ئارمیتا گراوەند گیانی لەدەستدا

لە تارانی پایتەختی ئێران ئارمیتا گراوەند ئەو کچە کوردە کرماشانیەی بە هۆی رەچاونەکردنی سەرپۆشەوە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە هێرشی کرابووە سەر کەوتبووە دۆخی کۆماوە، دوای چەندین رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئارمیتای تەمەن ١٦ ساڵ کە بەهۆی دانەپۆشینی سەریەوە لە میترۆی تاران لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە هێرشی کرباووە سەر بە هۆیەوە لەهۆش خۆی چووبوو، لە یەکی تشرینی یەکەمەوە لە نەخۆشخانەیەکی تاران لە ژێر چاودێری پزیشکیدابوو.

دوای نزیکەی ٢٨ رۆژ مانەوە لە دۆخی کۆما وەک میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئەو کچە کوردە گیانی لەدەستداوە.