تەمەلی: باخچەلی دەنگی ئەم دەوڵەتە بێئەقڵەیە

سەزایی تەمەلی پەرلەمانتاری هەدەپەی وان رایگەیاند، قسەکانی دەولەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە بە تەنها قسەکانی خۆی نییە بەڵکو، دەولەت باخچەلی دەنگی دەوڵەتێکە کە بێئەقڵ بووە.

سەزایی تەمەلی پەرلەمانتاری هەدەپەی لەبارەی دەستگیرکردنی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF قسەی کرد. تەمەلی رایگەیاند، ئاکەپە بەهۆی تێکچوونیەوە دەستی بە هێرش کردووە و وتی، "هەموو دەزگا دیموکراتەکان لەناو دەبەن. ئەو عەقڵیەتەی، کەجەدە وەک دەزگایەکی تاوان دەبینێت و هاوسەرۆکەکەشی وەک تاوانبار لەقەڵەمدەدات، لەدژی ئاشتی و دیموکراستیە. ئەو بڕیار و کردەوانەی بە دەستی دادگاش ئەنجام دەدرێن، ناڕەوان."

ڕژێمێکی فاشیستە

تەمەی ئاماژەی بەوەکرد کە کاتێک سەرنج دەدەنە دۆخی زیندانەکان و زیندانیە سیاسیەکان دەبینن کە لە بەرانبەریان رژێمێکی تا چ ڕادەیەک فاشیست هەیە و وتی، "لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی گشتی کەجەدە، بەو بڕوایەی کە کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری ئیمڕالی ڕێگای ئەم وڵاتە دەکاتەوە، دەستی بە مانگرتنی گەورە لە خواردن کردبووە. لە ڕاستیدا، بۆ گەلانی تورکیا هەمووان ببوو بە هیوا. بەداخەوە تورکیا جارێکیتر نەیتوانی سوود لەم هیوایە وەربگریت. ئەم دەوڵەت لەگەڵ ئەوەی دەزانێت، تاوەکۆ گۆشەگیری ئیمڕالی کۆتایی نەیەت، رێگای ئاشتی و دیموکراستی لەم وڵاتەدا ناکرێتەوە، بەڵام رێگا لە ئاشتی و دیموکراسی دەگرێت. گۆشەگیری بەردەوامە و رووخاندن بەسەر ئەم وڵاتەدا دەسەپێنێت. بەم ئامانجەش مامەڵە لەگەڵ لەیلا گیوڤەن دەکات، دەوڵەت بۆ ئەوەی تۆڵە بکاتەوە بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ گیوڤەن دەکات. بەڵام هیچ رێگایەکی دیکەیان نەماوە، ئەمە دوایین هەوڵیانە. ئێمە ئەو بڕیارە قبوڵ ناکەین و نایناسین."

مانەوەیان بە ناچارەسەریەوە بەستووەتەوە

تەمەلی ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی کەجەدە لە پرۆسەیی دیالۆگدا و ئەوەی خستەڕوو کە لە قۆناغی دروستکردنی دەستووری بنەڕەتیدا، کەجەدە لەلایەن پەرلەمان و دەزگاکانی کۆمەڵگای مەدەنیەوە بە گرنگترین ناوەند دەبینرا و وتی، "ئەگەر تورکیا بخوازێت دیموکرات ببێت و خۆی لە کێشەکان هەمووان رزگار بکات، هەنگاوی سەرەتایی ئەوەیە کە کێشەی کورد چارەسەر بکات. ٧ سال تا ٧٠ ساڵ هەموو کەسێک ئەم ڕاستیە دەزانن. بەڵام دەوڵەت کە پێداگیری لەسەر ناچارەسەری کێشەی کورد دەکاتەوە، رژێمەکەی دەپارێزێت و هەوڵ دەدات بەردەوامی بە فاشزیمەکەی بدات. کێشە سەرەکیەکەش ئەمەیە."

ئەو دەنگەی دەوڵەت کە بێئەقڵ بووە

سەزایی تەمەلی ئاماژەی بە مامەڵەی تاکپەرست، جیاوازکار و نەژادپەرستی ئاکەپە و مەهەپە لە بەرانبەر کێشە و پرسەکان کرد و وتی، "سیستمێکی زۆردارە. ئەم سیستمە، لەناوچەەن بەسەر راجیاوازەکان دەسەپێنێت کە وتەبێژەکەی دەولەت باخچەلیە. قسەکانی باخچەلی بەتەنها قسەکانی ئەو نییە. لە راستیدا دەولەت باجصەلی دەنگی ئەو دەوڵەتەیە کە بێئەقڵ بووە. پێویستە ئەمە ببینرێت. ئەم دەوڵەتە بێئەقڵ بووە. راسیۆنالیتیخۆی ون کردووە."

ف.ق