ئەرجەنتینییەکان پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەلی کورد دەربڕی
دۆستانی گەلی کورد لە ئەرجەنتین بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕۆژئاوا، بە چالاکیەک پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەلی کورد دەربڕی.
دۆستانی گەلی کورد لە ئەرجەنتین بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕۆژئاوا، بە چالاکیەک پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەلی کورد دەربڕی.
چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ، هونەرمەندان و فیمینستەکانی ئەرجەنتین بۆ پشگیریکردن لە بەرخۆدانەکانی گەلی کورد چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا کە پێشوازییەکەی زۆری لێکرا، فیلمی 'کۆبانێ' نمایشکرا و پەیامی دڵسۆزی و پشتگیردان درا بە بەرخۆدانی گەلی کورد.
هونەرمەندان پەیامیان نارد
سینەماکار میگوێل میررا، شانۆکار میرتا ئیسرائیلی و چالاکوان سوزانا ئانکارۆلا ئامادەی تەماشاکردنی فیلمی کۆبانێ بوون. بەشداربووان پەیامی پشتگیردانی خۆیان بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا نارد.
میگوێل میرا: تێکۆشانی گەلی کورد و بە تایبەت تێکۆشانی ژنانی کورد سەرنجی ڕاکێشاوم. ئێمەی ئەرجەنتینی تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەین، تێکۆشانی گەلانی دیکە وەک تێکۆشانی خۆمان دەبینین.
میرتا ئیسرائیل: لێرەین و خواستمان پێکهێنانی ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە. باوەڕمان وایە ئازادی گەلی کورد پەیوەستە بە ئازادی ئۆجالانەوە.
سوزانا ئانکارۆلا: خواستمان ڕاوەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکە. تێکۆشان و ڕۆڵی تەڤگەری ژنانی کوردستان لە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و ئازادیدا زۆر مانادارە.
فیمنیستەکان پشتگیرییان دایە بەرخۆدانی تشرین
فیمینیستانی ئەمریکای لاتین بە نامەیەک پشتگیرییان دایە شۆڕشی ژنانی کوردستان و بەرخۆدانی تشرین. لە نامەکەدا دەستنیشان کراوە لە کەسێتی شەهید ئارژین کۆبانێدا خاوەندارییان لە تێکۆشانی ژنان کراوە و باس لەوەکراوە شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنانی جیهانە.
لە نامەکەدا سوپاسی تێکۆشان و بڕیارداری شەڕڤانانی یەپەژە کراوە و پەیوەستبوونی خۆیان بۆ ئازادی ژنانی کورد هاوبەش کردووە. نامەکە بەم ڕستەیە کۆتای هاتووە: "تێکۆشانی هاوبەشی ژنان کە هەموو سنورەکانی تێپەڕ کردووە. جێگەی بایەخداریی و باوەڕمانە."