لە ڕەقە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان کرا
لە ڕەقە سەدان کەس گۆشەگیری ئیمراڵییان شەرمەزارکرد بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد.
لە ڕەقە سەدان کەس گۆشەگیری ئیمراڵییان شەرمەزارکرد بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد.
دەستەی بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی جەنگ و زیندانیانی کانتۆنی ڕەقە بۆ شەرمەزارکردنی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی بە درووشمی "ئازادی گەلان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە گرێدراوە، پێکەوە درێژە بە ڕێگەی ئازادی دەدەین" ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
سەدان دانیشتوو، ئەندامانی دەستەی بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی جەنگ و زیندانیان، کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون، لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵگیرا و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بڕووخێت پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان" بەرزکرایەوە.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد وەستا، لەوێ چەند وتەیەک پێشکەشکرا. جەختکرایەوە، ئەردۆگان و حکومەتی تورک لە فیکری ڕێبەر ئاپۆ دەترسن بۆیە سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردن بەرامبەری دەسەپێنن.
بانگەواز لە ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرا، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
لەکۆتاییدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بڕووخێت پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان" بەرزکرایەوە.