کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) جاڕنامەی رێکخراوە پیشەیی و مەدەنیی و زانکۆیەکان بە هەنگاوێکی جدی و بونیانەرانە لە پێناو پێناو هاندانی بەهێزی هێزە شۆڕشگێڕەکاندا لێکدەدەینەوە و ڕایگەیاند، ئەم شۆڕش و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە لەسەر سکەی دیموکراسی بە ئازادی دەگات.
لە دوای بڵاوبوونەوەی جاڕنامەی دیموکراتیکی رێکخراوە پیشەی و مەدەنی و زانکۆییەکان، کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ئەو جاڕنامەیە بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کۆدار:
شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" هەموو کۆمەڵگەی ئێرانی لە پێناو گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی دا هۆشیار کردووەتەوە و یەکیخستوون. تایبەتمەندیی هۆشیارکردنەوەی ئەم شۆڕشە چالاکیی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی لە پاڵ چین و توێژ و کۆمەڵانی کۆمەڵگەدا یەکگرتوو تر کردووە. ئەم یەکگرتوویی لە ئاستی خۆیدا بۆ کۆمەڵانی کۆمەڵگە هیوا بەخشە و ئەمجۆرە لە ناو دیالکتیکی شۆڕشگێڕانەدا ڕةوتی شۆڕش دیاری و ڕێگاکەی ڕوون دەکاتەوە.
لە قۆناغی ئێستادا، کە کۆمەڵگە سەرقاڵی بونیادنانی بونیادە نوێکانە بۆ بەدیهێنانی ئازادی و دیموکراسی، بەشێک لە ڕەوتەکان لە هەوڵی ئاڕاستەکردن و داسەپاندنی سیستمی ناوەندگەرادان، کە بە داسەپاندنی ناوەندگەرایی و دژایەتیکردنی فرەیی، دیسانەوە مافی گەلان، چین و توێژەکان، رێکخراوەکان، بزووتنەوەکان و کۆمەڵانی جۆراجۆر و تەنانەت رێکخراوە مەدەنییەکان پێشێل دەکرێت. لەم بارودۆخە زۆر هەستیارەدا، پرۆژە و بڵاوکردنەوەی جاڕنامەی "ڕێکخراوە سەربەخۆ پیشەیی و مەدەنییەکانی ئێران" و هەروەها بەشێک لە "مامۆستایان و توێژەران و زانکۆییەکان" لە پێناو بونیادنانی بونیادێکی نوێ لە ئێران دا، جێگای خۆشحاڵییە و دەتوانێت بۆ شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ببێتە پاڵنەرێکی گرنگ. ئەم هەڵمەتە مەدەنییە لە ناوخۆ چەقی دژایەتیکردنی ڕەوتی وەکالەتی تاراوگە نشینەکانە. بێگومان لە ئێران دا، کە قەیرانەکان گەیشتوونەتە لوتکە و کۆمەڵگە لە ژێر سندانی گەندەڵی و زوڵمی ڕوو لە زیادبوودایە، لە هەوڵ و گەڕان بە دوای دەرچوون لەو دۆخەدا بە پشتبەستن بە داواکارییەکان و خواستە ریشەییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەشداریپێکردنی چین و توێژەکان، کۆمەڵانی خەڵک و پیشەوەرە جۆراجۆرەکان لە چوارچێوەی فرەچەشنی بەڕێوەبردنی ئەم شۆڕشەی ئێستادا، پێویستییەکی ناچارییە.
شۆڕشی گەلان لە ئاستێکدایە، کە ڕژێم بەهۆی ترس لە جدیبوونی، بە پەنابردنە بەر کوشتار، زیندان، ئەشکەنجە و لەسێدارەدان دەستیکردووە بە سەرکوتی تەواوەتیی و شانبەشانی ئەوەش بەشێک لە ڕەوتە ناوەندخوازەکان و دژ دیموکراتیکەکان سەرقاڵی پرۆژە و سیناریۆگەلێکن بۆ دەستبەسەرداگرتنی شەو شۆڕشە. ئەو کردەوەیە هاوکات لە بەرژەوەندیی ڕژێمدایە، چونکا خەڵک لە هەستی شۆڕش دوور دەخاتەوە. بە دڵنیاییەوە هەوڵی بێوچانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە پاڵ کردە و چالاکیی شۆڕشگێڕانەی کۆمەڵانی کۆمەڵگەدا، دەبێتە رێگر لەبەردەم دەستبەسەرداگرتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن بەشێک لەو ڕەوتانە کە لە بۆسەدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو شۆڕشە. چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان، ئازادیی ژنان و گەلان بە بڵاوکردنەوەی جاڕنامەی دیموکراتیک و فەرەچەشن خواز، کە مافی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە گەرەنتی دەکات، پێویستییەکی ژیانییە. لەم ڕوانگەیەوە پیویستە ڕێز لە جاڕنامەی بڵاوکراوەی ڕێکخراوە پیشەیی و مەدەنی و زانکۆییەکان و توێژەران بگیردرێت و بۆ گەشەپێدان بە پرۆژەی بەرفراوانتر و بەربڵاوتر بە ڕەچاو کردنی لایەن و ڕهەندە دیموکراتیکەکان هەوڵی زیاتر بدرێت. هەموو ئەو هەوڵانە دەیسەلمێنن، کە کۆمەڵگە و بەشە بەرفراوانەکانی لەمەبەدوا هەموو جۆرەکانی ستەمە جۆراجۆرەکان و دۆخی زۆر نائاسایی و قەیراناویی ئێستا لەوە زیاتر قبوڵ ناکەن و خۆیان بۆ دەرچوون لەو دۆخە ئامادە کردووە و دەستیان بە هەڵمەت کردووە.
"کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)" هاوکات لەگەڵ بە باش زانینی جاڕنامە بڵاوکراوەکە لەلایەن "رێکخراوە سەربەخۆ پیشەیی و مەدەنیەکان" و "زانکۆییەکان و توێژەران" و بە بونیادنەرانەزانینی لایەن و ڕەهەندەکانی، لەو بڕوایەدایە، دەتوانێت لەسەر کەموکوڕییەکانی کار بکرێت و چارەسەری بکەن و بەوەش بیکەنە دەستکەوتی دیموکراتیکی قۆناغی شۆڕش. کۆدار لەو بڕوایەدایە، تاوەکو ئێستا کۆمەڵگە کۆمەڵگە لە سیستمی خۆدبونیادنەرانەی خۆی بێبەش بووە، بۆیە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" پێویستە لە خوارەوە لەلایەن پێکهاتەکانی خۆی کۆمەڵگەوە بەرەو پێش ببرێت نەک لە سەرەوە لەلایەن هێزە قۆرغکارە دەسەڵاتخوا و پاوانخوازەکانەوە. شۆڕشی ئێستا بزووتنەوەیەکی بەربڵاوی داواکانی کۆمەلگەیە و پشتبەستووە بە ئیرادە، خواست و داوا پشکەوتوخوازانەکانی کۆمەڵانی خەڵک، بۆیە جاڕنامەى ڕێکخراوە مەدەنی و توێژەرەکان بە هەنگاوێکی بونیادنەرانە لە پێناو هاندانی بەهێزی هێزە شۆڕشگێڕەکاندا لێکدەدەینەوە و ئەم شۆڕش و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە لەسەر سکەی دیموکراسی بە ئازادی دەگات.
ژ.ت