ژنانی تۆڵەسێن لە زۆربەی شارەکان چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی ٥ و ١٠ی تشرینی دووەم لە زۆربەی شارەکان چالاکییان ئەنجامداوە و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کوردستان دەکەن.

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن ڕایگەیاند کە ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەم لە دژی لایەنگرانی فاشیستی ڕەگەزپەرستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکییەکانیان چڕتر کردووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، لە ناوچەی جەیهانی ئەدەنە ئۆتۆمبێلێکی فاشیستان لەلایەن یەکینەکانیانەوە سووتێنراوە.

ڕاگەیاندراوە لە ناوچەی تەرسوسی شاری مێرسین، چالاکییەک لە دژی پۆلیسی تایبەت کەلە ناو ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری عەقرەب بوون بە کۆکتێل مۆلۆتۆڤ و تەقەمەنی، چەکی فەردی چالاکی ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا ٢ پۆلیسی فاشیست بە سەختی برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە شاری حادمکۆی شاری ئیستەنبوڵ دەکەیەک سووتێندرا و لەدژی ئەو پۆلیسانەی هاتبوونە شوێنی ڕووداوەکە بە بۆمبی دەنگی وەڵامیان درایەوە.

لە دەستپێشخەرییەکەدا ئاشکرا کراوە کە ئۆتۆمبێلێکی فاشیستان لە کاگیتانەی ئەستەنبوڵ، لە ناوچەی جەیهانی ئەدەنە و ئۆتۆمبێلێکی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە ئارناڤوتکۆی ئەستەنبوڵ سووتێدران.

هەروەها ڕاگەیەندرا کە لە ناوچەی کاراپنار سەر بە شاری قۆنیا ٣ ئۆتۆمبێل و کارگەیەکی فاشیستەکان سووتێنراون، لە شارۆچکەی ئەرەگلی تەکیرداغ ٣ بەلەمی فاشیستانی ئاکەپە سووتێنراون.

 باس لەوەش کراوە کە لە شارۆچکەی دیلۆڤاسی کۆجاعەلی بارهەڵگرێکی ڕەگەزپەرستان و ئۆتۆمبێلێک ئاگریان تێبەردراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی 10ی تشرینی دووەم کارگەیەکی ئاکەپە لە شاری ئەرزرۆم و ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی ئاکچابورگاز لە ئیستەنبوڵ ئاگریان تێبەردراوە.