شەنگالیەکان بە درووشمی ‘ئێمە هەموومان ئاسایشین’ ڕێپێوانیان ئەنجامدا

دانشتوانی شەنگال لە دژی ڕێککەوتنی نێوان پەدەکە و حکومەتی عێراق لەسەر شەنگال ئەمڕۆ بە درووشمی ‘ئێمە هەموومان ئاسایشین’ دەستیان بە ڕێپێوان کردووە.

لە دژی ئەو ڕێکەوتنەی کە لە ٩ی مانگی ١٠ ئەمساڵ لە نێوان پەدەکە و بەغدا لە دژی شەنگال و ئیرادەی ئێزدییەکان واژۆ کرا، ماوەی ٢٥ ڕۆژە کە خەڵکی شەنگال لە پێش ناوەندی ئاسایشی شەنگال دەستیان بە چالاکی ئیشکگرتن کردووە.

ئەمڕۆش خەڵکی شەنگال لە بەردەم خوێندگەی سوورەوە هەتا ناوەندی ئاسایشی شەنگال ڕێپێوانیان کرد، لە ڕێپێوانەکەدا بەردەوام درووشمی ‘ ئێمە هەموو ئاسایشین ‘ لە لایەن خەڵکەوە دەوترایەوە.

لە کاتی ڕێپێوانەکەدا سوپای عێراق ویستی ڕێگری لە خەڵک بکات، بەڵام بە بێ گوێدانە سوپا، خەڵک بەدروووشمی ‘ ئێوە ناتوانن ئیرادەمان بشکێنن’ بەردەوام بوون لە چالاکییەکە.

چالاکییەکە هەتاکو ئێستا بەردەوامە و بڕیار وایە لە پاش خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک کۆتایی پێبێت.

ف.ق