ژمارەی تشرینی یەکەمی ڕۆژنامەی نەوای ژن بڵاو کرایەوە

٢٢٣یەمین ڕۆژنامەی ژن نەوای ژن بە سەردێری "رۆحی ئازادی بوو بە سەرچاوەی سود وەرگرتن" بڵاو کرایەوە.

ڕۆژنامەی نەوای ژن کە لە ئەورۆپا مانگانە بڵاو دەکرێتەوە بە سەردێری"رۆحی ئازادی بوو بە سەرچاوەی سود وەرگرتن" بڵاوکرایەوە. لە ژمارەی ڕەزبەری ڕۆژنامەکەدا جێگایەک بۆ پرسی ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و شەهیدانی مانگی ڕەزبەڕ کرایەوە.

لە ٢٥مین ساڵیاد دا تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی

هاڤین گونەشەر ڕایگەیاند کە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەگەڵ سیستەمی قرکردنی ئیمرالی بەردەوامە و لە بەرامبەر ئەمەش تێکۆشان دژی پیلانگێڕی بە هەموو دینامیکییەکەوە بەردەوامە. هاڤین گونەشەر وتی، "دوای ٢٥ ساڵ ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کاتێک زیاتر کاریگەری دروست دەکات، بۆ ملیۆنان مرۆڤ دەبێت بە سەرچاوەیەکی سوود وەرگرتن".

پێشەنگانی سەردەم: شەهیدانی مانگی ڕەزبەر

لە ژمارەی ڕەزبەری ڕۆژنامەکە جێگایەکیان کردەوە بۆ تێکۆشانی شەهیدانی مانگی ڕەزبە کە جێپەنجەی خۆیان لەسەر تێکۆشانی  ئازادیخوازی ژنانی کورد بەجێهێشت. ڕوناهی سەرهەد لە وتارەکەیدا بەناونیشانی "سۆلاڤی ئازادی هەموو کاتەکان: شەهیدانی  ڕەزبەر" باسی ڕۆڵی گوڵناز قەرەتاش (بێریتان)ی کرد. ڕوناهی سەرهەد ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە بێریتان بوون وەک هێڵێکی شەڕی گەل تێبگەیەنرێت و جێبەجێ بکرێت.

دیالێکتیکی بێریتان- ناگیهان

لە نێو نووسەرانی ڕۆژنامەی (هێژا زەریا)دا، باسی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کرد کە ئاکارسەل لە مانگی  ڕەزبەری ساڵی ٢٠٢٢ لە سلێمانی قەتڵکرا.

شەرڤین نودەمیش بە وتنی 'من بووم، هەم، دەبم'ی رۆسا لۆکاسەمبۆرگ، سەرنجی خستە سەر ئەو هێرشانەی سیستەم کە لەسەر پێشەنگ و شۆڕشگێڕانی ژن بەرێوە دەچێت.

بێریتان گونەش هەڵسەنگاندنی بۆ یەکەمین ساڵیادی ڕاپەرینی  ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد. هەروەها زیلان ڤەژین لە وتارەکەیدا لە ژێر ناوی "ژنان بەرەو شۆڕشی ئازادی بەرەو پێش دەچن" ڕایگەیاندووە کە ئیتر ناتوانرێت گەڕان بەدوای ئازادی ژن لە ئێراندا ڕابگیرێت.

بەرەو کۆنفدڕالیزمی ژن لە جیهان

حاسکار کرمیزیگول، لە وتارەکەیدا بەناونیشانی "نەهێشتنی دوودڵی کات"، باسی شێوەی دروست بوونی ئیدیعای "کۆنفیدرالیزمی ژنانی دیموکراتی جیهانی" کرد.

نەجیبە قارەداخی چاودێرییەکانی خۆی لەسەر کۆبوونەوەی "تۆڕی ئاڵترناتیڤی ناونەتەوەیی" خستەروو، کە بە بەشداری نوێنەرانی ٢٠ کولتوور و وڵاتی جیاواز لە کینیا، کوردستان، ئەمریکای لاتین، و باشووری ئاسیا لە مانگی ئابدا بەڕێوەچوو.

لە لاپەڕەی ئیکۆلۆژیدا، سوڵتان گوڵسون مانگرتنی کەشوهەوای جیهانی بە بەرخۆدانی کرێکاران و خەباتی ئیکۆلۆژیەوە گرێدا. هەروها فوسۆن ئەردۆغان باسی لە تەڤگەری چیپکۆ کرد کە دژی سیاسەتی تاڵانکردن لە هیندستان بەڕێوە دەچێت.

لە باشووڕ پلانی مەترسی دار

بێریتان زاگرۆس لە وتارەکەیدا بەناونیشانی "رێگای سەرکەوتنی کورد"، سەرنجی لەسەر دانوستانەکانی دەوڵەتی تورک لەگەڵ عێراق و باشووری کوردستان و پەدەکە لە پلانی داگیرکاریدا هەڵسەنگاند.

 ڕۆزا مەتینا ئەنجامی کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز و هەنگاوی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" کە لە ١٥ی ئەیلول دەستی پێکرد، هەڵسەنگاند.

 گەریلای یەژاستار تاڤین تێکۆشین کە لە ٢٣ی بەفران باری ٢٠٢٣ لە بۆتان شەهید بوو، لەلایەن ئۆمێدیا ولاتەوە وەسف کرا.

لە ژمارەی ئەم مانگەی رۆژنامەکەدا، دوو پۆرترەی (ژیان نامەی) جیاوازی ژنان بە زمانەکانی تورکی و کوردی باسکران. بەرژین تێکۆشەر باسی ئاتووسا و ڕوناهی یلدرمیش باسی تێکۆشانی ئامینە وادوودی کرد.