هەپەگە یادی شەهیدانی زاپی کردەوە

هەپەگە یادی گەریلاکان ئامارگی ئامارا (گولە ئوزەل)، دلۆڤان رووبار (زەهرا ئاڵپتەکین) و تێکۆشین بۆتان (زەهرا دەنیز) کردەوە کە لە ١٤ی ئابدا لە زاپ شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی سێ گەریلاکەی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "١٤ی ئابی ٢٠٢٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فرۆکەکانی هەرێمی زاپی بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکە هاوڕێکانمان ئامارگی، دلۆڤان و تێکۆشین تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئامارگی ئامارا

ناو و پاشنار: گولە ئوزەل

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: حەبیبە و عەدنان

کات و شوێنی شەهادەت: ١٤ی ئابی ٢٠٢٠/ زاپ

 

نازناو: دلۆڤان رووبار

ناو و پاشنار: زەهرا ئاڵپتەکین

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: تالیە و عەبدولڕەحمان

کات و شوێنی شەهادەت: ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ / زاپ

 

نازناو: تێکۆشین بۆتان

ناو و پاشنار: زەهرا دەنیز

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: ناهیدە و عەبدولڕەحمان

کات و شوێنی شەهادەت: ١٤ی ئابی ٢٠٢٠/ زاپ"

هەپەگە وێڕای ئەوەی باسی لە خەبات و تێکۆشانی هەر سێ گەریلاکەی لەنێو ڕیزەکانی گەریلاکانی کوردستان کرد، هەروەها لە کۆتاییدا سەرەخۆشی لە خانەوادەت شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان کرد و بەڵێنی دووبارە کردەوە کە بیرەوەری شەهیدە قاڕەمانەکان بە سەرکەوتن دەکەنەوە.

ف.ق