بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگای ٨٢١ گوندی باکوری کوردستان داخران

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، رێگای ٨٢١ گوندی جۆلەمێرگ، مووش، بەدلیس، شرنەخ، قلەبان و ئەلکێ داخران

لە دوێنی ئێوارەوە لە وان، جۆلەمێرگ، بەدلیس، شرنەخ، قلەبان و ئەلکێ بەفر دەبارێت. بەهۆی بارینی بەفرەوە. لەناوچەی شاخێی وان رێگای ١٢٤ گوند، لە سەرا رێگای ٧٠ گوند، لە ئەلباک رێگای ٢٢ گوند، لە ئەبەخ رێگای ٤٤ گوند، لە ئەردیش رێگای ١٢ گوند، لە پایزاوا رێگای ٣٠ گوند، لە رێیا ئارمیش رێگای ٥ گوند، لە قەلقەلی رێگای ٦٠ گوند داخران. هەروەها رێگای نێوان وان و سەراش داخرا.

جۆلەمێرگ

لە جۆلەمێرگ و ناوچەکانی بەفرێکی زۆر باری و رێگای ٧٤ گوند داخران. لە ناوەندی جۆلەمێرگ و گەڤەریش بەفرێکی زۆر باریوە.

مووش

لە مووش و ناوچەکانیشی بەفرێکی زۆر باری. رێگای ١٧ گوندی سەر بە ناوەندی مووش، لە کورکوت رێگای ١٠ گوند، لە کۆپ رێگای ٥٥ گوند و لە گمگم رێگای ٣ گوند داخران.

بەدلیس

لە بەدلیسیش رێگای ٢٢٤ گوند داخران و لەدوێنێوە هەوڵی کردنەوەی رێگاکان دەدرێت.

شرنەخ

لە بەهۆی بەفرەوە رێگای ناوچەی قلەبانی شڕنەخ و ئەلکێ و ناوچەکانی تر بە تەواوی داخران. لە زۆر ناوچە گوندنیشان بە پێ گەڕانەوە بۆ گوندەکانیان.