ژنانی وان خۆیان بۆ ٢٥ی نۆڤەمبر ئامادە دەکەن

ژنانی وان خۆیان بۆ ٢٥ی نۆڤەمبر/تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئامادە دەکەن.

چالاکوانی تەژەئا یڵدز چەتین رایگەیاند، کە لە ٢٥ی نۆڤەمبر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە زۆر ناوچە چالاکی ساز دەکەن و دەنگی خۆیان بەرزدەکەنەوە.

هاوسەرکی شارەوانی ئەردیش کە قەیوم لە شوێنەکەی دانراوە و چالاکوانی تەژەئا یەڵدز چەتین باسی لەوەکرد، کە ئەوان دەستیان بە کارەکانی کەمپینەکە کردووە و وتی، "٢٥ی نۆڤەمبر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵیش ئێمە لە هەموو گەڕەک، گوند و ناوچەیەک بە گوڕدان بە تێکۆشان تێیدەپەڕێنین. لە تورکیا هەموو رۆژێک توندوتیژی بەرامبەر بە هەزاران ژن دەکرێت، لە زیندانەکان توندوتیژی دەکرێت، لەناوماڵ توندوتیژی دەکرێت. ژمارەیەکی زۆر ژن دەکوژرێن. بۆ کۆتاییهێنان بە کوشتنی ژنان ئێمە لە هەموو گۆڕەپانێکدا تێکۆشانی خۆمان درێژە پێدەدەین".

چەتین رایگەیاند، کە وەک ژنانی تەژەئا لە بارەی چەمک و تێگەیشتنی رەگەزی وۆرکشۆپیک ساز دەکەن و وتی، "ژمارەیەکی زۆر لە هەڤاڵانی ژن لەو کارەدا بەشدارن و هەوڵ دەدەن تێگەیشتن و چەمکی رەگەزی لەناو تەواوی کۆمەڵگادا بڵاوبکەنەوە. لە هەموو گەڕەک، گوند، کۆڵان و ناوچەکان لە دژی توندوتیژی لەبارەی وشیاریی تێکۆشان دەست بە هەڵمەتەکان دەکەین".

                   

هـ . ب