دوو چەتەی داعش لە کەرکوک کوژران

لە سنووری شارەدێی ڕەشادی سەر بە شارۆچکەی حەویجەی پارێزگای کەرکوک دوو چەتەی داعش کوژران.

 

پۆلیسی فیدارڵیی عێراق، کوشتنی دوو چەتەی داعشی لە سنووری شارەدێی ڕەشادی سەر بە شارۆچکەی حەویجەی پارێزگای کەرکوک، ڕاگەیاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە چیای ئەبو شحمە لە شارەدێی ڕەشاد لەکاتی کێوماڵکردنی ناوچەکە، پاش ڕوبەڕبوونەوە، پۆلیسی فیدراڵیی توانیان دوو چەتەی داعش بکوژن.

ف.ق