ژنانی قارەمانی گەلی چیایی

رۆڵەکانی کورد لەپێناو ئەوەی بەرخودانی دایکان بە نزا و لاواندنەوە نەبێت، شەڕ دەکەن. ژنانی کورد بۆ سڵاوکردن لە دایکە تایبەت و ئاقیدە لە چیا خۆڕاگری دەکەن. هەر بۆیە ژنانی کورد قوربانی نین.

هەر مرۆڤێک لە جوگرافیاکەی دەچێت. بە رەنگی خاکی خۆیەوە گەورە دەبێت. ژیانی لەگەڵ خرۆشانی روبارەکانی وڵاتەکەیەوە دەجوڵێنێت و بەرەوپێش دەبات. بەتایبەتی ئەگەر جوگرافیایەکی پڕ لە شەڕ بێت، وەک ساراکان ژیانی ئەوانیش بەردەوام لەناو تێکۆشانێکی دژواردا دەبێت. شەڕێکی بەو جۆرەیە کە تا سەر رەوایە، تا سەر خۆڕاگرانەیە...

هەروەک ئێمە بەردەوام دەیڵێینەوە، لە نێوان ژن و خاکدا پەیوەندییەکی زۆر پتەو لەئارادیە. لەبەر ئەوەی خاک ژیانە، خاک دایکە، ژیانەوەیە، ئافرێنەرە. لەبەر ئەوە گەر ژن لەو خاکەی تیایدا دەژین هەڵتەکێنرێن، رادەپەڕن، ئەو سەرهەڵدانە هەندێک جار بە نزا و لاواندنەوە، هەندێک جار بە گریان و هەندێک جاریش بە شەڕ دەیهێنێتە سەر زمان، بەڵام لە تەواوی ژیانیدا باسی ئەو رابوون و سەرهەڵدانە دەکات و بە تێپەڕبوونی کات ئەو سەرهەڵدانە دەگۆڕێت بۆ شەڕێکی گەورە. لەبەر ئەوەی ژن سەرهەڵدانە لە دژی قوربانی بوون و ستەملێکران. نە خاک و نە ژنیش هەرگیز بە قوربانی بوون قەبوڵ ناکەن.

ژن لە سەر خاکی کوردستان

با لە جوگرافیای کوردستان کە ئێمە تیایدا دەژین بڕوانین؛ جوگرافیایەک کە بووەتە چوار پارچە و ئەو جێگەیەی هێشتا دەخوازرێت لەناوببرێت و ئێمە ئەو کوردستانیانەی کە هەوڵ دەدەین هەبوونیان بپارێزین.. گەلی چیا.. و ژنانی قارەمانی گەلانی چیا.. لە سەردەمێکدا کە هەموو شتێک لەسەر کوردایەتیدا بێدەنگو کپ کراوە، دایک و داپیرەکانمان لە لاواندنەوە و چیرۆکەکانیاندا دەیانگێڕایەوە کە ئەم لاواندنەوانە تەنیا لە قسە و وشەکاندا نەمێننەوە. ئێمە ئێستا لەسەردەمێکدا دەژین، کە دەنگۆ و واتەواتەکان هاتنەدی.

هاتنەدەرەوە بۆ سەر چیاکان، بۆسەر نیشتمانی راستەقینەیان؛ ئەم جارە نەک بۆ ئەوەی پشت بە شوێنێک ببەستێت و لە پیاوان رابکەن. هاتنە سەر چیا؛ بۆ ئەوەی بجەنگن! بۆ ئەوەی تۆڵەی ئەو خاکەی داگیرکراوە و بۆ ئەوەی ئەوینی ئازاد کە دەخوازرێت بسڕدرێتەوە، تۆڵەیان بکەنەوە. لەپێناو ئەو زمانەی کە دەخوازرێت لەناوببرێت شەڕ دەکەن. منداڵانی کورد بۆ ئەوەی کە بەرخودانی دایکان لە لاوانەوەدا نەمێنێتەوە شەڕ دەکەن. ژنانی کورد بۆ سڵاوکردن لە دایکە تایبەت و ئاقیدە لە جیاکان خۆراگری دەکەن. هەر بۆیە ژنانی کورد قوربانی نین.

دەوڵەتی تورک کە قوربانی بوون دەسەپێنێت، گیریخوارد

لە چیرۆکی جوگرافیاکەماندا سەرهەڵدان و شەڕ هەرگیز کۆتاییان نایات. وەک هەر سەرهەڵدانێک، دەوڵەتی تورک کە دەیویست قوربانیبوون بە سەر بزوتنەوەی ئازادیی کورددا بسەپێنێت، گیریخوار و ئاسێ بوو. سوپایەکی گەورەی ناتۆ، کە هەموو جۆرەچەکێکی کیمیایی بەدەستەوەیە و بەسەرهاتی نائومێدانەی هەیە.. ژنانی پرچ درێژی کورد بە هیواکانیان لە تونێلەکاندا دەجەنگن، سەرهەڵدان دەکەن. بەو جۆرە شەڕ دەکەن کە ناچار بوون بڵێن 'پەکەکە بزوتنەوەی ژنانە'.

قسەیەکی لەجێدایە، ئەوانەی قوربانی بوون لە خاکەکەماندا دەسەپێنن گیریان خواردووە و ئاسێ بوون. لەبەر ئەوەی قوربانی ناتوانێت شەڕ بکات. قوربانین، لەبەر ئەوەی هێندەی تەرمی سەربازەکانیان بسوتێنن بێچارە و داماون. جارێکیتر قوربانی بوونەوە، لەبەر ئەوەی هاوڕێیان زەلال و ئەسمەرەکان لە هەفتانین شەڕیان کرد، ئێستا لە چیاکانی زاپ دەجەنگن. هیواکانی دەوڵەتی تورک لە پێکەنینی ژنانی سەرهەڵدێری کورددا ئاسێ مایەوە.

ژن، ژیان، ئازادی لەسەر جوگرافیاکەمان هیوابەخشە

ژن لەم جوگرافیایەدا هیوا دەبەخشێت. لەبەر ئەوەی کە ژن لە وڵاتی ئێمەدا ژیانە. دروشمی ژن، ژیان، ئازادی کە بە زانستێکی قوڵەوە دێتە سەر زمان، بۆ ئەوەی ژیانی بەر بەردا بکرێت، ژنان شەڕ دەکەن، ئەم سەردەمەیە کە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' گەیشتووەتە لوتکە. کات ئیتر ئێستا هاواری ئەو راستیە دەکات.

کاتێک دێت بۆ ئەوەی ژنێک بە دیلی نەگیرێت، سەرهەڵدان دەکات و وەک رندەکان لە پردەکانەوە خۆیان دەخەنە خوارەوە. سەردەمێک دێ، وەک بێریتانەکان خۆیان لە گاشەبەردەکانەوە هەڵدەدەنە خوارەوە و بەهاوار نەفرەت لەو خیانەتە دەکەن کە لەم وڵاتە دەکرێت. کاتێک دێت کە راپەڕین گەورە دەبێت و ئەم جارە بە چالاکی روکەن و ساراکان گوزارشت لە خۆی دەکات. رێک لەو چرکەساتەدا ماوای قژدرێژ، جەستەی خۆیلەبەرامبەر داگیرکەری دەکاتە قەڵغان. کات دەبێت بە هەڵبەست... کات رێک کاتی ئازادییە.

هـ . ب