بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) ماوەیەکە لە شەنگال و گوندەکانی دەوروبەری کەمپینی 'سەرۆک میوانی ماڵەکانتانە' بەردەوامە. لە کەمپینەکەدا وێنە و بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاودەکرێتەوە و بەشداربووانی کەمپینەکە بە دڵخۆشیەوە بەردەوامن لە بەردەوامیدان بە کەمپینەکە و دەڵین لە کاتی فەرمانی سەر شەنگالەوە ڕێبەری گەلی کورد میوانی دڵ و ماڵیانە.
'سەرۆکمان لە ناو خۆماندا ببینین'
ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی گوندی گوحبەلێ، سێوە کورتۆ باسی لە کەمپینەکە کرد و وتی: "چالاکیەکەمان سەرکەوتووبوو. هەموو لایەک بە دڵخۆشیەوە پێشوازییان لێکردین. چونکە تەنها فکری سەرۆک فریامان کەوت و ڕزگاری کردین. گەر فکری سەرۆک نەبووایە کەسمان لە فەرمانەکە ڕزگارمان نەدەبوو. لە کاتی کەمپینەکەدا دەچووینە پێش هەر ماڵێک کە وێنەی سەرۆکیان دەبینی بە دڵخۆشیەوە پێشوازییان لێکردین. هیوای هەمووانە سەرۆکمان لە نێو خۆماندا ببینین. بۆیە وەک ژنان تا بەدیهێنانی ئەو خەونە لە تێکۆشاندا دەبین."
'بە فکری سەرۆک ئاپۆوە هەنگاو بەرەو ئازادی دەنێین'
سێوە کورتۆ ئەوەی دیاریکرد ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە نێو خۆیاندا ببینین و وتی: "گۆشەگیرییەکی سەخت لەسەر رێبەر ئاپۆ هەیە. بێگومان لە هێزی فکری ئازادی ئەو دەترسن. ترسیان لەوەیە فکری سەرۆک لە هەموو جێگەیەک بڵاوبێتەوە. بەڵام فکری ئازادی سەرۆک لە هەموو جێگەیەک بڵاو دەبێتەوە و هیچ هێزێک توانای ڕێگریکردنی نیە. بڵاوبوونەوەی ئەم فکرانە سەرکەوتنی سەرۆک ئاپۆ و کۆمەڵگەی ئێزییدییە. ئێمە بە فکری سەرۆک ئاپۆوە ئازادین و بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێیین. وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی لە پێناو ئازادی جەستەی سەرۆکماندا هەموو شتێک دەکەین. بۆیە دەڵێین ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە."