یەژاستار: بوون بە مانیفیستی ژیان و تێکۆشانمان
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار بە رێزەوە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە گارزان شەهیدبوون و رایگەیاند، "هاوڕێیانی پێشەنگی جەنگاوەری پاژک باهارین و مزگین بوونە مانیفیستی ژیان و تێکۆشانمان".
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار بە رێزەوە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە گارزان شەهیدبوون و رایگەیاند، "هاوڕێیانی پێشەنگی جەنگاوەری پاژک باهارین و مزگین بوونە مانیفیستی ژیان و تێکۆشانمان".
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار لەبارەی دوو گەریلا کە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە گارزان شەهیدبوون ئەم زانیارییەی راگەیاند:
"وەک بزوتنەوەی ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەم قۆناغەدا کە ئێمە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەرمان و ئازادی گەلەکەمان دژوارترین شەڕ بەڕێوەدەبەین، ئێمە شەهیدبوونی بەنرخترین هاورێیانمان دەبین و ئەوە وەک قوربانیدان و تێچووی ئازادی دادەنێین. تێکۆشانەکەمان بە هەوڵ، لەخۆبوردەیی و قارەمانێتی گەورەی بە دەیان هاورێی ئازامان بەردەوامە، ئەو هاوڕێ قارەمانانەمان هیوایەکی گەورەن بۆ گەلی کورد و هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەم قۆناغەدا کە ئێمە وەک بزوتنەوەی ئازادی ژن شان دەدەینە بەر بەرپرسیارێتی تێکۆشانمان، فەرماندەکانی یەژاستارمان فەرماندەیی بە دەیان گەریلای فیدایی ژن دەکەن و لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەیان لە بەرەکانی پێشەوەوە دەجەنگن. ئێمە وەک فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار هاورێیانمان باهارین دێرسیم و مزگین بۆران کە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە گارزان لەم شەڕە گیانبازانەدا شەهیدبوون بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە. سەرەخۆشی لە بنەمای هاوڕێیانمان شێخۆ و گوچلو و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: باهارین دێرسیم
ناو و پاشناو: لەیلا شێخۆ
شوێنی لەدایکبوون: حەڵەب
ناوی دایک- باوک: حەیات- ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١/ گارزان
ناسناو: مزگین بۆران
ناو و پاشناو: ئەمەل گوچلو
شوێنی لەدایکبوون: ئەنقەرە
ناوی دایک- باوک: هاجەر- مستەفا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١/ گارزان
هـ. ب