زیندانیانی پاژک: داوادەکەین خاوەنداریی لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن
زیندانیانی پاژک ڕایانگەیاند، "دەبێت دەوڵەت لەبیری نەچێت کە بۆ رێبەرمان ئاڵقەیەک لە ئاگر هەمیشە ئامادەیە. داوا لە گەلەکەمان دەکەین خاوەنداریی لە رێبەرایەتی بکەن".
زیندانیانی پاژک ڕایانگەیاند، "دەبێت دەوڵەت لەبیری نەچێت کە بۆ رێبەرمان ئاڵقەیەک لە ئاگر هەمیشە ئامادەیە. داوا لە گەلەکەمان دەکەین خاوەنداریی لە رێبەرایەتی بکەن".
لە راگەیەندراویی زیندانیانی پاژکدا هاتووە:
لە ساڵی ٢٠١١ەوە دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک لەسەر رێبەرایەتیمان گۆشەگیریی توند بەڕێوەدەبات. کاتێک ئەو گۆشەگیرییە سەختە لەلایەن ڕێبەرایەتیمان، بەرخۆدانی زیندانەکان، گەریلاکان و گەلەکەمان هێنرایە ئاستی تێکشکاندن، دەوڵەتی تورک کە بووە بە چەتە لە ساڵی ٢٠١٤دا 'پلانی چۆکپێدادانی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە. گۆشەگیریی لەسەر رێبەرمان و کۆنسێپتی سڕینەوەی کردووە بە سیاسەتێکی گشتی. ئامانجیان ئەوەیە لە هەموو بوارێکدا سڕینەوە و لەناوبردن بکەنە بنەمای خۆیان و بەرخۆدانمان لە گۆڕەپان و هەرێمەکانماندا قەتیس بکەن، رێبەرایەتیمان داببڕێنن و کارێک بکەن کە لە بیر بچێتەوە. کاتێک ئەم سیاسەتە بە بەرخۆدانی رۆحی و جەستەیی زیندان و گەریلاکان پووچەڵکرایەوە، لە کاتێکدا هاوڕێ و هەڤاڵەکانی تەنانەت نەیاندەتوانی نامەیەک یان وشیەکی بۆ بنێرن، نامەی هەڕەشەئامێز بۆ زیندانی ئیمراڵی ڕەوانە دەکرا. ناردنی ئەو نامانە و ناوەڕۆکەکانیان لە لایەن راگەیاندنی هەمان هێزەوە بڵاودەکرێتەوە. دەیانەوێت بەم کارە چی بکەن؟
مێژووی بەرخۆدانمان چەندین جار نیشانی دەوڵەتی داوە، کە رێبەرمان بۆ ئێمە پرسی مان و نەمانە. با دەوڵەت لەبیری نەچێت رێبەرمان کە لە ناوەندی تێکۆشانمان بۆ ئازادی جێگای خۆی گرتووە، بێگۆمان ئاڵقەی ئاگر هەمیشە ئامادەیە بۆ پاراستنی، دەبێت دەوڵەت ئێمە بە رێبەرمان تاقی نەکاتەوە. لەم بوارەدا هێڵی بەرخۆدانی مێژوویی پەکەکە و پاژک بەبیر دەوڵەت دەهێنینەوە و هۆشاداری دەدەینە دەوڵەت.
ئێمە رایدەگەیەنین، کە ئەو سیاسەتە بۆ قبوڵکردن و رەوایەتیپێدان لە هەست و بیرکردنەوەکان جێبەجێ دەکرێت، ئەوان دەیانەوێت لە کاردانەوەی ئێمە بڕوانن و دواتر بێ کاردانەوەمان بکەن. ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە بەرامبەر ئەم هێرشانە وریا بن، سیاسەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە پووچەڵ بکەنەوە و خاوەنداری لە رێبەرایەتی بکەن".
هـ . ب