زیندانیانی ژن له‌ سینجان له‌ پێناو ژینا ئه‌مینیدا قژی خۆیان ده‌بڕن

له‌ زیندانی ژنانی سینجان ٢٠ ژن قژی خۆیان له‌ پێناو ژینا ئه‌مینیدا بڕی و پشتیوانی خۆیان بۆ به‌رخودانی ژنان ده‌ربڕی.

پشتیوانی ژنان له‌ زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ چالاكی و خۆپیشاندانه‌كانی شه‌رمه‌زاركردنی ژینا ئه‌مینی تادێت زیاتر ده‌بێت.

دوای ئه‌وه‌ی ژنانی زیندانیكراو له‌ زیندانی باكركۆ له‌ ٣٠ ئه‌یلولدا قژی خۆیان بڕی، له‌ زیندانی ژنانیی سینجانیش چالاكییه‌كی هاوشێوه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌نجامدرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ له‌ پارێزه‌رانه‌وه‌ وه‌رگیراون، نزیكه‌ی ٢٠ ژن به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ژنانی ئێران قژی خۆیان بڕیوه‌.

هـ . ب