هێزی رزگاری عەفرین: ٣ چەتەی داگیرکەر کوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، کە لە چالاکییەکانیاندا لە هەرێمە داگیرکراوەکاندا ٣ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژراون و ٣ چەتەش برینداربوون.

هێزەکانی رزگاری عەفرین راگەیەندراوێکیان لەبارەی چالاکییەکانیان لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیر بڵاوکردەوە و ئەم زانیارییانەی خستەڕوو:

" ئێمە لە راگەیەندراوەکەی ٢٧ی تشرینی یەکەمەدا رامانگەیاندبوو کە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شێراوا دەستیان بە هەوڵێکی هێرش کردبوو. لەوێ هێزەکانمان بە شێوەیەکی کاریگەر لێیاندابوون و تەرمی داگیرکەران لە ناوچەکە مابووەوە و ناچاربوون بکشێنەوە. دوای چالاکییەکە هێزەکانمان چوونە سەر تەرمەکانی دوو داگیرکەر و هاوکات چەک و کەلوپەلی سەربازی ئەوانیان هەڵگرتەوە.

لە ئەنجامی ئەو چالاکییەکەدا ٣ چەتەی داگیرکەر کوژرابوون و هەروەها ٣ چەتەش برینداربوون. لەهەمان کاتدا چەکێکی ئێم ١٦، چەکێکی کڵاشینکۆف (ئەی کەی-٤٧)، ٢ ئامێری پەیوەندی، ٢ رەخت، ٤ مەخزەنی کڵاشینکۆف، ٣ مەخزەنی ئێم ١٦، دوو زنجیری بی کەی سی و سندوقێکی بی کە سی، کامێرایەکی سەر و بڕێک فیشەکی کڵاسینکۆف و ئێم ١٦ لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستی بەسەردا گیرا."