بۆ بارەگای سەربازی سەرەتا سروشت تاڵان کرا و دواتر ڕێگای قیر دروست کرا

لە گوندی حەسەنای سەر بە ناوچەی سلۆپی شرناخ، حکومەتی تورک بۆ دروست کردنی بارەگای سەربازی دارەکانی تاڵان کرد و دواتر ڕێگاکەیان قیرتاو کرد.

لە مانگی تەموزەوە لە گوندی حەسەنەی سەر بە چیای جوودی ​​چەندین دارستانەکان تاڵانکران. دواتر بارەگا بۆ سەرباز و پاسەوان دروست کرا. دوای دروستکردنی بارەگاکان، رێگەکان قیرتاوکران

ڕێگاکە نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر درێژە، لە ماوەیەکی کەمدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و گواستنەوەی ئیدارەی تایبەتی شرنەخەوە قیرتاو کراوە.

لە گوندی حەسەنە پێکهاتەی سوریانی دەژیانن و ئەم گوندە لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەزۆر چۆڵکرا بە هۆکاری 'ئەمنی'، سوریانەکان بە ناچاری بۆ ئەوروپا کۆچیان کرد.

ئەم قەدەغەکردنە تا سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ بەردەوام بوو. دوای هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکردنەکە، بەشێک لە سوریانەکان گەڕانەوە و گوندەکەیان ئاوەدان کردەوە.

ف.ق