دوێنێ به به‌شداری ده‌یان هه‌زار كه‌س له مه‌یدانی گیوندۆغدوی شاری ئیزمیر به درووشمی «به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وین و كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین» میتینگی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چوو. میتینگه‌كه له لایه‌ن ڕێكخستنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ئیزمیر سازكرابوو.
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په سه‌رپیل كه‌مالبای، فه‌له‌كناس ئووجا و گوڵستان كلچ كۆچ یگت به‌هۆی گوته‌كانیان له میتینگه‌كه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كرا.
به‌شی ئاسایش و هه‌واڵگری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاری ئیزمیر سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و ٣ په‌رله‌مانتاره تۆمار كرد. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له میانه‌ی قسه‌كانیاندا وشه‌ی «به‌ڕێز ئۆجالان»یان به‌كارهێناوه.
s.m