ڕژاک شەهید زیلانی بیرهێنایەوە

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) لە ٢٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا زەینەب کیناجی (زیلان) بیرهێنایەوە.

شەهید زیلان

لە ٢٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان، کە ساڵی ١٩٩٦ دژی دەوڵەتی تورک چالاکی فیدایی ئەنجامدا، ڕژاک ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت چالاکییەکەی زیلان بووە هۆی بنیاتنانی ڕێگەی ئازادی ژنان.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ڕژاک هاتووە: "لە ساڵیادی هەڤاڵ زیلان هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی بیردەهێنینەوە. لە مانگی حوزەیرانەدا پۆلێک ژنی شۆڕشگێڕی وەک شەهید زیلان، سەما یوجە، لەیلا ئاگری، بێریڤان، ڕاپەڕین ئامەد، گوڵان، لەیلا یڵدز و زۆر ژنانی تری تێکۆشەر خۆنەویستانە هەنگاویان نا و لەپێناو شکۆی خاک و گەلەکەمان گیانی خۆیان فیداکرد، یادی هەموویان بەرزڕادەگرین. زیلان دەنگێکی پڕ لە خۆشویستن بۆ ڕێبەرەکەی، گەلەکەی و مرۆڤ و ژیان بوو، دەنگێک بوو کە هاواری کرد بۆ ئازادیی و بێ دەنگی شکاند و وتی: “ئەوەی دەستی درێژکات بۆ خاکم ناگات بە ئامانج".

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "بۆ گەڕاندنەوەی جەوهەری ژن، زیلان بانگی دا بەگوێی تاریکەشەوی ئەوانەی نکۆڵی لە ژن بوون دەکەن، نیشانیداین ژن بوون ڕێگرنییە لە بڕیار و هەنگاو بۆ تێکۆشانی ئازادیی. ژیانی ئازاد بە تەمەن درێژی نییە و وتی "من فیداکردنی گیانم، ژیانی نەمری دەئافرێنم کە شایستەی گەلەکەم بێت".

ڕژاک لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی دەڵێت: "لە ساڵیادی شەهید زیلاندا بانگەواز لە هەموو ژنان دەکەین، بۆ گەڕانەوەی شکۆی ژن و تێکۆشانی نەتەوەیی و خاکمان یەکڕیزبین، چونکە بە ئازادیی ژن جڤاک و تەواوی مرۆڤایەتی و ژینگە ئازاد دەبێت، بەپێچەوانەوە و بەبێ ئازادیی ژن، ژیان و شکۆی مرۆڤ وەکو سەهۆڵی بەرخۆرەتاو و پووشێکی سووتاو لەناو دەچێت".