به ئامانجی شه‌رمه‌زاركردنی كوشتنی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێم ئێرانه‌وه، ژنانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان سازكرد‌و راگه‌یه‌نراوێكیاندا.
راگه‌یه‌نراوه‌كه به ئاماده‌بوونی ژنانی كه‌مپه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی مه‌خمور به خوله‌كێك رێزگرتن بۆ ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، دوای رێزلێنانه‌كه راگه‌یه‌نراو له لایه‌ن مامۆستا زۆزان بیله‌ن خوێندرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
" سیاسه‌تی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان كه باڵاده‌سته، ده‌یه‌وێته به هه‌موو هێزیه‌وه ژنانی پێشه‌نگی مێژووی مرۆڤایه‌تی بكوژێت. نمونه‌ی ئه‌وه‌ش له رووداوه‌كه‌ی ١٣ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢ دا له پایته‌ختی ئێران روویدا كه ژنێكی كورد به ناوی ژینا ئه‌مینی كه بۆ گه‌شت و سه‌ردان چووبووه ئه‌و شاره، به پاساوی ناڕێك و پێكی له سه‌رپۆش و حیجابه‌كه‌ی ده‌ستگیركرا و له زیندان ئه‌شكه‌نجه‌درا، له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ی رووبه‌ڕووی كرایه‌وه ژیانی له‌ده‌ستدا. راستی باڵاده‌ستی پیاو و سته‌مكاران به‌سه‌ر ژنانه‌وه باشتر ده‌خاته به‌رچاو. له‌لایه‌كی تره‌وه رژێمی ئێران كه له رووی پاراستنی مافی ژنانه‌وه داماڵدراوه له هه‌موو مرۆڤایه‌تیه‌ك، به كرده‌وه‌ی به‌م جۆره زۆرداری خۆی به‌سه‌ر ژنان، منداڵان و كۆمه‌ڵگا ده‌خاته‌ڕوو.
ئێمه وه‌ك ژنانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور له‌به‌ر كوژرانی ژنی گه‌نجی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژینا ئه‌مینی به شێوه‌یه‌كی نائه‌خلاقانه و ناجوامێرانه، دڵته‌نگی و خه‌مگینی خۆمان ده‌ده‌بڕین. له‌سه‌ره‌تادا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی ژینا و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ژنانه ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر بێ مافی و سته‌مكاران راپه‌ڕیون و له تێكۆشاندان. له‌لایه‌كی تره‌وه له كاتی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ژینا ئه‌مینی هه‌ڵوێستی ژنان كه به یه‌ك ده‌نگ وتیان ‘ژن، ژیان، ئازادی‘ پیرۆز ده‌كه‌ین".
هـ . ب