١٢ كۆڵبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئێرانەوە بریندار كران

بەدەر لەرژێمی ئیسلامی ئێران، هیچ حكومەتێكی تر لەدنیادا، رۆژانە كرێكاران بەفیشەكی ساچمەیی ناكەنە ئامانج و ئەوان ناكۆژن.

كۆڵبەرنیوز لەراپۆرتێكدا بەسەرناوی"شەوی خوێنئاوی به‌رامبه‌ر كۆڵبەران"، باس لەبرینداربوونی دوازدە كۆڵبەر لەسنوری بانەوە دەكات و چەند دیمەنێك لەو قۆربانیانەی بڵاوكردۆتەوە. هیچ حكومەتێك لەدنیادا رۆژانە كرێكارانی ناكۆژێت و ئەشكەنجە نادات، بەڵام ئێران ئەم كار و كردەوەیە پێكدێنێت.

شەوی رابردودا هێزەكانی پاراستنی سنور لەسنوری بانە گروپێك لەكۆڵبەرانیان گوللەباران كردوە و لەئەنجامدا دوازدە كۆڵبەر بەقورسی بریندار بوون.

كۆڵبەر نیوز، ناو و ناسنامەی پێنج لەكۆڵبەرەكانی ئاشكرا كردوە لەوانە؛ سامان محەمەدزادە، ئەرسەلان رەحمانی، یوسف قیتاسی، فازڵ ئەحمەدی و عەلی ئابكار.

ئەو كەسانە لەخەڵكی شارە جیاوازەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و لەسنوری بانە سەرقاڵی كاروكەسابەتی كۆڵبەرین.

لەدیمەنەكاندا، برینێكی زۆر لەجەستەی ئەو هاوڵاتیانە درۆست بووە كە بەهۆی چەكی ساچمەییەوە پێكهاتووە.

هـ . ب