'ژنانی کورد بە شۆڕش ئازاد بوون'

زوبەیدا ئیسماعیل وتی: "ژنانی کورد بە شۆڕش خۆی پەرەوەردەکردوە و زنجیری کۆیلاتی بچڕاند، ئازاد بوو، بوو بە شەڕکەر و فەرماندار و لە ناو کۆمەڵگادا بووە بە خاوەن کردار و گوفتار و ئەرکی خۆی."

ئەندامی کۆنگرەی ستار جیهان خالد و دایکی شەهید زوبەیدە ئیسماعیل بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی ژنانی خەباتکەری جیهانیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی گۆرانکارییەکانیان کرد لە ڕێگەی شۆڕشەوە.

جیهان خالد باسی لەوەکرد ژنان لە ڕێگەی بزوتنەوەی ئازادی کوردەوە، خۆیان ناسییەوە و وتی: "لە سایەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە، کە دیگوت'هەتا ژن ئازاد نەبێ، کۆمەڵگاش ئازاد نابێت' ئێمە ٨ی ئادارمان ناسی. بۆ ژنان بەرخۆدان بە مانایی تێکۆشان و خۆ ناسینەوە دێت. ژنان دەکوژرێن، مافەکانیان زەوت دەکرێت و هەتا ئێستاش ڕوبەڕویی توندی دەبنەوە، بۆیە پێویستە بۆ ئازادیمان لە دەوری فەلسەفەی ڕیبەر ئاپۆ کۆببینەوە."

لە ژیانی ژناندا سەرەتایەکی نوێ بوو

جیهان باسی لەوەکرد شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ ژنان سەرەتایەکی نوێ بوو و وت: "شۆڕشی ڕۆژئاوا گەلێک شتی گۆڕی. ئەگەر ژنبوایەیی ڕا و بۆچون و قسەکردنت وەک گوناهێک دەبینرا، بۆیە لە ڕێگەی شۆڕشی ڕۆژئاواوە و بەسایەیی ژنانی پێشەنگ گەیشتین بەم ئاستەی ئێستامان. هەڤاڵ ساکینە بە تێکۆشانی بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک هەزاران ژنی ئازادی ئافراند. هەزارن ژن لەسەر ڕێگەیی خۆیان فیداکرد. ئامانجیان ئازادی ژنان بوو و ئازادکردنی کۆمەڵگابوو."

ژن لە  ناو کۆمەڵگادا بوو بە ئەرکداری خۆی

دایکی شەهید زوبەیدە ئیسماعیل وتی: "بە ناسینی بزوتنەوەی ئازادی لە کۆمەڵێک شت تێگەشتین. هەموو مرۆڤێک دەبێت خاوەن سنور و پێوانەی ژیانی خۆی بێت. دوای ناسینی بزوتنەوەی ئازادی بەشداری کار بووین. دەوڵەت لەو کاتەدا بەهێزبوو، زۆر دەرفەتی نەدەداین چالاکبین. دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا بەشداربووین. وەک ژنان بە زانین و تێگەشتنەوە هەوڵماندا باری شۆڕش هەڵگرین. بەشداری ناو ڕێکخراوەکان بووین. من چوومە ناو دەزگای بنەماڵەی شەهیدان بوو. ٧ ساڵ لەوێ کارم کرد. سەنگین و مەعنەوێتمان زۆر جیاواز بوو. بە بەردەوامی ژیانمان خەریکی کار و خەبات بین هێشتا ناتوانین ببینە وەڵامێک بۆ خەباتی شەهیدانمان. شۆرش ڕۆژ بە ڕۆژ فرانتر دەبێت، شەڕڤانان لە بەرخۆدانێکی مەزندان، ڕێکخرا و ئیدارە و کانتۆنەکان دامەزران بۆیە وەک دایکیان هەمیشە لەکار خەباتدابووین و ئەوانمان جێنەهێشت."

دایکی شەهید لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "ژنان بە شۆرشی ڕژئاوا ئازاد بوون. لە ناو کۆمەڵگادا بوون بە خاوەنی ئەرک و مافی قسەکردن. ژان بە شۆڕش خۆیان پەروەردەکرد و هەنگاوی مەزنیان هاوشت. ژنان لە چیادا بوون بە فەرماندار و شەڕکەر. ژنانی کورد زنجیری کۆیلایەتیان بچڕاند. خۆی بۆخۆی هەنگاوی دەستپێکی ٨ی ئادار تێکۆشان، سەرهەڵدان و بەرخۆدانە. سەرهەڵدان لە دژی تاڵانکردنی جەستە. کار و هەبوونی. بۆیە ٨ی ئادار بۆ ئێمە بەمانای نوێبوونەوە دێت، ئازادیمان سەر لەنوێ خوڵقایەوە. لە ٨ی ئاداردا ڕەنگی ژن و سروشت دەبن بەیەک. ٨ی ئادار مزگێنی دەستپێکی تێکۆشان، بەرخۆدان و ئازادییە."