بە نەمام چاندن لە گۆڕستانی بێ ناونیشانەکان، ڕەژاک دەستی بە چالاکییەکانی ٢٥ی نۆڤەمبەر کرد

ڕەژاک، بە چالاکی نەمام چاندن لە گۆرستانی بێ ناونیشانەکانی کەرکوک دەستی بە زنجیرە چالاکییەکانی کرد بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.

مێژووی رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٦٠ساڵ لەمەوبەر لە ووڵاتی دۆمینیکان سێ خوشک بەناوەکانی (مینێرڤا، پاتریا، ماریا ترێزا) تێکۆشانێکیان لە پێناو ئازادی و یەکسانی لە دژی سیستمی دیکتاتۆری ئەو ووڵاتە بەرێوەبرد، بەڵام لەلایەن دەسەلاتی ئەو کاتی دۆمینیکانەوە و لە رۆژی ٢٥/١١/١٩٦٠ لەدوای ئەشکەنجە و بەکار‌هێنانی زۆرترین توندوتیژی و دەستدریژی لەسەر ئەو سێ خوشکە، دەکوژرێن.

لەدوای تێکۆشانێکی بی ووچانی ژنان لەسەرتاسەری جیهاندا رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر (تشرینی دووەم) وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان دیاری کردووە.

بۆ یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی ئەو رۆژە، کە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە دژی ژنانە، ئێوارەی ئەمرۆ هەینی، لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لەژیر دروشمی (دژی ڕەشەکوژی ژنان، بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی لە تێکۆشان بەردەوامبن)، دەستپێکی زنجیرە چالاکییەکانی بە چالاکی نەمام چاندن دەستپێکرد.

جێگای باسە، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە چالاکییەکەدا سەردانی گۆڕاستانی بێ ناونیشانەکانی کەرکوکیان کرد و تیدا ژمارەیەک نەمامیان چاند و گوڵ لەسەر گۆڕی ئەو ژنانە دانرا وەکو نیشانەی خاوەنداری و لەبیرنەکردنی ئەو ژنانەی کە گۆڕەکانیان بێ ناونیشان ماوە و بوونەتە قوربانی دەستی توندوتیژی و کوشتن بەناو شەرەف یان بێ کەسن، لە چالاکییەکەدا ئەندامانی ڕەژاک دووپاتیان کردەوە کە بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی بەردەوام دەبن لە تێکۆشان لەپێناو دژایەتی کردنی ڕەشەکوژی ژنان.