ئەکادیمییە فەرەنسی و ئەمریکییەکان پشتگیرییان بۆ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەربڕی

ئابووریناسی فەرەنسی یان مۆلەر-بۆوتانگ و پرۆفیسۆر و فیمینیستی ئەمریکی بە پەیام پشتگیرییان بۆ 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە دەربڕی.

پشتیوانی بۆ بانگەوازی سەدە

بانگەوازییە مێژووییەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتک لەسەر ئاستی جیهان پێشوازی لێکرا، هەروەها بە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە بانگەوازییەکە زیاتر دەنگی دایەوە.

لە درێژەی پێشوازییەکاندا، ئابووریناس فەرەنسی و یەک لە دامەزرێنەرانی پێشوویی بزووتنەوەی ئۆتۆنۆمی پاریس، یان مۆلەر-بۆوتانگ و پرۆفیسۆری ئەمریکی دۆنا هاروای بە پەیامێک پشتگیری خۆیان دەربڕی.

پەیامەکەی یان مۆلەر بۆوتانگ بەم شێوەیەیە:

"هاوشێوەی ڕوناکبیرانی دیکەی ئەوروپا، منیش بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لە تێکۆشانی ئاشتییانەی دەم پارتی دەکەم. ئەم تێکۆشانە بە پێشەنگایەتی سەرۆکی پەکەکە (ڕێبەر ئاپۆ) بۆ چەکدانان و کۆتایهێنان بەو کار و خەباتانەی لەژێر ناوی پەکەکە دەکرێت، هەروەها دیموکراتیزەبوونی ڕاستەقینەی تورکیا و بەدەستخستنی مافەکانی گەلی کورد لەسەر بنەمای هاوڵایتیبوونی یەکسان لەو وڵاتەدا، هەلێکی مەزن دەئافرێنێت.

هەموو ڕووداوێکی تورکیا بۆ هاوڵاتییەکی ئەوروپی گرنگ و کاریگەرە. تورکیا لەساڵی ١٩٨٧ەوە داوای بوون بە ئەندامی لە یەکێتی ئەوروپا کرد و بەشێوەیەکی فەرمی لەساڵی ١٩٩٩ەوە وەک بەربژێر پەسەند کراوە. لە نێو هەلومەرجی بنەڕەتی پرۆسەی بەربژێرییدا دیموکراسی، دەوڵەوتی یاسا، ڕێزگرتن لەمافەکانی مرۆڤ و دۆخی کوردان هەیە. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٤دا لە تورکیادا هەندێک فشار لەسەر کوردان کەمبووەوە، دواتر بە مەیلی ئۆتۆریتەی دەسەڵاتخوازی ئەو پرۆسەیە سەراوژێر بووەوە.

بانگەوازی ئۆجالان دەرفەتێکی مێژوویییە

لە تورکیادا لە گۆڕینی سیستەمی سیاسییدا مەسەلەی کورد یەکلاکەرەوەیە. لێرەدا بابەتەکە پشتگیردان بە پەکەکە یان لە سەرۆکە زیندانیکراوەکەی نییە؛ بانگەوازی ئۆجالان بۆ دەستبەرداربوون لە تێکۆشانی چەکداری و کۆتایهێنان بەو کار و خەباتانەی بەناوی پەکەکەوە دەکرێن، بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەتوانرێت وەک هەلێکی مێژوویی هەڵسەنگێندرێت. ئەم بانگەوازییە لە ١٢ـی ئایاردا زۆرتر ڕوونبوویەوە. لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا بە هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی ئەسەد و بە شەڕی ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا هاوسەنگییە نێونەتەوەییەکانیش دەگۆڕێت. ئەم ڕووداوە بۆ کوردان لە عێراق، سووریا و ئێران نیشانەی دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە.

پێویستە وەبەرهێنان لەو ئەڵتەرناتیڤانە بکەین کە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا دیموکراسی دێننە ئاراوە و کەمینەکان لەخۆدەگرێت. دەبێت سیاسەتی یەكێتی ئەوروپا پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە لەگەڵ پێوەرە دیموکراتییکییەکانی خۆییدا بگونجێت."

پەیامی پرۆفیسۆر و ئەکادیمیستی ئەمریکی دۆنا هاراوای بەم شێوەیە:

"لە پرۆسەی ئاشتی کە لە تورکیادا لە ئارادایە، پشتگیری لە گەلی کورد و نوێنەرەکەیان (ڕێبەر ئاپۆ) دەکەم. بەم پرۆسەیە ئیدی هێنانەئارای ئاشتییەکی ڕاستەقینە وەک خەیاڵێک نابیندرێت. بە هیوا و پشتیوانییە...