زیندانیانی ژن پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی ئێران و رۆژهەڵات دەربڕی

زیندانیانی ژن لە زیندانی تارسوس پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەل لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی.

دیلان یوروکلو زیندانیەکی ژن لە زیندانی ژنانی تارسوس کە بە تەلەفون لەگەڵ خانەوادەکەی قسەی کرد گوتی، بەناوی زیندانیانی ژن پشتگیری لە بەرخۆدانی گەل لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.

یوروکلو لەسەر ناوی ژنان گوتی، " سەرەتا یادی ژینا ئەمینی و هەموو ئەو ژنانە دەکەینەوە کە لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و کوشتنی ژنان شەرمەزار دەکەین. ژینا ئەمینی بۆ هەموو ژنان کە ئاشتیان دەوێت و بەرخۆدان دەکەن بووەتە سمبوڵ. پشتگیری لە بەرخۆدانی ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەکەین.

خانەوادەی یوروکلو رایگەیاند کە لە کاتی قسەکردندا پەیوەندیەکە پچراوە و ژمارەیەک لە گاردیانەکان دەستوەردانیان کردووە.

ف.ق