ژنۆلۆژی بۆ ناگیهان بووە قۆناغ و بوارێکی پێناسەکردن
لە فەرماندەیی یەژاستار ئەیلەم رۆنی دەستنیشانی کرد کە ژنۆلۆژی بۆ ئەکادیمیسیان ناگیهان ئاکارسەل بوو بە قۆناغ و بوارێکی خۆپێناسەکردنەوە.
لە فەرماندەیی یەژاستار ئەیلەم رۆنی دەستنیشانی کرد کە ژنۆلۆژی بۆ ئەکادیمیسیان ناگیهان ئاکارسەل بوو بە قۆناغ و بوارێکی خۆپێناسەکردنەوە.
ناوەندی هەواڵ لە فەرماندەیی یەژا ستار ئەیلەم رۆنی لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەلدا قسەی کرد و باسی بەشداریکردنی ئەوی لەناو کارەکانی ژنۆلۆژیدا کرد.
ئەیلەم رۆنی سەرەتا ناگیهان ئاکارسەلی بە رێزەوە یادکردەوە کە لەلایەن فاشیزمی دەوڵەتی تورک بە شێوەی دڕندانە تیرۆر کرا و وتی، "ئێمە بەرخودانمان تا هێنانەدی ئامانجەکانی ئەوان درێژە پێدەدەین. ناگیهان و کەسانی وەک ئەو بۆ ئێمە ئایندەن. هیوای ئێمەن، رابردووی ئێمەن. لەبەر ئەوە هێرشی کرایە سەر و ئەویان تیرۆر کرد. بەڵام با فاشیزم ئەوە لەبیر نەکات؛ رەنگە ناگیهان بە جەستەیی لەناوماندا نەبێت، بەڵام ئەندێشە و تێکۆشانی ئەو لەگەڵ ئێمەدایە. ئێمە بەو هێزەی لەوانیەوە وەردەگرین شەڕدەکەین، بەو هێزەی لەوانیەوە وەردەگرین ئێمە سەردەکەوین. لەبەر ئەوە گێڕانەوەی ئەوان و بەجەماوەری کردنی تێکۆشانەکەیان ئەرکی هەموومانە. لەبەر ئەوەی ئەوان لەپێناو ژیانێک جواندا شەهیدبوو. لەبەر ئەوەی خۆیان بۆ دۆزی ئازادی تەرخان کرد، لەو رێگەدا رێیان کرد، قوربانیان دا. وەڵامدانەوەی ئەو قوربانیدانەشیان بە سەرکەوتن دەستەبەر دەبێت.
ناگیهان ساڵی ١٩٧٦ لە سارۆچکەی خەلیلکانی ناوچەی جیهانبەیلی کۆنیا لە دایک بوو. خوێندنگەی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی لەوێ تەواو کرد. لە زانکۆی گازی ئەنقەرە بەشی رۆژنامەوانی، راگەیاندن و بڵاوکردنەوەی تەواو کرد.
هەڤاڵ ناگیهان لەگەڵ خوشک، برا و دایکیدا لە گوند پێکەوە دەژیان. لەو کاتەیدا منداڵ بوو بە جیا لەباوکیان دەژیان. ئاگاداری دۆخی باوکی نیم، لەبارەی ئەوەی بۆچی جیابوونەوە، دواتر چی روویدا، نازانم. دایکی ناگیهان ژنێک زۆر زاڵ بوو کە کۆتا قسەی دەکرد. ئەلیفەی یاخی کە هەموو گوندەکە لێی دەترسا و خۆی لێبەدوور دەگرت، لەپێناو منداڵەکانیدا هەموو جۆرە گیانبازییەکی دەکرد. دایکی لەلایەن گوندنشینەکانەوە وەک ئەلیفە شێت دەناسرا. وێڕای پابەندبوونی بە ئایین لە چوارچێوەی کولتوری کوردی بەها ئەخلاقیەکانی دەپاراست. بۆ ئەوەی منداڵەکانی بخوێنن و وەک خۆی دەیگوت بۆ ئەوەی وەک ئەویان لێنەیات هەموو هەوڵی خۆی خستبووەگەڕ. لەبەر ئەوە هەڤاڵ ناگیهان لە خوێندنگەش زۆر سەرکەوتوو بوو و بەردەوام نمرەی باشی وەردەگرت، لەماڵیشەوە وردە وردە لە دوای دایکی دەبووە خاوەن قسە و کەسێکی زاڵ".
لەسەر ناسینی تێکۆشانی ئازادی ئەیلەم رۆنی وتی، " بەشداری چالاکانەی لە چالاکییەکانی گەنجانی یەجەکە لە زانکۆدا وای لێکرد کە لە نزیکەوە تێکۆشان بناسێت و زیاتر ئاشنای بەها نەتەوەییەکانی کورد بێت. بۆ ئەوەی وزەی گەنجانی خوێندکار بەشداری ناو تێکۆشان بکات، لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی تورکیادا لە ئاستی پێشەنگێکدا کاری کرد و وای کرد کە زۆرێک لە گەنجان بەشداری ناو تێکۆشان ببن. ئەو ماڵەی کە خوێندکاران تێیدا دەمانەوە گۆڕی بووی بۆ ناوەندی پەروەردە، بۆ ئەوەی هۆشیاری ئازادی لای گەنجان دروست ببێت پەروەردەی دەدا و سێمینار و دەرسی پێشکەش دەکرد. سادەیی لە کەسایەتی ئەودا و دڵ نزمی، هاوسۆزی لەگەڵ هەمووان، دڵگەرمی و هەوڵی بەردەوامی لە بەشداریکردندا لای دەوروبەرەکەی بوو بو بە جێگای رێز. بەو هۆشیارییەی کە لە قۆناغی خوێندکاریدا بەدەستی هێنابوو، لە گۆندەکەیان ماڵ بە دەگەرا و هەوڵی دەدا کە ژنانی گەنج و بەساڵاچووەکان و ژنە خێزاندارەکان بەرێخستن بکات و ئاستی هۆشیارییان بەرز بکاتەوە. گۆڤاری ئۆزگور هاڵکی هەڵدەگرت و هەموو بابەتەکانی ناو گۆڤارەکەی بۆ ئەو ژنانەی کە لە ماڵەکەیدا کۆدەبوونەوە دەیخوێندەوە، هەوڵی دەدا یەک بە یەک هەمووان لە راستی وڵاتەکەمان تێبگەنێت. زۆر سەرسام بوو بە چالاکی ساڵی 1996ی هەڤاڵ زیلان (زەینەب کناجی)، هەوڵی زۆری دەدا بۆ ئەوەی هەمووان، بە دۆست و دوژمن، لە گەورەیی و بەرزی ئەم چالاکییە تێبگەن.
هەڤاڵ ناگیهان به هۆی هونەر و بەهرەکانی لە تورکیا بەشداری ناو کار بوو. ئەم پرۆسەیە بۆ هەڤاڵ ناگیهان پرۆسەیەکی باش نەبوو. لە ناو کاردا دەست گیر کرا. ئەگەر هەڵە نەبم نزیکەی ٧-٨ ساڵ لە زیندان مایەوە. دوای ئازادبوونی لە زیندان، بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕاگەیاندن دا کاری کرد، لە ڕۆژنامەی ژن دا بوو بە شوێنکەوتووی رێبازی غوربەتلی ئەرسۆز.
سەبارەت بە پێکەوە کارکردنی ناگیهان ئاکارسەل لە کارەکانی ژنۆلۆژیدا، فەرماندار ئەیلەم رونی وتی، " لەسەر چوارچێوەی پاژکدا ماوەیەک بەشداری ناو پەروەردە بوو. بە خۆشەویستیەکی گەورە بەشداری ناو کارەکانی ژنۆلۆژی بوو. لە کارەکانی لە بواری ژنۆلۆژیدا هەوڵیدا لە ژێر ڕۆشنایی زانستی ژناندا هەموو ژنان لە حەوت ساڵەوە تا حەفتا ساڵ پەروەردە بکات. بۆ ئەوەی پارادایمی ژنی ئازاد کە پارادایمی ڕێبەرایەتییە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە هەموو ناوەندەکانی پەروەردەدا، لە ئەکادیمیاکانەوە تا قوتابخانەکان، پەروەردەی دا بە هەمووان. بۆ هەڤاڵ ناگیهان هەموو شوێنێک گۆڕەپانی پەڕوەردە بوو. تەنیشتی ئاو و دارستان و گوند و پارک و باخچەکان هەمووی بۆ ناگیهان گۆرەپانی زانستی ژینۆلۆژی بوو. لە شاخەکانەوە تا ڕۆژئاوا لەوێشەوە تا باشووری کوردستان بوو بە ڕێبەرێک کە هەموو ژنانی پەروەردە کرد. کاری ژینۆلۆژی بۆ هەڤاڵ ناگیهان بوو بە هەنگاوێک. بۆ ئەوەی مرۆڤ بوونی خۆی مانادار بکات، خۆی گشگیربکات، لە ناسنامەی ژن دا خۆی قوڵ بکات، خۆی بگەیەنێت بە بها ونبووەکان و لێکوڵینەوەکانی لەسەر ژن بەهێز بکات کاری ژنۆلۆژی بوو بە کات و شوێن. وەک هاوڕییەک، هەرگیز لەبیری ناکەین و بەڵێن دەدەین شایستەی یادەوەرییەکەی بین.