ژنان لە کۆنفڕانسی بەرلین: دەکرێت جیهانێکی نوێ بنیات بنرێت

بەشداربووانی کۆنفڕانسی ژنانی بەرلین رایاگەیاند: "ئامانجمان یەکە" و پەیامیان بۆ "جیهانێکی نوێ" دا.

دووەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ژنان لە بەرلین لەلایەن تۆڕی 'ژنان دوارۆژ دەهۆننەوە'، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ئەنجامدرا.

' ئێدی زیاتر رادیکالم'

لە کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا ژنان ئاماژەیان بە ئەنجامەکانی کۆنفڕانسەکە کرد و رایانگەیاند، " ئارامانج یەکە' و پەیامیان بۆ 'جیهانێک نوێ' دا.

گینیڤی ڤایغان چالاکوانی ئاشتی کە لە ئەمریکاوە بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا کردووە گوتی، " من لە ئەمریکا و ئیتاڵیاوە هاتووم. ٥٠ ساڵە لەسەر ئاشتی و فیمینیزم کار دەکەم. نووسەر و چالاکوانم. بۆ جیهانێکی ئازاد کەشێکی خۆش هەیە. جیهانێکی جیاواز لەسەر خۆشەویستی جیهان، فیمینیزم، خۆشەویستی ژیان دروست بکرێت. ئەمە دەتوانرێت بەدی بهێنرێت و کەشەکە زۆر گونجاوە. ئێستا لە جاران زیاتر رادیکالم. لەبەرئەوە لەنێو ئەم تەڤگەرە وهێڵی رادیکالیزمدا هێزی ژن هەستی پێدەکرێت."

'لە کۆنفرانسەکە زۆر شت فێربووم'

ساما باڵوچ لە بەلوچستانەوە گوتی "کۆنفرانسەکە زۆر باش بوو، کاریگەری لەسەر من هەبوو، بۆ من ئەزموونێکی زۆر باش بوو، زۆر شتی لێ فێربووم، پەیوەندی نوێم لەگەڵ خێزانە کوردەکان دامەزراند، شۆڕش بۆ ژنانە". لێرەدا ئومێدێکی گەورە بۆ شۆڕش هەیە، دەتوانین گۆڕانکارییەک بۆ خۆمان بکەین، بۆ بەلوچستان، بۆ کوردستان، بۆ وڵاتانی داگیرکراو، بۆ مافەکانمان، بۆ ئەوانەی خەبات دەکەن، ئەزموونێکی زۆر باش بوو بۆ من، لێرە بوونم شەرەفێکی گەورەیە”.

' دەبێت مرۆڤ هەموو کەسێک ئازاد بکات'

ڤیۆلێتا گالاردۆ لە مەکسیکەوە دەڵێت "من لێرەم، چونکە دەزانم ئەگەر بۆ مافەکانم خەبات نەکەم، ناتوانم شەڕ بۆ ژنانی دیکە بکەم، نەک تەنها ژنان دەبێت ئازاد بکرێن، بەڵکو دەبێت پیاوانی ناو زیندانەکانیش ئازاد بکرێن، هەر بۆیە ئێمە لێرەین، بۆ ئەوەی ئاشتی بنیات بنێین، سەرەتا خۆمان ئازاد بکەین، دواتر ئاشتی بۆ جیهان بهێنین.

لەم کەشەدا دەمانەوێت لەگەڵ هەموو ژنان قسە بکەین. وەک دەزانین هەریەکەمان لە شوێنێکی جیهاندا بەشداریمان کردووە. دەتوانین شێوازی جیاواز بۆ مەبەستی جیاواز بەکاربهێنین. زۆر دڵخۆشم کە لێرەم”.

'ئامانجەکانمان هاوبەشن'.

پاتریشیا ڕێدزێڤسکی، کە لە بەرلینەوە بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا کردووە، دەڵێت "من لە بنەڕەتدا خەڵکی پۆڵەندام، ڕاوێژکاری بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکان دەکەم، ئەم کەشە ناوازەیە، بۆچوونی جیاواز دەردەبڕدرێت. تێگەیشتم کە هەموومان یەک ئامانجمان هەیە، ئێمە خەڵکی جیاوازین. تەنانەت ئەگەر لە ناوچە جیاوازەکانی جیهانەوە هاتبن. ئێمە پەیوەندیمان بە ئازادییەوە هەیە. ئەمە ئامانجی هەموومانە و منیش ئەمەم دەوێت. دەتوانین یەکبگرین و ئەم بزووتنەوەیە بەڕێوەببەین."

'کارکردن لەگەڵ ژنان کورد زۆر گرنگە'

ئەناستازیای ئۆکراینی وتی، "دڵخۆشم کە لێرە گوێ لە ئەزموونی ژنان لە هەموو جیهان دەگرم، وەک ژنێکی ئۆکراینی ئاوارە، کارکردن لەگەڵ ژنانی کورد زۆر گرنگە، بەرخۆدانێکی گەورە هەیە و کۆنفرانسەکەش سەبارەت بە دیدگای جیاوازە". لە فێمینیست و جیهانی پیاوسالاری لە گۆڕاندایە، بەڕاستی فەزایەکی ئازادە بۆ هەمووان، هەموو کەسێک دەتوانێت هەست و بیرۆکەکانی خۆی باس بکات. بەتایبەت وەک کۆنسێرتی ژنە کوردەکە. زۆر خۆش بوو.ژنان سوود لە کۆنفرانسەکە وەردەگرێت. کۆنفڕانسێکی گەورەی بەم جۆرە ئەنجامدراوە کە بەم ئەندازەیە مرۆڤ و ژنی جوانی تێدایە."

'دۆزی ئێمە هاوشێوەی دۆزی گەلی کوردە'.

نێلیدا مۆلینا، وتەبێژی هەماهەنگی پشتیوانی لە گەلی ماپوچ لە مەدرید ڕایگەیاند، "دۆزی بەرخۆدانی ئێمە لە ناوچەی ماپوچی هاوشێوەی بەرخۆدانی گەلی کوردە. ئێمە چەندین لایەنی هاوبەشمان هەیە، مێژوویەکی هاوشێوەمان هەیە، نەریت و فەرهەنگمان لەگەڵ گەلی کورد هاوبەشە، بۆیە لێرەم، زۆر سوپاس بۆ ئێوە، هیوادارم بتوانین پێکەوە خەبات بکەین."

گۆردنینی دایکی شەهیدیش قسەی کرد

پاتریشیا گۆردینی دایکی شەهید ئالینا سانچێز، گوتی "پێش ئالینا هیچم لەبارەی گەلی کوردەوە نەدەزانی و ئەو منی بە ژنی کورد ناساند، خۆشەویستییەکەی هەموو شتێکی بۆ ڕوونکردمەوە، بەڵێ کاریگەری لەسەر من هەیە. کاتێک چووم بۆ بەخاکسپاردنی. لە شەهبا بوو. لەوێ ژنانی بزووتنەوەکە و هەندێک پیاو بە جلی پەمەییەوە پێشوازییان لێکردم. لەو شوێنەدا هەستم بە خۆشەویستی دەکرد. ئەوەی ئالینا هەمیشە باسی دەکرد پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان بوو.، شۆڕشەکە بەڕاستی زۆر ڕوون بوو .

ئەم (کۆنفرانسە) باشترینە، پشتڕاستکردنەوەی شۆڕشە، مافی ژنانە. ڕوانگەیەکی جیاواز وایە بۆ ژیان. لێرەدا وەک زۆر جار بیستوومە کوشتنی ژن تەنها کوشتنی جەستەیی نییە. لایەنێکی توندوتیژی، بێدەنگی هەیە. کوشتن پشتگوێخستن و لەدەرەوەهێشتنەوەیە”.

'هێزمان بە یەکدی بەخشی'

سەمرا ئوزۆکیش گوتی"سێ ساڵە دوورم لە وڵات، من ژنێکی بۆشناخی خەڵکی تورکیام، ئێمە لێرەین بۆ ڕزگاری ژنان، گوێ لە یەکتر دەگرین، یەکتر دەناسین، گرنگترین شت ئەوەیە کە ئێمە سەیری چاوی یەکتری بکەن و بۆ یەکدی پێدەکەنین. تێکۆشانمان لەمەودوا بەم هێزەی کە لێرە وەرمان گرتووە، بەردەوام دەبێت. ئەم سەدەیە دەبێتە سەدەی ژنان.

"ئێمە تەنها باسی کێشە ناکەین، باسی چارەسەریش دەکەین"

لە وتەبێژانی ئاشتی بۆ کوردستان، دەستپێشخەری نێودەوڵەتی ئازادی بۆ ئۆجالان و ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە، هاوین گۆنەشەرە گوتی، "لەکاتێکدا کە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە هەموو جیهاندا دەنگی داوەتەوە، ئێمە کۆنفرانسەکەمان ئەنجامدا. کۆنفرانسی زۆر گرنگ. بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، ئەگەر جوگرافیاکاننیشمان جیاواز بن، جارێکی دیکە بینیمان چیرۆکەکانمان لەیەک دەچن. ئەگەر لە یەکتریش دوور بین، میتۆدی سیستەمی پیاوسالاری وەک یەکە. لە هەندێک شوێن ڕەنگە ئاڵۆز بێت، ڕەنگە کەمتر ببینرێت، لە هەندێک بواردا ڕەنگە زیاتر بەرەو پێشەوە چووبێت، بە ئاشکرا دژی گەلی کورد، گەلی ماپوچی، گەلی مایا زوڵم ئەنجام دەدرێت، زۆر گرنگ بوو گفتوگۆ بکرێت بۆ تێگەیشتن لەم شێواز و دروستکردنی تێگەیشتنێکی هاوبەش لە خەباتدا. کۆنفرانسەکەمان لە ئاستێکی گرنگدا ولامدەرەوە بوو."

ف.ق