ژن نیوز: لە مانگی ئەیلولدا ٣٢ ژن و ٣ منداڵ کوژراون
بەپێی ئاماری ژن نیوز، لە مانگی ئەیلولدا ٣٢ ژن و ٣ منداڵ کوژراون.
بەپێی ئاماری ژن نیوز، لە مانگی ئەیلولدا ٣٢ ژن و ٣ منداڵ کوژراون.
بەپێی ئاماری مانگی ئەیلولی ژن نیوز ٣٢ ژن و ٣ منداڵ کوژراون، لەوانە ٢٢ ژن و منداڵێک بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداو و ژنێکیش هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
لە کۆی ژنە کوژراوەکان ١٢ کەسیان لەلایەن مێردەکانیانەوە کوژراون، ٥یان لەلایەن هاوسەری پێشوویانەوە کوژراون، ١یان لەلایەن خۆشەویستە جیابووەکەیەوە، ٢یان لەلایەن ناسیاوەکانیانەوە، ٤یان لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە کە لە جیابوونەوەدابوون کوژراون، ئەکێکیان لەلایەن برازاکەیەوە کوژراوە، یەکێکیان لەلایەن کوڕەکەیەوە، یەکێکیان لەلایەن زاوای پێشوویەوە، یەکێکیان لەلایەن هاوژینی خوشکیەوە، یەکێکیان لەلایەن پیاوێکەوە کە نەیدەناسی. بکوژی ژنێکیش نەزانراوە.
لەم شارانەی باکووری کوردستان و تورکیا ژن کوژراون؛
لە ئیستەنبوڵ ٤، مەرەش ٢، کۆروم ١، کۆجاعەلی ١، ئەنقەرە ٣، مانیسا ١، کارابوک ٢، دەنیزلی ١، بورسا ٣، ئانتالیا ١، ڕحا ٢، دیلۆک ١، موگلا ١، ئەرزرۆم ١، کۆنیا ٢، ئیزمیر ٢، قەیسەری ١، ئامەد ١، ئافیۆن کاراهسار ١، تەکیرداغ ١، دوزجەی ١.