'ژن، ژیان، ئازادی' دەبێت ببێتە هێزی رێکخستنکردن

کەژەکە لە یەکەم ساڵەی شەهیدبوونی ژینا ئەمینیدا رایگەیاند، "دەبێت دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' تەنیا لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا نەوترێتەوە، پێویستە ببێتە پێشەنگی ژیان، تێکۆشان و بەرێکخستنبوون".

دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە لە یەکەم سآڵەی شەهیدبوونی ژینا ئەمینیدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هەمووان بەتایبەتی ژنان کرد بڕژێنە گۆڕەپانەکان. کەژەکە داواشی لە بزوتنەوەی ژنان کرد کە ١٦ی ئەیلول بکەنە رۆژی یەکگرتوویی و گوڕدان و بە تێکۆشانی ئازادیی ژن.

لە راگەیەندراوەکەی کەژەکەدا هاتووە:

"ساڵی رابردوو ئەم کاتانە رژێمی ئێران ژینا ئەمینی شەهید کرد. بە رێز و پێزانینەوە لەبەردەم یادی ژینا ئەمینی و سەرجەم شەهیدانی ناڕەزایەتیەکان کە لە شەقام گیانیان بەخت کرد یاخود لە سێدارەدران، بەژنی خۆمان دادەنەوێنین. جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە ئێمە تێکۆشانمان لە دژی توندوتیژیی دەوڵەتی پیاوسالار بە پێداگرییەوە گەشتر و بە گوڕتر بکەین.

بنچینەی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر لەناوبردنی ئیرادەی ژنانە. چەمکەکانی 'ئەخلاق' و 'نامووس' وەک چەکێک بەکار دەهێندرێن بۆ ئەوەی ژنان بکەن بە کۆیلەی پیاوان و دەوڵەت، بەگوێرەی خۆی شێوەیان پێبدات، هەر نەبێت وەک بنەمایەک ئەوە بەسەر ژناندا دەسەپێنێت. ژینا ئەمینی کە دەیویست لەبارەی جەستە و قژی خۆیەوە ئیرادەی خۆی نیشان بدات، پاسەوانانی ئەخلاقی رژێمی ئێران مەرجی 'یان تۆ بە گوێرەی باڵادەستی دەوڵەت-پیاو دەجوڵێیتەوە یخود گیانی خۆتی لەسەر دادەنێیت'یان خستە بەردەم و کوشتیان. ژینا ئەمینی ئەو کۆیلایەتیەی کە لە ئێران لەسەر ژنانی کورد، فارس، ئازەری، بەلوچ و ئەوانی دیکە دەسەپێندرێت، قەبوڵی نەکرد، خۆڕاگری کرد و دەوڵەتیش ئەوی کوشت.

ئەم بەرخودانە دەرەنجامی تێکۆشانی سی ساڵانە

ئەم بەرخودانە بەو ئازایەتیەی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'ی تێکۆشانی ئێمەی ژنان لە کوردستان کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە هەیە، هاتووەتە ئاراوە. بە سوپابوونی ژنان، ئایدۆلۆژیای ژنان، پارتیبوونی ژنان و سیستمی کۆنفیدڕاڵی ژنان، تێکۆشانی ئێمەی ژنان کە بە پێرسپێکتیڤی ژنۆلۆژی گەورە دەبێت، کاریگەرییەکانی رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبن و بڵاودەبێتەوە. ئەو سەرهەڵدانانەی دوای شەهیدبوونی ژینا لە ئێران و هەموو جیهان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەڕێوەچوون، ئەوەیان خستەڕوو کە ئەو بەرەوپێشچوونانەی لە چارەکی یەکەمی سەدەی ٢١دا بە گوێرەی ژن تەوەری چەندە کاریگەر و گەردونین. تێکۆشانی ئازادی ژنان کە لە کوردستان هاتووەتە ئاراوە، لە سەر بنەمای فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' دامەزراوە و بەرەوپێش چووە. تێکۆشانمان کە بەدەوری ئەو دروشمەوە گەشتر بووە، لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان لە سەر بنەماکانی پەرەسەندن بە گوێرەی ژن تەوەری چەندە یەکلاکەرەوە دەبێت. ئەو سەرهەڵدانانەی بە هۆی شەهیدبوونی ژیناوە بەڕێوەچوون، پێویستی ژنان و کۆمەڵگە بە ئازادی، یەکسانی و دادپەروەریان بە شێوەیەکی زۆر باش خستەبەرچاو. جارێکی تر سەلماندی کە ژنان پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی، یەکسانی و دادپەروەرین.

چەقی چارەسەری ریشەیی، تێکۆشانی ئازادی ژنانە

 لە ئێران و وڵاتانی تریش ژنان، پیاوان، بەتایبەت ژنانی گەنج، پێکهاتەکانی دیکەی کۆمەڵگا کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕژانە سەر شەقامەکان، لە هەمان کاتدا دەریانخست کە چەق و ناوەندی چارەسەری ریشەیی، تێکۆشانی ئازادی ژنانە. ئەگەر باجەکەی قورسیش بێت، هاواریان کرد کە ژیان بەبێ ژن، ئازادی بەبێ ژن، ژیانی بەبێ ئازادی نابێت . وەک چۆن سەدەی ٢١ وەرچەرخانێکی مێژووییە، تێکۆشان بۆ ئازادی ژنانیش بووە بە وەرچەرخانێکی گرنگ. وەستانەوە لە بەرامبەر کۆنە پەرستی و دەولەت پەرستی کلاسیکی ئێران، قالبە هاوچەرخەکانی سیستەمی سەرمایەداری، بە وتنی 'ژن، ژیان، ئازادی'، یادەوەری ئازادی کۆمەڵگا و ژنان زیندوو ببێتەوە و بکەوێتەخۆ. بوارێکی تری گرنگیش ئەوەیە کە پیاوان راستی سیستەمی پیاوسالاریان قبوڵ نەکرد توڕەییان بەرامبەر نیشاندا و بە هاتنە سەر شەقامیان کاردانەوەیان لە دژی نواند. راستیەکی پیاوان کە لەگەڵ ژنان بەشداری سەرهەلدانەکان دەبن، رەنج و ماندووبونیان کێشا، شەهید و بریندار دەبن و قوربانی دەدەن. لەم سەرهەلدانەدا دەرکەوت کە لەگەڵ تێکۆشانی ئازادی ژنان، بەشێک لە پیاوانیش لەسەر بنەمایەکی دیموکراتیک دەچنە ناو پرۆسەیەکی گۆڕان و گۆڕانکارییەوە، ئەمەش بەرەوپێشچوونێکی گرنگە لە وەرچەرخانی کۆمەڵایەتیدا.

 بەرخۆدانی ژینا ئەمینی و بەرخۆدانی ملیۆنان کەس کە خاوەنداریان لەم بەرخودانە کرد، نیشانەی سەرلە نوێ بنیاتنانەوەی ژیانە لەسەر بنەمای یەکسانی و ئازادی ژنان. بەرخۆدان لە شەقامەکان و خۆبەڕێکخستن کردن لە شەقامەکان و بونیادنانی ژیانێکی ئازاد بە دەستی خۆیان، دەبێت بە مانادارترین و بەردەوامترین وەڵام بۆ ئەو شەهیدبوونانە و بۆ ئەو بەرخۆدانانەی کە هاتە ئاراوە. ژنێکی رێکخستن نەکراو، کۆمەڵگەیەکی رێکخستن نەکراو ، لەبەردەم دەوڵەت و پیاوە باڵادەستەکاندا، لە پاراستن بێبەشن. ئەمڕۆ لە هەموو دنیادا بە هەزاران کەس دەکوژرێن، دەستدرێژی دەرکرێتە سەریان، ئەنجامی رەنج و ماندوبونیان دەخورێت و بە ترسناکترین شێوە شەڕی تایبەتیان بەرامبەر دەکرێت. وەڵامی ئێمە بۆ هەموو ئەمانە دەبێ گەشەپێدانی وشیاری، ڕێکخستن و تێکۆشانی ژنان بێت.

دەبێت ئەکادیمی، گروپ، ئەنجومەن، ئابووری ژنان و ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی ژنان، بونیاد بنێن بۆ ئەوەی ژنان یەک بە یەک فێر ببن و جەوهەری خۆیان بپارێزن بە بونیادنانی سیستەمی ژیانی دیموکراتیک و بەرو پێشی ببەن. ئەگەر ئێمەی ژنان خۆمان بە رێکخستن نەکەین، ناتوانین سیستەم دروست بکەین، ئەو کات توندوتیژی پیاو بەداری دەولەت وەک سیستەمێک زیاتر لە جاران خۆی ڕێخستن دەکات و هەموو کاتێک هێرش دەکات و بە شێوازی جیاواز درێژە بە کۆمەڵکوژی دەدات.

هەر بۆیە نابێت دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' تەنها وەک دروشمێک لە چالاکییەکاندا بەرز بکرێتەوە، بەڵکو دەبێت شۆڕ ببێتەوە بۆ ناو ژیان، تێکۆشان و خۆ بەڕێکخستن کردن. ئەفسونی ئەم دروشمەش لێرەدایە. لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی دا، داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە دەیانەوێت ئازاد بژین، بەتایبەتی ژنان، بڕژێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن. بە تایبەتی ژنانی گەنج  لەم ساڵرۆژە دا  بڕژێنە سەر شەقامەکان و خاوەنداری بکەن لەم شوڕشە. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو کەس و بزوتنەوەکانی ژنان دەکەین کە ڕۆژی ١٦ی ئەیلول ڕۆژی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی بکەنە ڕۆژی گەشترکردنی  تێکۆشانی ئازادی ژنان و یەکڕیزی".

هـ . ب