زێڕین رووكەن ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە: ژنان ئازادی بۆ رۆژهەڵات و ئێران دەستەبەر دەكەن

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی كەژەكە زێرین رووكەن دەستنیشانیكرد، ژنانی رۆژهەڵات ـ ئێرانی ئازادی بۆ ئێران دەستەبەر دەكەن و بانگەوازی بۆ بەرێكخستن بوون و بەرخۆدانی هاوبەش كرد.

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی كۆما ژنێن كوردستان "كەژەكە" زێرین رووكەن لەسەر ئەو كۆمەڵكۆژیەی دەوڵەتی ئێران لەسەر ژنان بەرێوەی دەبات بۆ ئاژانسەكەمان ئاخاوت.

زێرین رووكەن دەستنیشانیكرد، شۆڕشی ژن كە بەپێشەنگایەتی رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ئافرێندراوە بەرێنمایی و سیاسەتی خۆی ئیدی بووەتە راستییەك، كە ئێدی ناتوانرێت ئینكار بكرێت و دەڵێت: "لەهەموو جیهان، لەكوردستان، رۆژهەڵات ـ ئێران بووەتە هیوای ئازادی ژنان و گەلان. قۆناخی شۆڕشگێڕی، كە هەوڵدەدرێت بەپێشەنگایەتیی بزوتنەوەی ژنانی رۆژهەڵات بەڕێوەبچێت، بەسیستەم و دامەزراندنی نەتەوەی دیموكراتیك و ژنانی بەرێكخستنکراو هەڵویستی بەئیرادە بوو و تێكۆشانی ئێمە لەبەرامبەر بە سیستەمی ئێران لەناو ناچێت.

یەكێك لەئامانجە بنەڕەتیەكان، كە زۆرێك لەكۆمەڵكۆژیەكان لەبەرامبەر بەژنان پێكدێت، هەوڵدانە بۆ بەربەستكردنی شۆڕشی ژنان كە كاریگەری لەسەر رۆژهەڵاتی ناوین و هەموو جیهان دەكات. لەئێران هێزی ژنان بەرچاوە. ئەوەی كە قەیرانی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری ئافراندوە و ئەوەی فەتحی مێشكی پیاوی دەسەڵاتدار لەرۆژهەڵاتی ناوین بكات، شۆڕشی ژنە. لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان تێكۆشانی ژنان چارەنووسسازە. ئێمە دەتوانین بەراشكاوی ئەوە بڵێین كە هەلومەرج و دەرفەتەكان گونجاون.

زێرین رووكەن ئەوەشی ووت، لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بەبێ شۆڕشی ژن كە كاریگەری لەسەر هەموو گۆڕەپانەكانی ژیان دەكات، موممكن نییە كە مێشك، ئایدئۆلۆژی و پێناسەی پیاو بگۆڕدرێت و گۆڕانكاریان بەسەردا بێت.

رووكەن لەبەردەوامی ئاخاوتنی خۆیدا ووتیشی؛ بەتایبەتی كاتێك ئەنجامی تێكۆشانی ژنان هەڵدەسەنگێنین، دیار دەبێت كە هێزی سیستەمی رژێمی دەسەڵاتداری ئێران و داگیركەر دەیەوێت كاریگەر و سیستەم بەپێشەنگایەتی ژنان لەناو ببات، ئەگەریش ئەوەی بۆ نەچێتە سەر، هەری كەم كاردانەوەو كاریگەری ژنان كەم بكاتەوە. بەم ئامانجە سیاسەتی شەڕی تایبەت بەرێوە دەبات. لەناوبردنی ژنان بەئەساس وەردەگرێت و ئەمەش ئامانجیەتی.

ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی كەژەكە زێرین رووكەن دەستنیشانیشی كرد، كاری ئازادی ژنان كە یەكێك لەكارە هەرە ستراتیژیەكانی رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان و ژنانی هەموو جیهانە و وەها بەردەوام بوو؛ ژنانی جیهان نەتەنیا هزری رێبەر ئاپۆ دەبینن، لەهەمانكاتدا وەكو پرۆژەیەكی ئازادی و رزگاریشی دەیبینن. رژێمی داگیركەری ئێرانیش دەیەوێت بەتوندی هێرشی ئەم هێزە ئازادیخوازە بكات، لەناوی ببات و بێ كاریگەری بهێڵێتەوە. بەهێرش لەدژی ژنانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان سیاسەتی شەڕی تایبەت وەكو پلانێكی ستراتیژی دەوڵەتی قووڵ بەگەڕخستووە. لەدژی ژنان دۆژمنایەتی دەئافرێنێت. لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان، بەئەندازەی پاراستنی ئایدئۆلۆژی، لەهەركاتێك زیاتر پێویستی بەهەڵوێست و رێكخستنی ژنان بەرێنمایی شۆڕشی ژن هەیە.

زێرین رووكەن دەستنیشانیكرد، لەرۆژهەڵاتی كوردستان ـ ئێران كۆمەڵكۆژی ژنان، دەستدرێژی، داپۆشاندن و شاردنەوەی ژنان، شەڕی لەناوبردنی ژنان لەبەرامبەر بەشۆڕشی ژنان بەرێوە دەبرێت و لەهەمانكاتدا ئەمەش شەڕێكی ئایدئۆلۆژیكە و دەڵێت:"ئەم شەڕە ئایدئۆلۆژییە، شەڕێكی بەپلان و ستراتیژی مۆدیرنیتەی سەرمایەداریە لەنێو كۆمەڵگە، سیاسەت، ئابوری، سرۆشت، كەلتور و هۆنەر، راگەیاندن، پەروەردە لەدژی ژنان بەرێوە دەبرێت. ئەمەش ئەوە نیشان دەدات كە رەگەزپەرەستی كۆمەڵایەتی گەیشتووەتە ئاستێكی هەرە بەرز. لەئێران ئێدی ژنان لەبەرامبەر بەمێشكە خۆڕاگری دەنوێنن. وەكو ژنانی فارس، عەرەب، ئازەری دەبێت ئێمە رێكخستنبوونی خۆمان، خۆپاراستن و تێكۆشانی رەگەزی خۆمان بەهێز بكەین و هەنگاوی شۆڕشگێڕی هەڵبگرین. كات ئەو كاتەیە كە ئێدی بەپێشەنگایەتی ژنان، ئێمە بەرەو پێشەوە هەنگاو هەڵێنین، بەرێكخستنبوونی هاوبەش پێكبهێنین. پێش هەر شتێك دەبێت ئێمە لەلایەنی مێشك، هۆشیاری و ئیرادەوە خۆمان پێشبخەین.

دەبێت چالاكیەكان بەهێزتر بەردەوام بن

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی كەژەكە دەستنیشانیكرد، تێكۆشانی ژنان لەكوردستان بەدروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بووەتە خاوەن ناسنامەیەك و ووتی؛ ئەم دروشمە ئێدی لەهەموو جیهان بووەتە هاوارێك بۆ ژیانێكی ئازاد. لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لەرێپێوانەكان بۆ ژینا ئەمینی، پیاو و ژنان ئەم هاوارەی ئازادیان دەوتەوە. هێزی "ژن، ژیان، ئازادی" وانەیەكی گەورەی داوەتە دەوڵەتە داگیركەرەكان. گەلانی ئێران دەبێت هەموو لە چواردەوری ئەم دروشمە ویست و داخوازی و چارەسەری بئافرێنن و چالاكیەكانی بەهێزتر و بەرفراوانتر بكەن.

ژن بەواتای سەرچاوەی ژیانە، بەواتای ژیانە. دەبێت دەستنیشانی بكەین كە ژن ناسنامەی خۆی لەم راستیە وەردەگرن. لەبەر ئەمەش ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران پەیوەندی خۆیان لەگەڵ ژیان، كۆمەڵگە، رەنج، عەشق و بەرخۆدان زۆر بەهێزە، ئەو هێرشانەی قڕكەریش بەربەست بكەن و ئێرانێك كە بۆ ژنان ئارام و گۆنجاو بێت بئافرێنن.

لەبەردەوامی ئاخاوتنەكانی خۆیدا زێرین رووكەن دەستنیشانیكرد، لەپێش هەموویاندا ژنانی كورد، فارس، بەلووچ، عەرەب و ئازەری لەشاری سنە، مەریوان، تاران، مەشهەد و ئیسفهان بەچالاكی مەزن نیشانیان دا كە لەدژی تاڵان، داگیركاری، قڕكردن، دەستدرێژی و لەناوبردن خاوەن لەنرخی كۆمەڵایەتی خۆیان دەردەكەون و ووتی؛ یەكێك لەئامانجە بنەڕەتیەكانی مێشكی قڕكەر و خۆێنڕێژ لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان لەدژی ژینا ئەمینی سەقزی و شلێر رەسوولی مەریوانی نیشاندرا، ئاستەنگكردن و بەربەستكردنی شۆڕشی ژنانە كە كاریگەری لەسەر رۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەتی لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئیران دەكات. چۆنكە ئێران لەئیرادە و بەرێكخستن بوونی ژنان دەترسێت. ئەو قەیرانەی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە ئافرێندراوە، مێشكی بەدەسەڵاتكراوی پیاو و فەتحی ئەم مێشكە لەنێو ژیاندا بەشۆڕشی ژنان لەناو ببەن. بۆ ئەوەش هەلومەرج و هاوكاتیش دەرفەتەكان گۆنجاون. بەبێ شۆڕشێكی بنەڕەتی ژنان كە كاریگەری لەهەموو گۆڕەپانێكی ژیان دەكات، مۆممكن نییە كە مێشك، پێناسە و ئایدئۆلۆژی پیاوی دەسەڵاتدار بگۆڕدرێت و گۆڕانی بەسەردا بێت.

لەبەر ئەوەش یاسای شەریعەت بەناوی دین دەسەپێنن و یاسای داپۆشینیش پێچەوانە دەكەن و ئەمەش دۆژمنایەتیە بەرامبەر بەژنان. ئەمەش ترسە لەژنان. هەوڵدان بۆ بێ ئیرادەكردنی ژنانە كە لەدووی ئازادیی و بەئیرادەبوونە. لەبەر ئەوەش داپۆشین و سەرداگرتن بەسەر ژناندا دەسەپێنن. ژینا ئەمینی بەئیرادە خۆشی داپۆشی، بەهەڵوێست و كەسایەتی خۆی بەڕەچەڵەك چووە شاری تاران، بەڵام مێشكی پیاوی دەسەڵاتدار نەیتوانی ئەم هەڵوێستە بەڕەچەڵەكە قەبووڵ بكات. بەمێشكێكی هەرە گڵاوی دەوڵەت داپۆشینی كردە بیانۆیەك و بەئەشكەنجە ژینا ئەمینی-یان كوشت. ئێمەش رایدەگەێنین، كە كۆشتنی ژنێك بەم بیانۆوە بۆ ئەوەیە كە لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێرانێ شۆڕشی ژن پێكبهێنن. تێكۆشانی بزوتنەوەی ژنان لەرۆژهەڵات بۆ ژنانی ئێران بەگشتی بەتایبەتی بۆ ژنانی كورد، بەلووچ، فارس و عەرەب و ئازەری بووەتە هیوایەكی مەزن. بەسەدهەزار ژن لەبەرامبەر بەكۆشتنی ژینا ئەمینی رژانە سەرشەقامەكان و ئەمەش بەواتای بەملیۆنان ژینان. رژێمی ئێران كە هەڕەشە لەم ئێرادەیە دەكات بەسەدان مرۆڤ دەستگیر دەكات. كەسێك ژیانی خۆی لەدەستداوە و هێرشی گەل دەكات.

زێرین ڕوکەن ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە ئەو عەقڵیەت و مێشکەی بە کوشتنی ژنان، زیندانیکردن، گوشار و زوڵم و کۆمەڵکوژی دەیەوێت ژنان سەرکوت ڕابوەستێنرێت و وتی: "ئێمە لە کاتێک و سەردەمێکداین، کە تێکۆشانێکی گەورە ئەنجام دەدرێت. ڕژێمی ئێران بە هێرشکردنە سەر ژنانی تێکۆشەر دەیەوێت کۆمەڵگا تەسلیم و ڕادەست بکات. هەروەها هەوڵ دەدات بە هێرشکردنە سەر هیوای ژنان بۆ ئازادی، مێشک و ڕۆحیان ڕادەست و کۆنترۆڵ بکات، بۆیە بەردەوام و بێ ڕاوەستان هێرش دەکات. دەستدرێژیکردنە سەر هەموو ژنانی ئێرانی دەسەپێنێت و شەرعییەتی پێ دەدات. هێرش بە پاساوی حیجاب پەیامێکە و بە دڵنیاییەوە هیچ ئامانجێکی بۆ ڕاستکردنەوە و ئامۆژگاری تیادا نییە. پلانی بۆ دانراوە و بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەنجام دەدرێت. ئەمە پلانێکی شەڕی تایبەتە.

بێگومان و لە ڕاستیدا ئەوە نیشانی دەدات، کە ئەو تا چەند لە ژنان دەترسێت. گەل و ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ژینا ئەمینی یەکڕیزن. تووڕەیی گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵات زۆر گەورەیە. ئەم توڕەییە ڕێکخستنبوونی گەلە، هێزێکی ڕێکخراو و رێکخستنکراوە. بە دڵنیاییەوە ئازادیی بە دوای خۆیدا دەهێنێت. پێویستە بە خۆپاراستن لێپێچینەوە بکرێت. خوێندکارانی زانکۆی تاران بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' شەقامەکانیان هەژاند. جگە لە چەوساندنەوە و زۆرداری هیچ شتێک نەماوە، کە ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە کۆمەڵگا و ژنانی ئێران ئەنجامی بدات.

لە شۆڕشی ئێراندا ژنان هێزی یەکلاکەرەوەن. ئێستا بۆ ئەوەی ڕێگری لەمە بکات هەوڵ دەدات شەرعیەت بە هەموو جۆرە هێرشێک بدات. بەرخۆدانی گەل و ژنان لە دژی ئەم سیاسەتە زۆر بە بەهێزی بەڕێوەدەچێت. بە دڵنیاییەوە بەردەوامیشی دەبێت. ئێمە سڵاو لەم هەڵوێستە ڕەسەن و ئازایانەیەی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات و ئێران، لە سنە، سەقز، مەریوان، تاران، مەشهەد و ئیسفەهان دەکەین. لەسەر بنەمای مێژوو و نەریتی خۆیان ژینا ئەمینی و شلێر ڕەسوڵی-یان بەخاک سپارد. لێپرسینەوە لەم دەوڵەتە بکوژە دەکرێت. خەڵکی سەقز بوو بە ژینا و تەوژمی  و شەپۆلی دا.

شاری سنە بوو بە ژینا و شلێر و وەک ڕووبارێکی لرفەى هات و هەڵقوڵا. گەلانی دونیا بە ئازاری ژینایان زانی و هەستیان پێکرد و  و بوون بە دەنگی ئەو. ئەوان بەڵێنیان دا لێپرسینەوە لەو دڕندەیی پیاو بکەن، دەموچاوە جوانەکەی ئەویان کوشت. جارێکی تر بۆیان  دەرکەوت، کە هیچ گەرەنتییەک لە ئێران دا نییە و نابێت تاوەکو ئازادیی ژنان مسۆگەر نەبێت، بۆیە خێرا ڕژانە سەر شەقامەکان و گۆڕەپانەکان. دڵی ژینا لەنێو ئەستێرەکاندا بەرەو هەرمان و بێکۆتایی ڕۆیشت. پۆلیسی ڕەوشتی ئێران بە ناوی ئەخلاقەوە گەورەترین نائەخلاقیی کرد.

کۆمەڵگا و ژنان بە دروشمی، 'ژن، ژیان، ئازادی' تووڕەیی خۆیان و رێگای چارەسەریشیان نیشاندا. ئەوان وتیان، کاتی ئەوە هاتووە، لێپرسینەوەیەکی ریشەیی لەم دەوڵەتە بکوژەی ئێران بکرێت. گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تووڕەیییەکی گەورەیان هەیە، نەک تەنها شین و ماتەم دەگێڕن، بەڵکو بەرگری و خۆڕاگریش دەکەن. جارێکی تر ئەوەیان نیشان دا، کە بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن و هەوڵی بۆ دەدەن، لە دژی کۆمەڵکوژیی ژنان لە مەیدانەکاندان. لە دژی جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی ژنان لێپرسینەوە دەکەن. بە یەک دەنگ و دڵ و داوای ئازادیی ژینا و شلێریان، لە دژی رژێمی ئێرانی داگیرکەر بە ناڕەزایەتیی دیموکراتیکی خۆیان بە هەموان نیشاندا".

'گەل و ژنان بە خۆپاراستن بەرگری لە خۆیان دەکەن'

زێرین ڕوکەن ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە رایگەیاند، سەدان هەزار ژن لەچک و حیجابەکەى سەریان لابرد، ئەو سیستمەی  کۆیلایەتییان سەروژیر کرد و وتی، "ئەو ژنانەی بەشدارییان لە مەراسیمی ناشتن و پرسەکەدا کرد، پەیامێکی وەهایان دا و لە بەرامبەر  ڕژێمی داگیرکەری ئێران وەستانەوە. داوای دەست لەکارکێشانەوەیان لە حکومەتی ئێران کرد. بەخۆپاراستن لە خۆ، بنەڕەتیترین و سەرەتاییترین ماف، کە مافی خۆپاراستنە بەدی دێت، بۆیە دەبێت خۆت بپارێزیت. کاتێک ڕوخسارە جوانەی ژینا بە کۆڵان و شەقامەکانی تاراندا بە عەرزدا ڕاکێشرا، نەک ژینایەک، بەڵکو هەست و جەستەی ملیۆنەها ژینا کوژرا. وەک ملیۆنان ژینا، ئێمە لێپرسینەوە دەکەین. دەبێت ئەم سیستەمە نێرینەیە بڕوخێنرێت. لەبەردەم چاوی گەلەکەماندا بە توندترین شێوە سزا دەدرێت، بۆیە گەلەکەمان و ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵات کە هەستان و ڕاپەڕین، گەورەترین لێپرسینەوە بە گەورەکردنی تێکۆشان ئەنجام دەدەن".

زێرین ڕوکەن ڕایگەیاند، ئەم هەڵوێستەی ڕاپەڕین ئەوەی خستەبەرچاو، کە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تا چ ئاستێک کاریگەریی لەسەر ژنانی ڕۆژهەڵات هەیە و وتی: "ئەم هەڵوێستە هەڵوێستی ئازادییە، ئەوەی ئەم هێزەی ئافراند ڕێبەر ئاپۆیە. لە هەر شوێنکێدا ڕێکخراوێکی ژنی بە ئیرادە و کاریگەر هەبێت، ئەوە هێزی ئەم پارادایمە. ژنانی ڕۆژهەڵات و ئێرانیش بە کاریگەریی ئەم پارادایمە بەرەو ئازادی دەڕۆن. ئەم پرۆسەیەش بە پێشەنگایەتیی ژنانی فارس و کورد و عەرەب و بەلوچ بەرەو پێش دەڕوات".

'بە هێزی ڕێکخستنی ژنان ئازادی ئێران بەدی دێت'

زێرین ڕوکەن ئاماژەی بەوەدا، تێکۆشانی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵات گەیشتووەتە ئاستی تێکۆشانێکی بەهێز و وتی: "دەکرێت چاوەڕێی بکرێت بە پێشەنگایەتی ژنان چەندین تەقینەوەی کۆمەڵایەتی و ڕاپەڕین لە ئێران ڕوبدات، چونکە ژنان لە هەموو شوێنێک پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دەکەن. ئامانجی سەرەکی ڕاپەڕینی ژنان لە ئێران دەستی پێکردووە، لێپرسینەوەیە لە سیستم، لێپرسینەوەی ڕیشەییە لە توندوتیژی و دەسەڵاتداری. چەندین لایەن بە بەرفراوانی لە دژی باڵادەستی و سەروەری پیاو، لە دژی فاشیزم و کاپیتالیزم دا یەکیانگرتووە و داوای گۆڕانی بنەڕەتی لە سیستەمی ئێراندا دەکەن.

سیستەمێکی نوێی ژیانی کۆمەڵایەتی بە پێشەنگایەتیی ژنان بەدی دێت. وەک ئەنجامێکی یاساکانی بێ ئیرادەکردنی ژنان، سیاسەتی گوشار و چەوساندنەوە لە دژی ژنان، ژینا و شلێرەکانی کوشت. لە دژی ڕژێمی داگیرکەری ئێران دوژمنی ژنان، لە دژی ئەو مێشکەی، کە بەرپرسە تایبەتەکانی دەوڵەت دەپارێزێت، ئەمڕۆ گەلەکەمان لە هەموو شوێنێکی ئێران و ڕۆژهەڵات یاخی بووە و ڕادەپەڕێت. ئازادی بە هێزی ڕێکخستنی ژنان لە ئێران بەدی دێت. ئێمە سڵاو لە هەڵوێستی ڕاپەڕیوی و سەرهەڵدان دەکەین. بە دڵنیاییەوە بە تێکۆشانی ئازادی ژنان ئێران ئازاد دەکرێت".

ح.خ / ژ.ت