ژنان لە گۆڕەپانەکان: ژن، ژیان، ئازادی
ژنانی کورد لە ساڵیادی بەرخۆدانی ژن، ژیان، ئازادی، هاتنە گۆڕەپانەکان.
ژنانی کورد لە ساڵیادی بەرخۆدانی ژن، ژیان، ئازادی، هاتنە گۆڕەپانەکان.
بەبۆنەی ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەجەشە) لە چەند شارێک ڕێپێوان و خوێندنەوەی ڕاگەیاندراو ئەنجامدرا.
وان
بە بۆنەی ساڵیادی بەرخۆدانی "ژن، ژیان، ئازادی"، لە پارکی دابائۆغلوی بێشیۆلا لە وان، چالاکییەک بەڕێوەچوو. خەڵکێکی زۆر بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. پۆلیس هەوڵیدا ڕێگە لە کۆبوونەوەی ژنەکان بگرێت لە پارکەکە. ژنەکان بە لە گەمارۆکە پەڕینەوە بۆ پارکەکە، کە بە تۆما و زرێپۆش دەورە درابوون.
پەرلەمانتاری وان، گوڵجان کاچماز سایگیت، ئاماژەی بەوە کرد، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد سەریهەڵدا، بۆتە شۆڕشێکی گردوونی، گوتی، "وەک چۆن لە کەسێتی ژینادا، پایەکانی ڕێژیمی ئێران لەرزین، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و سیاسەتە زایەندپەرستییەکانی بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد و تورک لەناو دەچن".
مێردین
لە ناوچەی قۆسەری مێردین ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە. دایکانی ئاشتی لە مێردین، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، پارتی چەپی سەوز، پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز، بێریتان گونەش و کاموران تانهان، بەشداری چالاکییەکە بوون لە گۆڕەپانی ئازادی.
هاوسەرۆکی هەدەپە لە ناوچەی قۆسەر، ئایسەل ئەیاڤ، گوتی: "بینیمان ژنان لە کۆڵان و گۆڕەپانەکان دەست لە بەرخۆدان هەڵناگرن".
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، گونەش، گوتی: "لە هەبوونی ژنان دەترسن".