یەپەگە یادی ١٠ شەڕڤانی کردەوە کە لە ٢٠١٥دا شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە ناسنامەی ١٠ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٥دا شەهید بوون

ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە بەم شێوەیەیە:

"گەلی ئێمەی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا بۆ داهاتوویەکی ئازاد و دیموکراتی تێکۆشانێکی بێوێنە و قاڕەمانێتیەکی گەورە دەدات. ئەم بەرخۆدانە مێژووییە تایبەتە، گەلەکەمانی لەسەر ئاستی جیهان بەرز کردەوە. لە سەرەتای شۆرشی ڕۆژئاوا تا ئەمڕۆ، بە دەستی چەتەکانی داعش و دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەر جۆرە هێرشێک لە بەرانبەر دەستکەوتەکانی هاوبەشی گەلەکەمان ئەنجامدران و بە داگیرکەری و سیاسەتی ڕەتکردنەوە و لەناوبردن بەردەوامیان بە هێرشی گشتی خۆیاندا. لە بەرانبەر ئەو هێرشە داگیرکەریانە، گەنجانی گەلەکەمان ڕوویان لە ڕیزەکانی تێکۆشان کرد و جێگەی خۆیان لەم بەرخۆدانەدا گرت. لە ساڵی ٢٠١٥ دا شەڕەکەمان گەیشتە لوتکە و شەڕی بەرخۆدانمان لە ناوچەکانی وەک تەل تەرم، هۆڵ، تەل هەمیس و حەسەکە بڵاوبووەوە و داستانی گەورە تۆمارکران. بە قارەمانێتی و فیداکاری ١٠ هەڤاڵمان بوون بە هۆکار کە شۆرشەکەمان گەورەتر ببێت. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە ناسنامەی ١٠ هەڤاڵی خۆمان بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین کە لە ساڵی ٢٠١٥دا شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدانمان بەم شیوەیەیە:

نازناو: ڕۆژدا ئۆغور کایماز

ناو و پاشناو: ڕۆژان جەنگیز

ناوی دایک: شەمسە

ناوی باوک: شێخمووس

شوێن و مێژووی شەهادەت: گوندی تەل هەفیانی تەل تەمر/ ٣١ی ئازاری ٢٠١٥

*

نازناو: ڕۆژین گەودا

ناو و پاشناو: وەحیدە یەجان

ناوی دایک: میسری نەسرین

ناوی باوک: سەعدون

شوێن و مێژووی شەهادەت: حەسەکە / ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥

*

نازناو: ڕۆنی ئادار ئادیەمان

ناو و پاشناو: ئەبوزەر بەیاز

ناوی دایک: زەلیخا

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و مێژووی شەهادەت: حەسەکە – هۆڵ / ٤ی ئازاری ٢٠١٥

*

نازناو: ڕۆنی دەرویش

ناو و پاشناو: یەعقوب

ناوی دایک: مەنیجە

ناوی باوک: خەیرەدین

شوێن و مێژووی شەهادەت: حەسەکە – هۆڵ / ٢٦ی شوباتی ٢٠١٥

*

نازناو: ڕۆکەن سەرهاد

ناو و پاشناو: عەزیزە باڵتان

ناوی دایک:قەدریە

ناوی باوک: حەمید

شوێن و مێژووی شەهادەت: قامشلۆ – تەل حەمیس / ٢٦ی شوباتی ٢٠١٥

*

نازناو: شیمال نەورۆز

ناو و پاشناو: مزگین جان

ناوی دایک: خەزنا

ناوی باوک: داوود

شوێن و مێژووی شەهادەت: تەل تەمر / ٢٥ی ئازاری ٢٠١٥

*

نازناو:تۆپراک کارایازی

ناو و پاشناو: زانا کاراکش

ناوی دایک: نەباحەت

ناوی باوک: محەمەد سەیید

شوێن و مێژووی شەهادەت: تەل تەمر / ٩ی ئازاری ٢٠١٥

*

نازناو: وەڵات بۆتان

ناو و پاشناو: سەرهەد ساچی

ناوی دایک: نەباحەت

ناوی باوک: هەدیوڵلا

شوێن و مێژووی شەهادەت: تەل تەمر / ٨ی ئازاری ٢٠١٥

*

نازناو: خەبات ئامەد

ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەرزان

ناوی دایک: زامیعە

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و مێژووی شەهادەت: قامشلۆ – تەل حەمیس / ٢٦ی شوباتی ٢٠١٥

*

نازناو: خەلیل لەوەند

ناو و پاشناو: عەلی ئەردەم

ناوی دایک: زاهیدە

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و مێژووی شەهادەت: حەسەکە – هۆڵ / ٤ی ئازاری ٢٠١٥

ئێمە لە کەسایەتی ١٠ هەڤاڵماندا بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆرش دەکەینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و گەلەکەمان دەکەین."

ف.ق