"پێویستە ژنان دژی گۆشەگیری و شەڕ یەکێتیی تێکۆشانی خۆیان پێکبهێنن"
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز ئاشکرا کرا، لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە: "پێویستە ئێمەی ژنان دژی گۆشەگیری و شەڕ یەکێتییەکی تێکۆشانی بەرفراوان پێکبهێنین".
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز ئاشکرا کرا، لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە: "پێویستە ئێمەی ژنان دژی گۆشەگیری و شەڕ یەکێتییەکی تێکۆشانی بەرفراوان پێکبهێنین".
کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز لە ڕۆژانی ٨-٩ی ئەیلول لە چوارچێوەی بنیاتنانەوە و داڕشتنەوە بە دروشمی "بە سەرهەڵدان و ڕێکخستن ئازادی دەپارێزین" لە سەنتەری چاند و پەروەردەی ژووری ئەندازیارانی میکانیک بەڕێوەچوو، ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە ڕاگەیەندرا.
لە ئەنجامنامەکەدا باس لەوە کرا، ئەو پڕۆژەیەی وەک سەدەی تورکیا خستیانەڕوو، بە تەواوی دوژمنایەتی ژنانە.
لە درێژەی ئەنجامنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە سیاسەتی چارەسەرنەکردن لە شەڕدا، یەکێتی گەلی کورد و دەستکەوتە دیموکراتیکەکانی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی جیهان دەکرێتە ئامانج، هەروەها گوترا: "دەسەڵات هەوڵدەدات سیاسەتە لەسەر پێی خۆی بوەستێت و گۆشەگیریی ئیمراڵی توندتر دەکات، دەیەوێت بەم گۆشەگیرییە ئەگەری ئاشتی بسڕێتەوە. ئەم گۆشەگیرییە ڕێگرە لە دیموکراتیزەکردنی تورکیا، پێویستە دەستبەجێ هەڵبگیرێت".
"پێویستە دژی شەڕ و گۆشەگیری تێکۆشانی مەزن بکەین"
هەروەها گوترا: "هێرشکردنە سەر گۆڕستانەکان، ناردنی ئێسک و پروسک لە سندووقدا، ئەشکەنجەی زیندانییان، نیشانی دەدات چ دوژمنێک لەپێشمانە.
بە سیاسەتی شەڕ و گۆشەگیریی بێچارەیی و هەژاری بەسەر گەلانی تورکیادا دەسەپێندرێت. ئێمە ملکەچی ئەو ڕەفتار و سەپاندنانە نابین. وەک ژن پێکەوە دژی شەڕ و گۆشەگیری تێکۆشانی بەرفراوان دەکەین.
ئێمەی ژنان بە دروشمی "بەرخۆدان دژی فاشیزم ڕەوایە"، دژی هێرشەکانی سەر دەستکەوتەکانی ژنان تێکۆشان بەرز دەکەینەوە. درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین. لە هەموو گۆڕەپانێکدا درێژە بە تێکۆشانی ژنان دەدەین دژ بە شەڕ.
لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی تەڤگەرەکانی ژنان پێکەوە دژی ئەم داگیرکارییە فرەلایەنە پێکەوە تێدەکۆشین و ئەم گۆشەگیرییە دەشکێنین. کەموکوڕی و لاوازیەکانمان تەواو دەکەین، لە هەڵەکانمان تێدەگەین، خاوەندارێتی لە پارادایمەکەمان دەکەین و خاڵە لاوازەکانمان چارەسەر دەکەین، خۆمان نوێ دەکەینەوە و پێش دەکەوین. ئێمە بە ئیرادەوە درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین بۆ بنیاتنانی ژیانێکی نوێ.
وەک مەجلیسی هەرێمی ژنان، بە هەموو جیاوازییەکانەوە، پێکەوە و بە پشتیوانی و ڕێکخستن، ڕوانگەیەکی یەکسان بونیاد دەنێین. ڕێکخستنی هەرێمی بەهێزتر دەکەین.
لەم ڕێپێوانەی تێکۆشانی یەکگرتووی ژناندا، ئاگاداری ئەو ئەرکانەین کە دەکەونە ئەستۆمان و کەموکوڕییەکانمان چارەسەر دەکەین. جارێکی تر دەڵێین لەم ڕوانگەیەوە تێکۆشانی خۆتان بەرز بکەنەوە. لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی هەبوونی ئێمە دەکەنە ئامانج و لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان هەوڵی لەناوبردنی ئێمە دەدەن، جارێکی دیکە دەڵێین، ئێمە هەین و دەمێنین".