ژنانی کورد لە ئەوروپا گوتیان: ژن، ژیان، ئازادی
ژنانی کورد لە ئەوروپا هاتنە گۆڕەپانەکان و سڵاویان لە ساڵیادی بەرخۆدانی ژن، ژیان، ئازادی کرد.
ژنانی کورد لە ئەوروپا هاتنە گۆڕەپانەکان و سڵاویان لە ساڵیادی بەرخۆدانی ژن، ژیان، ئازادی کرد.
ژنانی کورد لە ئەوروپا هاتنە گۆڕەپانەکان و سڵاویان لە ساڵیادی بەرخۆدانی ژن، ژیان، ئازادی کرد و ژینا ئەمینیان بیرهێنایەوە.
هامبۆرگ
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە ڕێکخراوەکانی ژنان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە کاتژمێر ١٢:٣٠ بە خولەکێک ڕێزگرتن لە ژنە کوژراوەکان لە کەسێتی ژینا ئەمینیدا دەستی پێکرد.
جەماوەرەکە لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری (Sternschanze) کۆبوونەوە. سەرۆکی کۆمەڵەی پەرلەمانی ویلایەتی دی لینکێی هامبۆرگ، جانسو ئۆزدەمیر بانگەوازی لە جەماوەر کرد، ڕەخنەی لە پەیوەندی حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ دەوڵەتی تورک و ئێران گرت.
جانسو ئۆزدەمیر ئاماژەی بەوەدا، وەزیری دەرەوە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکردەوە و گوتی: "ژن، ژیان، ئازادی' پرەنسیپێکە بۆ ئێمە". ماکیاژێک نییە کە سەرمایەدارەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بهێنن".
لە شوێنی گردبوونەوەکە، مۆسیقاژەنی ئەنتی فاشیست ئومێد خەدیم سەبا و مۆسیقاژەنانی (MLPD) مۆسیقایان پێشکەش کرد بۆ یادی ژینا ئەمینی.
لە ڕاگەیاندراوی کژاردا هاتبوو: " ئەندازیاری کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و دامەزرێنەری فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'، عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: "بۆ تێگەیشتن لە ئازادی جڤاکێک، سەیری ڕەوشی ئازادی ژن لەو جڤاکەدا بکە. ژن بڕبڕەی پشتی جڤاکە. نوێنەری ژیانی ئازاد و ئەخلاقین. چارەسەری هەموو ئەو کێشە و قەیرانانەی کە دیکتاتۆریەت و سیستەمی سەرمایەداری بەسەر جڤاکدا سەپاندوویەتی، قازانجی چینێکی دەسەڵاتدارە لە جڤاکدا، بە چارەسەری پرسی ژن دەبێت".
لە ڕاگەیاندراوی تەژەکە-ئە، هاتبوو: "بە گوتنی "بۆ خوشکەکەم، بۆ خوشکەکەت، بۆ خوشکەکەمان"، تێکۆشانی ئێمە لە یەکەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی بە درووشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن" پێشوازی لێ کرا. ژنان لە هەموو جیهاندا لە ژێر دروشمەکەدا یەکگرتوون. ئەمە ڕەوشێکی پڕ جۆش و هیوابەخشە. ئێمەی ژنان، بە ڕۆح و خۆڕاگری و ڕەنگی ژنان بڕیارمانداوە ژیان ئازاد و جوان بکەین. ئێمە بڕیارمان داوە ئەم شەڕە گەورەیە ببەینەوە کە بڕیارە سەدەیەک بخایەنێت. وە دەڵێن بۆ خوشکی خۆمان و ئێوە و خۆمان، با هەموو ڕۆژێک بکەینە ڕۆژی ئازادی، مەیدانەکان پڕ بکەین لە خواستی بەهێزکردنی تێکۆشانی ئازادی".
ڕێپێوانەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی" کۆتایی هات.
لیڤۆرنۆ
لە شاری لیڤۆرنۆی ئیتاڵیا، بەڕێوەبەرانی مانگی سوری کوردستان و ئەنجوومەنی شارەوانی لیڤۆرنۆ، لەبەردەم شارەوانی، ژینا ئەمینیان یادکردەوە.
وێنەی ژینا ئەمینی و پانکارت بەرزکرانەوە، سڵاو لە بەرخۆدانی "ژن، ژیان، ئازادی" کرا.
کێل
لە گۆڕەپانی یورۆ پلاتز لە شاری کێلی ئەڵمانیا چالاکی ئەنجامدرا.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ژنانی ژین و (Defend Kurdistan) بەڕێوەچوو، ئاماژە بەوە کرا، بەرخۆدانی "ژن، ژیان، ئازادی" بە ڕوانگەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو جیهانی گرتۆتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا داوای یەکگرتوویی هەموو ژنانی جیهان دەکەن بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژنان".
ئەمستردام
لە شاری ئەمستردام بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازادی هۆڵەندا ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
تەڤگەری ژنانی کورد لە هۆڵەندا، کەژار، پژاک و ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە گۆڕەپانی لیدسپلین دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
ڕاگەیاندراوێک بە ناوی تەڤگەری ژنان خوێندرایەوە، باس لەوە کرا کە شۆڕشی ژنان بووەتە شۆڕشێکی جیهانی و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
دۆرتموند
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەردەم هاوپتبانهۆف لە دۆرتمۆند گردبوونەوە، لە یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونیدا، یادی ژینا ئەمینیان بەرزڕاگرت.
بە بەشداریی مەجلیسی ژنانی ڕۆزەرین لە دۆرتمۆند، مەجلیسی ژنانی ئاسیا یوکسەل لە دویسبورگ، مەجلیسی ژنانی بێریڤان شەنگال لە ئیسن و کوردستانییەکان، گردبوونەوەکە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ دەستی پێ کرد. ئایتن کاپلان وتەبێژی تەژەکە-ئە قسەی کرد.
کاپلان لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە، گەشەپێدانی ڕێکخستنی ژنانیان لە هەموو جیهاندا کردووە بە بناغە و درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بووەتە درووشمێکی جیهانی.
لە چالاکییەکەدا بەبێ پچڕان و بە زمانە جیاوازەکان درووشمەکان بەرزکرانەوە.
لوزەرن
بەبۆنەی ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی و شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری لوزەرنی سویسرا، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی سویسرا، یەژەکە-سە، ڕێپێوان کرا.
بیژەن ئیسماعیل بە ناوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕایگەیاند: "ساڵێکە تێکۆشان بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی بەردەوامە، ئێمەش بەردەوامی پێ دەدەین".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکە یەژەکە-سە، ئاماژە بەوە کرا، بیرۆکەی "ژن، ژیان، ئازادی" دینامیکی گۆڕان دەخوڵقێنێت، لە کوردستاندا ڕاستییەکە و زیاتر لە چل ساڵە بەردەوامە، هەروەها هاتووە: "ئەم ڕاستییەی لە باکوری کوردستان و ئەزموونی تورکیاوە ناسرا، بەم دواییانە، لە شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوادا گۆڕاوە بۆ ڕاستییەکی بەرجەستە و بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، دروشمێکی ئەفسوناوییە. ڕاڤەیەکی کورتە لەسەر ڕاستی پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژنانی ڕێبەر ئاپۆ".
لەکۆتاییدا، دیلان چەتینکایا، ئاماژەی بەوە کرد، درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وەک هاوارێک بۆ ئازادی ژنانی ئێران، گۆڕاوە بۆ درووشمێک کە سەدەی ٢١ دەکاتە سەدەی ژنان، دووپاتی کردەوە، دەبێت دژی هەر توندوتیژییەک تێکۆشان بکەنە بناغە.
ستراسبۆرگ
لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا چالاکی ئەنجامدرا. فۆرومی ژن، ژیان، ئازادی ستراسبۆرگ و تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) کاتژمێر ١٥:٠٠ لە پالاس کلێبەر چالاکییان ئەنجامدا.
لە گردبوونەوەکەدا، سڵاو لە بەرخۆدانی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا. ڕاگەیاندراوی تەژەکە-ئە خوێنرایەوە. وێنەی ژینا ئەمینی و ژنانی شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمز و ئەڤین گۆیی کە لە فەرەنسا کوژران، لەگەڵ دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە. بە ناوی تەڤگەری ژنانی کورد وتارەکان پێشکەش کران. لە وتارەکاندا پەیامی پەرەپێدانی بەرخۆدان لە دژی دەسەڵاتی پیاوسالاری و دوژمنایەتی ژنان دووبارە کرایەوە.