لەبەردەم سروشتدا هەستیارە، بەرپرسیارە لە کۆمەڵگا و گرینگی دەدات بە پێداویستییەکانی کۆمەڵگا. ڤیان لەیلا وتی: "ئێمە لە هەموو بارودۆخێکدا سیاسەتی تایبەت بەڕێوەدەبەین.

ڤیان لەیلا ئەندامی پاژک بەشداری لە بەرنامەی 'خۆبوون'ی ژن تیڤی کرد و ڕایگەیاند کە لیبرالیزم پرسەکانی زانست پەرەستی، ئاین پەرەستی، نەتەوە پەرەستی و ڕەگەز پەرەستی بۆ بنیاتنانی خۆی وەک ئامرازێکی ئایدۆلۆژی بەکاردەهێنێت.

زانست پەرەستی، ئایین پەرەستی، نەتەوە پەرەستی و ڕەگەز پەرەستی لای سیستەم بەواتای چی دێت؟

زانست پەرەستی، ئایین پەرەستی، نەتەوە پەرەستی و ڕەگەز پەرەستی توخمە سەرەکییەکانی سیستەمن. سیستەم ئەم بابەتە وەک ئامرازێکی ئایدیۆلۆژی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی ئەم بەڕێوەبەرییە قبوڵ بکرێت و لە ناو کۆمەڵگادا کەس لە بەرامبەری نەوەستێتەوە. هیچ سیستەمێک، هیچ ڕێکخراوێک بەبێ ئایدۆلۆژیا بەڕێوەناچێت. تا هەژموونی خۆیان دانەمەزرێنن، ناتوانن دەسەڵاتی خۆیان بە شێوەیەکی هەژمۆنی دابمەزرێنن. هەموو شارستانیەتەکان لەسەر ئەم ڕێبازە دامەزراون. کاتێک سیستەمی دەوڵەتپارێز بنیاتنرا و شارستانیەتی سەرمایەداری بنیاتنرا، سەرەتا بە چالاکییە ئایدۆلۆژییەکانی ڕاهیبەکانی سۆمەرییەوە دەستی پێکرد. ڕاهیبەکانی سۆمەری زیگوراتیان بنیاتنا، لەوێ پەرەیان بە چالاکییە فیکریەکان دا، لەسەر بنەمای ئەو عەقڵیەتە سیستەمێکیان بنیاتنا. سیستەمەکە چۆن بوو؟ لە سەرەوە خودا هەیە، ڕاهیبەکان نوێنەری خودان. ئەوانەی لە خوارەوە دەژین هەموویان کۆیلەن. ئەوانەی کە لە خوارەوەن کێن؟ ژن، گەنج، کرێکار، یان ئەو کەسانەن کە لە دەرەوەی سیستەمن. بنیاتنانی دەوڵەتیش بەم شێوەیەیە. دەوڵەت پشت بە عەقڵیەتی دەسەڵات دەبەستێت. بۆ ئەوەی خۆی ڕەوا بکات و خۆی بداتە قبوڵ کردن بە شێوەیەکی زۆر هەستیار کار دەکات. لەبەر ئەوەی لە بەرامبەر دەولەتدا بەرخۆدان و قبوڵنەکردن هەیە. سیستەم بەم بیرۆکانە خەڵک فریو دەدات و کاریان پێدەکات. دەوڵەت ئایدۆلۆژیای خۆی لە ئەکادیمیاکان قوتابخانەکاندا دامەزراند. هەموو دامودەزگاکانی بە پێی ئەم ئایدۆلۆژیایە ڕێکخستووە. ئامانجیان چییە؟ بۆچی بەدوای ڕێبازێکی ئایدیۆلۆژیدا دەگەرێن؟ بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگادا هەندێک کەس باڵادەستبن و هەندێک کەسیش بندەستبن. هەندێک کەس دەسەلاتدار بن و هەندێک کەسیش کۆیلە. واتا چینی خوارەوە و سەرەوە و خوارەوە بنیات دەنێن. ئەو کەسانەی سەرەوە کێن؟ دەوڵەتە،  پیاوە، نەتەوە بالادەستەکانن، ئەو کەسانەن کە دەسەڵات بەرێوە دەبەن. ئەو کەسانەی خوارەوە کێن؟ کۆمەڵگا خۆیەتی. بۆ ئەوەی هەمیشە ئەوانەی خوارەوە ملکەچی ئەوانەی سەرەوەبن، جێگەی خۆیان قبوڵ بکەن، دەسەڵاتدار ناچارە بە ئایدۆلۆژیایەک بەڕێوەیان ببات. ئەمڕۆ، ئایین و ئامرازی سەرەکییان لیبرالیزمە. هەر خۆی لیبرالیزم لەسەر بناغەکانی ئایین پەرەستی، زانست، نەتەوە پەرەستی و ڕەگەز پەرەستی بنیات نراوە. بۆ ئەوەی ئەمە قبوڵ بکرێت، هەموو دامودەزگاکانی بەو عەقلییەتە بەرێکخستن دەکات. مۆدی فەلسەفی پێشدەخات، تێز و تیئۆری بنیات دەنێت و بە گوێرەی ئەمە پێوەندی کۆمەڵایەتی دروست دەکات. لە ئەنجامدا بۆ ئەوەی ئەم سیاسەتە جێگای خۆی بگرێت و بنیات بنرێت هەموو کارێک دەکات. بۆ ئەوەی سیستەمەکەیان پەرەپێبدەن، قوتابخانە، ئەکادیمیا و زانکۆی ئەهلی بنیات دەنێن. هەموو میدیاکان بۆ خۆیان بەکار دەهێنن. لە چوار لاوە کۆمەلگایان خستۆتە ژێر گەمارۆ. بۆ ئەوەی کۆمەڵگا لەم بازنەیە دەرنەچێت، ئەم چەکە مەترسیدارە بەکاردەهێنن.

با لە زانست پەرەستییەوە دەستپێبکەین. زانست پەرەستی چۆن بەکاردێت؟ ئێمە هەمیشە دەڵێین سەیرکردنی ئەرێنی. ئه‌مه‌ واتای چییه‌؟

زانست جیاوازە، زانست پەرەستی جیاوازە. ئێمە هیچ دژایەتییەکمان لەگەڵ زانستدا نییە. زانست چالاکیەکی سەرەتایی مرۆڤە. ئێمە دەتوانین بڵێین زانست و پێشکەوتنی تەکنەلۆژی لە سایەی سەرمایەداریدا دروست نەبووە. سیستەمی سەرمایەداری بە هەموو جۆرێک دەیەوێت زانست پەرەستی ڕەوا بکات. وەک خۆی دەڵێت: "زانست بەبێ من پێشناکەوێت، مرۆڤەکان لەڕووی فیکرییەوە گەشە ناکەن". بەڵام ئەمە درۆیەکی گەورەیە. لە کۆمەڵگای سروشتیشدا زانست هەیە. بۆ نموونە تایە، گۆزە، پەرداخ و قاپ کە دروست کراوە بە گوێرەی سەردەمەکە پێشکەوتنێکی تەکنیکی بووە. ئەو شتانەی کۆمەڵگایان زیاتر بەرەو پێشەوە بردووە، پێشکەوتنی تەکنیکی و کارە زانستین.بۆیە ئێمە نابێت باوەڕ بە درۆکانی سیستەمی سەرمایەداری بکەین. ئەو زانستەی کە پێشکەش بە ئێمە کراوە پەیوەست نییە بە ئەخلاق و پێداویستییەکانی کۆمەڵگا. زانستی پۆزەتیڤ چییە؟ لە زانستی سەرمایەداریدا هەموو شتێک ماددیاتە. لەناویاندا هیچ شوێنێک نییە بۆ معنەویاتی کۆمەلگا. هەموو شتێک دەبێت لێرە  تاقیکردنەوە بسەلمێنرێت، جگە لەوە هیچ شتێک ناخوات. هەست بە چی دەکەیت، بیر لە چی دەکەیتەوە، لە ڕووی دەروونییەوە چۆنیت، سیستەم هیچ خەمێکی نییە. ئەم شتانە وەک مەیدانێکی بەتاڵ دەبینێت. یان ئەوەی باسی دەکەیت، پرسیار دەکەیت، باوەڕت بە چییە، ئەمەش بۆ سیستەم چیرۆکە. واتا دەبێت هەموو شتێک بە چاوی خۆت ببینیت. تەنانەت ئەو شتانەی بە چاوی خۆت دەیبینیت دەبێت بە ئەزموونەکان بسەلمێنرێن.

ئایا هۆکاری ئەمە ئەوەیە کە زانست پارچە پارچە بووە؟

بەڵێ، لە ئێستاوە هەموو دیاردەکان دابەش دەکات و بەو شێوەیە دەیانخاتە ڕوو. لە مەنتیقی پۆزەتیڤیستیدا چی هەیە؟ هەموو شتێک کار و کاردانەوەیە. بۆ نموونە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەگرێتە خۆی. لە کۆمەڵگادا پیاو کردەیە. دەتوانێت هەموو شتێک بکات، لەبەر ئەوەی بەگوێرەی ئەقلیەتی پۆزەتیڤیست پیاو کردەیە، سەروەرە. یان حکومەت سەروەرە، بەڕێوەی دەبات، هەموو کارەکان دەکات. بەڵام کۆمەڵگا کردارە، نابێت دەنگی بەرز بکاتەوە. لە ڕۆژی ئەمرۆماندا مرۆڤ کردەیە، سروشت کردارە. مرۆڤ دەتوانێت هەرچی ویستی لەسر زەویدا بیکات. واتە هەرکەسێک کردە بێت ڕاستیەکی حەقە.

بەئاسانی مرۆڤەکان ئینکار دەکرێن و نکۆلیان لێدەکرێت. بەگوێرەی زانست پیاو هەم سەروەرە و هەمیش ئاقلە. بەڵام ژن تەنها بە هەستەکانی هەڵسوکەوت دەکات. هەم بە ژن و هەم بە زانست نکۆلی لە مرۆڤەکان دەکات.

زانست دزینی عەقڵیەتی کۆمەڵایەتییە. بۆ نموونە حکومەت عەقڵ و عەقڵییەتی کۆمەڵگا دەدزێت و دەستی بەسەردا دەگرێت و دەیکات بە ئایدی خۆی و دواتر بەکۆمەڵگای دەفرۆشێتەوە. بۆ ژنانیش هەمان شت ئەنجامدەدات. ئەقلی ژن، بەرهەم و پێشکەوتنی ژنان کە لە مێژووی کۆمەلایەتیدا خۆلقاندوویانە، تالانیان کرد و دەستیان بەرسەرداگرت، پاشان وەک ئەوەی کە بەرهەمی خۆیان بێت دایان بەکۆمەڵگا. لە هەموو ئەمانەدا ڕەگەز پەرەستی ڕۆڵێکی جددی دەگێڕێت. زانستی ئەمڕۆمان زانستێکی ڕەگەزپەرستانەیە. بە عەقڵی پیاو بەڕیوەدەبرێت. بۆیە نە ئەخلاقی کۆمەڵایەتی، نە بەرژەوەندی ئینسانی و نە پاراستنی سروشتی هیچکامیان بوونیان نەماوە. بە گشتی کاریگەری هەیە.

زانست چ بوارێک بۆ ژنان دەکاتەوە؟

مرۆڤ دەتوانێت بڵێت بوارەکان پڕدەکاتەوە. دەگوترێ مێشکی ژن لەم بابەتانە تێناگات، لەڕووی بەرهەمهێنانەوە لۆژیکی ئەوتۆی نییە، زیرەکییەکەی نزمە. ژن تەنها دەتوانێت ئامرازێک بێت لە کاری زانستیدا. بۆ نموونە جەستەی مێینە وەک تەرمێک بۆ پێشکەوتنی پزیشکی بەکاردەهێنرا. لە هەندێک تاقیکردنەوەدا وەک کانزایەک بەکارهێنراوە. بێگومان ژنانیش هەن دەیانەوێت قسەی خۆیان هەبێت. بەڵام هەندێکیان بە دزییەوە، هەندێکیان بە نهێنی، هەندێکیان بە ترسەوە کارەکانیان ئەنجامدا. لە مێژوودا ژنان لە زانستدا هەنگاویان ناوە، چونکە بەرهەمەکانیان نابینرێت، ژنان ناچاربوون بەرهەمەکانیان بەناوی پیاوێکەوە بڵاوبکەنەوە. یان هەندێک دەبوو پیاوێک لە تەنیشت خۆیان دابنێن بۆ ئەوەی کارەکانیان بە ئاسوودەیی زیاتر ئەنجام بدەن. ژنان سنوورەکانیان شەرمەزار کرد. تەنانەت ئەگەر ژنان لەم بابەتەدا هەوڵیان هەبووایە، یان بەپێی سنووری خۆیان مامەڵەیان دەکرد یان کاتێک دەچوونە دەرەوەی سنووری خۆیان، ڕووبەڕووی پراکتیزەی جیاواز دەبوونەوە. بۆ نموونە وەک جادووگەر سووتێنران. ژنانی چارەسەرکەر هەبوون، ژن هەبوون وەڵامی باوەڕی گەلانیان دەدایەوە، زۆربەیان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا بە زیندووی سووتێنران. تاکە تاوانیان چی بوو؟ خەریکی کاری زانستی بوون. وەک ژنە خراپەکان، ژنانی دەرکراو نیشان دەدران، لە دەرەوەی زانست جێهێڵران. لەمڕۆشدا هەڵوێستی ڕەگەزپەرست هەیە. لە ڕووی زمانەوە هێشتا بە وردی ناڵێن مرۆڤی زانا، دەڵێن پیاوی زانا. باڵادەستی پیاو لەم بوارەشدا بوونی هەیە. ئەو کاریگەرییەی کە پیاوان لەسەر ژن هەیەتی، مرۆڤ لەسەر سروشت و ئەو کاریگەرییەی دەسەڵات لەسەر جڤاک هەیەتی، بەشێوەیەکی تایبەت کاردەکات.

ئێمە دەڵێین قڕکردنی ژن و جڤاک، بەڵام دەبێت قڕکردنی سروشتیش ببینین. پشکی زانستپەرستی لە قڕکردنی سروشتدا چۆنە؟

لەسەرەتای بەجڤاکبووندا ئەخلاقێکی جڤاکی هەبوو بۆ ئەوەی نەهێڵێت عەقڵی شیکاریی مرۆڤەکان بەلاڕێدا بچێت و ئەنجام لەدەرەوەی بەرژەوەندی جڤاک بەرهەم نەهێنێت. ئەخلاقی جڤاک هەموو شتێکی دیاری دەکرد. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بە ناوی ئەخلاقی جڤاکییەوە هیچیان نەهێشتۆتەوە. ئێستا بژاردە تەکنەلۆژییەکان بێ سنوورن. کێ ئەو سنوورانە دیاری دەکات؟ دەسەڵات دەیکات. جڤاک خۆی بڕیار نادات بۆ پێداویستیەکانی خۆی. بۆ نموونە جڤاک پێویستی بە چەکی ئەتۆمی نییە. یان جڤاک پێویستی بە بەرهەمهێنانی بێسنوور نییە. خەڵک دەمرن چونکە هێشتا ناتوانن خۆراک پڕ بە سکی خۆیان بخۆن، بەڵام باسی گەشتی بۆشایی ئاسمان دەکەن کە بەهای هەزاران ملیۆن دۆلارە. ئەمە پێویستی نییە. کاتێک بەرهەمە تەکنەلۆژییەکان لە دەستی جڤاکی ئەخلاقی دەرچوون، کارەساتێک ڕوودەدات ئەگەر بە یەک دەستی بەڕێوە نەچێت. ئێستا لە زۆر شوێن کارگەیان دروست کردووە، بەڵام پشکنینیان بۆ ناکرێت. هەموو سروشتی ئێمە بەم شێوەیە تێکدەچێت. دارستانەکان دەسوتێنن، ئاوی خواردنەوە پیس دەکەن. گرنگترین نموونە عەفرینە. هیچ پێویستییەکیان نییە، بەڵام هەموو درەختەکانیان بڕیوە، دارستانیان نەهێشتۆتەوە. ئەمە کارەساتە. هەموو دارەکانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بڕییەوە. بەم شێوەیە جوگرافیا دەگۆڕن.

ئامانجی سیاسی دێتە نێو زانستەوە

ئامانجی سیاسی و خواستی دەسەڵاتداری چۆن بێت، پێشکەوتنی زانستییش بەو جۆرە دەبن، ئەوەندە بومەلەرزە و سوتان هەن، بەڵام خۆ ئەمە زەنگی ئاگادارکردنەوەی سرووشتە. وەک بڵێی سرووشت قڕدەکرێت. چۆن زانستێکی ئیکۆلۆژیک بهێنینە کایەوە؟ پێویستە زیاتر گفتوگۆ لەسەر ئەمە بکەین.

ئێوە وەک ئەڵتەرناتیڤ باسی ژنۆلۆژی دەکەن، ژنۆلۆژی چ شتێک پێشنیار دەکات بەرامبەر زانستپەرستی؟

ژنۆلۆژی بەرامبەر هەموو زانستپەرستییەک دەوەستێتەوە لە ڕوانگەی ژنەوە سەیری پێشکەوتنە تەکنیکییەکان دەکات. واتە تەنها لە گۆڕەپانی ژندا ناوەستێت. بەڵام بۆ بە چاوی ژن؟ لەبەرئەوەی ڕاستی ژن بەرامبەر سروشت هەستیارە، بەرپرسیارە بەرامبەر جڤاک، دەسەڵاتێکی پێشەنگی هەیە بۆ پێداویستیەکانی جڤاک. تەنانەت لە سەردەمی ئێمەشدا ڕوانگەیەکی ژنۆلۆژی پرسەکانی زانستپەرستی دادەمەزرێنێت. لە هەر یەکێک لە لقەکانیدا، چۆن خۆمان ڕێکدەخەین و سیاسەتی تایبەت دەخوڵقێنین.

بێینە سەر باسی ئایین‌پەرستی، بەڵام پێش ئەوە، ئایین چییە، ئایینپەرستی چییە؟

با بۆ گشتی بەم شێوەیە پێناسەی بکەین. ئەوەی ئێمە دژین و ڕەخنەی دەکەین، زانست نییە، ئایین نییە، نەتەوە و ڕەگەز نییە. زانست ڕاستییەکە بۆ پێداویستیەکانی جڤاک. ئایین پێویستییەکە بۆ باوەڕ و مەعنەوییەتی جڤاک. نەتەوە شوناس و ستاتۆیەکی جڤاکییە. هەروەها ڕەگەز ڕاستییەکی جڤاکییە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هیچ جڤاکێک خۆی بێ زانست و نەتەوە و ئایین نەهێشتۆتەوە. باس لە ئایینپەرستی دەکەین وەک سیستەمێک، وەها پیشان دەدەن کە ئێمە دژی ئایینەکانین. هەروەها هەندێک هۆشیاریش هەن کە سۆسیالیزمی بونیادنراویان دامەزراندووە. بۆ نموونە جارێک گوتیان ئایین ئەفیونە - هاندەرێکە - مرۆڤ سەرکوت دەکات. هەندێک نزیکایەتی ئەنارکیستەکان هەبوو. وەک تەڤگەر هەرگیز باس لە بیروباوەڕەکان ناکەین و بەپێی بیروباوەڕی خەڵک لێیان نزیک دەبینەوە. ئاخر سۆسیالیزم بریتییە لە پراکتیزەکردنی ئەوەی کە چۆن هەموو دەوڵەمەندییەک دەتوانن پێکەوە بژین. بۆیە ئایین شتەکانی جڤاکی بنیات ناوە، وەک پیرۆز لێی ڕوانیوە. لە سەردەمی نیۆلیتیکدا جڤاک ژنی بە پیرۆز دەبینی، باوەڕی ستار هەبوو، بە گوێرەی ژن باوەڕیان پەرەپێدا. پاشان ئایینە یەکتاپەرستەکان سەریان هەڵدا. مشتومڕی جیاواز لە نێوان ئایینەکاندا دروست بووە. لە نێوان خۆیاندا ڕێکنەکەوتن، دابەشبوون. جڤاک پێش پەرەسەندنی سیستەمی دەسەڵات هەموو ئەمانەی لەخۆ گرتبوو. ڕێز هەبوو، مرۆڤ باوەڕی بە چی هەبووایە ڕێزی لێ دەگیرا.

ئەمڕۆ وا نییە، لەنێو خودی ئایینەکاندا شەڕی دژوار دەقەومێت. دەتوانین گرێی بدەینەوە بە ئەقڵییەتی ئایینپەرستییەوە؟

سیستەمی دەوڵەت ناتوانێت بەبێ ئایین لەسەر پێی خۆی بوەستێت. هەر دەوڵەتێک بەپێی بەرژەوەندی خۆی ئایینێک هەڵدەبژێرێت. ئەم ئایینە وەک ئامرازێک لەسەر جڤاکەکان بەکاردێت. کاتێک جڤاک بە پێچەوانەی دەوڵەتەوە دەڕوات، وەک ئەوەی دژی ئایین بێت، وا نیشان دەدات. هیچ دەوڵەتێک بەبێ ئایین کارەکانی نەکردووە و لەمەودواش کارناکات. لە لۆژیکی دەوڵەتدا جیابوونەوە لە ئایین نییە. زۆرێک لە دەوڵەتەکان خۆیان بە سیکۆلار پێناسە دەکەن. سیکۆلاریزم چییە؟ وەک ئەوەی ئایین و بەڕێوەبردن جیاواز بن. ئەمە درۆیە. دەوڵەتی سیکۆلار نییە. زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بەم شێوەیە خۆیان نیشان دەدەن. وڵاتانی ئەوروپا ئایینی مەسیحی بەکاردەهێنن. تەنانەت لە ڕووی مەزهەبیشەوە ئینگلیزەکان مەزهەبی خۆیان دروست کردووە. تراژیکۆمیکترینیان تورکیایە. بە پێی دەستوور تورکیا دەوڵەتێکی سیکۆلارە. بەڵام دەزانین، هەموو حکومەتەکان ئایینیان بەکارهێناوە. دەبینن دەسەڵاتی ئاکەپە چۆن لە ڕێگەی ئیسلامی سەوزەوە کاریگەری لەسەر جڤاک دروست دەکات. بە ئیسلامی سەوز ئیسلامیان لەگەڵ دەوڵەت یەکخستووە. ئاوێتەبوونی ئایین لەگەڵ دەوڵەت لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا زۆر پێشکەوتووە. دەوڵەتان خۆیان وەک نوێنەری خودا دەبینن. ئەوان بە سیاسەتی جۆراوجۆر ئەم کارەیان کرد. بەکارهێنانی مەزهەبەکان. ئەوان لەگەڵ ململانێی شیعە و سوننە ئەم کارەیان کرد. دابەشبوون لە نێوان مەزهەبەکاندا هەیە. هەر مەزهەبێک باڵادەست بێت، شەڕ دەکات. بینیمان چۆن عەلەوییەکان کۆمەڵکوژ دەکەن، چۆن عەلەوییەکان بە زیندووی دەسوتێنن. بێگومان ئەم سیاسەتانە بەپێی قۆناغەکان گۆڕاون. هەندێک قۆناغ بە ئیسلامی ڕەش پێناسە کراون. ئەوان لە ڕێگەی فشار و هێزەوە پێناسەی ئیسلامیان کرد. سیستەمەکە هەندێک ڕێکخراوی پێکهێنا. ئامانجیان دەوڵەتێکی ئیسلامییە. نموونەی ئەوان قاعیدە و نوسرە و داعشن. یەکێکی تریان ئیسلامی سەوزە. ڕووی نەرمی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامییە. ئاکەپە وەک پرۆژەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دامەزرا. بە ئیمپریالیزمی بیانی بنیات نراوە. خۆی وەک نوێنەری ئیسلام پیشان دەدات چونکە ئیسلام لەلایەن هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە قبوڵکراوە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت بۆ ئەوەی ئیمپریالیزمەکەت قبوڵ بکرێت، دەبێت متمانەی گەلان بەدەستبهێنیت. بینی کە بە سیاسەتی توند و ڕەش قبوڵ ناکرێ. پاشان دەموچاوی نەرم کرد. دەڵێت بەڵێ من ئیسلام قبوڵ دەکەم، بەڵام ئایینپەرستی لە جڤاک دەشارمەوە بۆ ئەوەی جڤاک لەسەری نەزانێت. ئاکەپە وەک نمونەیەک لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناویندا نیشاندرا تاوەکو هەموو دەوڵەت نەتەوەکان ڕێک بخرێنەوە.

با سەیری ڕیشەی ئایین بکەین، هەموو ئایین و بیروباوەڕەکاندا ئەو شتانەی فێردەکەن و هۆشداری دەدەن لەسەریان، شتی زۆر سادەن. بناغەی هەموویان وەک یەکە و شتگەلێکی ئەخلاقین. بەڵام ئەمڕۆ باس لە فاشیزمی ئاکەپە لەگەڵ ئیسلامی سەوز دەکەین. ئەوان لەگەڵ خۆیان بزووتنەوەیەکیان دەستپێکرد. لە جل و بەرگەوە بۆ بەخشین و وەرگرتن، پەیوەندی لەگەڵ دراوسێشدا گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

ئایینپەرستی ڕێک ئەوەیە. دیزاینکردن بەپێی بەرژەوەندی دەسەڵات دەبێتە ئایینپەرستی. ئاکەپە چۆن ئیسلامی بەکارهێنا؟ بە پێی لۆژیکی خۆی تەریقەتی دامەزراند، بەرەی تەریقەتی کردۆتەوە، بە پێی لۆژیکی سوننەی خۆی، لە ژێر ناوی تەریقەت، وەقف، کۆمەڵە، مەدرەسە، ڕێکخراو و دامودەزگاکانی خۆی لە جڤاکدا کردۆتەوە. بەرەی هەندێک جەماعەتی کردەوە. ئێستا لەدەرەوەی ئەمانە خۆی نیشان دەدات، بەڵام ڕێگەی لەبەردەم پێکهاتەکانی وەک گولەن، مەنزیل و هتد. کرایەوە. مۆدە و تەرزی ژیانی خۆیان بنیات ناوە. مۆدێلێکی ژنیان دروست کرد. کێشەی ئێمە سەرداپۆشین و سەرپەتیبوون نییە. بەڵام ئەمە ئەو مۆدێلەیە کە ئاکەپە پەرەی پێداوە. دایکانمان هەموویان سەرداپۆشراون. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین وەک چاندێک زۆربەی ژنان سەریان دادەپۆشن، بەڵام ئاکەپە وەک مۆدێل پەرەی پێدا. ئاکەپە ویستویەتی ژنان بە پێی ئەم مۆدێلە سەریان داپۆشن، ژنی ماڵەوە بێت، وەک چۆن خودا دەپەرستێت، مێردەکەیشی بپەرستێت. هاوکات لەگەڵ ئەمانەش بە ژنەکانیان دەگوت چەند منداڵ دەهێنن. ژنە باوەڕدار و چاکەکەی ئاکەپە ئەم مۆدێلەیە. بێگومان بەرامبەر ئەم پراکتیزە ئاینییانە دژبەری هەیە. باشترین نموونە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. پۆلیسی ئەخلاقی بەهۆی پێشێلکردنی پراکتیزە ئیسلامییەکان ژینا ئەمینیان کوشت. جڤاک بینی کە ئایین شتێکی ئەوەندە هەرزان نییە. جڤاک ئەم حەقیقەتە و ئایین و ئایینپەرستی لەیەکتر جیاکردۆتەوە. بەپێی ئایین ژن کاڵایەکی سێکسییە. بۆ ئەوەی دڵی پیاو ڕازی بکات، پێویستە کاری قورس بکات. زۆر وشە هەیە کە بۆ ئافرەت بەکاردێت کاتێک سەر بەرز دەکاتەوە. بۆ نموونە دەڵێن "لێدان لە ئاسمانەوە هاتووە، ژن وەک زەوییە؛ چۆن دەتەوێت بەو شێوەیە بیکێڵن؟ ئەگەر ژنێک پێبکەنێت، تاڵێک قژی بێتە دەرەوە، ئەوە گوناهە". بۆ ئەوەی ترس بخاتە دڵی ژنانەوە، ئەم کارە دەکەن. ئێمە هەموو پەیوەندییە پیسەکان، پەیوەندییە سێکسییە پیسەکان لەم دامودەزگا ئاینیانەدا دەبینین. دەستدرێژیکردنە سەر مناڵان هەیە. دەستدرێژیکردنە سەر مناڵی کوڕ و کچ هەیە. هەراسانکردن و دەستدرێژیکردنە سەر گەنجان هەیە. منداڵێکی زۆر خۆیان کوشت. هەر بەوەوە نەوەستاون، سەریان داپۆشین. لە ڕۆژهەڵات سیاسەتی سیغە هەیە. کێ دەیکات؟ ئەوان دەیکەن، پیاوە ئاینییەکانیان دەیکەن. لە زۆر شوێن فەتوا دەردەچێت، بەڵام ئەمە فەتوای ئایین نییە، بەڵکو هی دەسەڵاتە. پیاوێکی ئایینی تورک دەڵێت "ئەگەر ژنێک جلی کراوە لەبەر بکات، ناتوانین دەستدرێژیکردنە سەر ئەم ژنە بە گوناه بزانین". یان وتیان ئەگەر ژنێک سەرپێچی لە مێردەکەی بکات، ئێمە بە دروستی دەزانین لێی بدرێت. لەگەڵ پڕۆسەی هەڵبژاردنی تورکیا، هەندێک مشتومڕ پەرەی سەندووە. ئەو کەسانەی خۆیان بە ئاییندار دەزانن، یاساکانی خێزانیان هێناوەتە گفتوگۆ. یاسای خێزان چییە؟ مافی ئافرەت قبوڵکراوە. ئەم خەڵکە لە دەرەوەی دین ئەم مافانە دەبینن، بە گوناه دەیانبینن. کێ نوێنەرایەتی ئەم ڕێبازەی دەکرد؟ پارتی ڕەفاه کردی، حیزبوڵڵا و ئاکەپە کردیان. پارتە نەتەوەپەرستەکان پەیوەندییان بە ئایینپەرستییەوە هەیە.

پێوەری جڤاکی قبووڵ ناکەن، پێوەری شەریعەت قبووڵ دەکەن، بەڵام ئەم شەریعەتە ئیسلامی ڕاستەقینە نییە.

دەسپێکی ئیسلام لەگەڵ هاوپەیمانی مەدینە ڕوویدا. ڕێککەوتنی مەدینە ڕێککەوتنێکی جڤاکییە. لەوێ باسی چی دەکەن؟ هەموو ئایین و مەزهەب و گەلان باس لە چۆنیەتی پێکەوەژیان دەکەن. واتە مزگەوتەکان. وەک مەجلیسی گەل وایە. ژن و پیاو دەچن و باس لە پرسە جڤاکییەکان دەکەن. بەڵام کاتێک دەسەڵاتی ئیسلامی دەستی پێکرد هەموو شتێک پێچەوانە دەبێتەوە. ئێستا وەها دەردەخرێت ئیسلام لەگەڵ هەمووان لە شەڕدایە. دۆخی فەلەستینییەکان لەپێشچاوە. ئەم کێشەیە وەک کێشەی ئیسلام نیشان دەدەن، بەڵام کێشەی دەسەڵاتە. یان وەک شەڕی مەزهەبی پیشانی دەدەن، بەڵام ئەمە کێشەی دەسەڵاتە. نزیکایەتی بەرامبەر ئەرمەن و سریانییەکان پەیوەستە بەم دەسەڵاتەوە. لۆژیکی دەسەڵات یەک ڕەنگ، یەک جۆر، یەک ئایینە. ئەم ئاینەش ئیسلامە لە ژێر حکومڕانی دەسەڵاتدا. ئەمەش دەبێتە ئیسلامی سوننە لە تورکیا، و ئیسلامی شیعە لە ئێران. بە واتایەکی تر جڤاک دەدەرێت بەگژ یەکدا، شەڕ لەگەڵ یەکتر دەکەن، لە یەکتر جیا دەبنەوە، ژن و پیاو دەبنە دوژمنی یەکتر، بەتایبەتی ئیش لەسەر ئەمە دەکرێت.