لە بەیاننامەی نووسراوی کوردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی کوردستان وەها وتراوە:
"شەڕی سەربەخۆیی کوردستان نموونەیەکی ڕوونی ئەم شەڕە مێژووییەیە لە پێناو ڕزگاری گەلی ستەملێکراو و ئەو گەلەی لە مێژوودا زۆرترین چەوسانەوەیان بەرامبەر کراوە، بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، نیو سەدەیە ئەم تێکۆشانە بەردەوامە. گەورەترین، دڵسۆزترین و پیرۆزترین بەرخۆدان لە بەرامبەر دڕندەترینی مێژوودا بەرز دەکرێتەوە، لە کەسایەتی جوانترین و بەنرخترین ڕۆڵەی گەلی کورد. شۆڕەشگێڕیی فیدایی ئاپۆیی بە جۆش و خرۆش، شادی و دڵگەرمییەوە تێکۆشانێکی شۆڕشگێڕانە بەڕێوەدەبەن. ئەوەی پەکەکە لەوانی تر جیاواز و بێوێنە دەکاتەوە ئەم ڕاستییەیە. شەهیدانمان ئەوانەن کە بوونە هۆی بەردەوامبوونی تێکۆشان.
لەو ڕاگەیاندنەدا شەهیدان بیشەنگ بروسک و سارا هۆگر ڕحا، بە بیر هێنرانەوە و وەها باس لەسەر ڕەنج و تێکۆشانیان کرا:
"لەسەر ئەو بنەمایە، بە ڕێز و حورمەتەوە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی گەنجان و ژنانی گەنج، بیشەنگ بروسک و سارا هۆگر ڕحا، کە لە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٣، لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوون، بە بیر دێنینەوە و ڕێز و سڵاوی خۆمان ئاراستەیان دەکەین".
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانمان و سەرجەم گەلی کوردستان و گەنجان دەکەین.
هەڤاڵ بیشەنگ لە ساڵی ٢٠١٠ وە دەست بە تێکۆشان دەکات و پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئازادی کوردستانەوە دەکات و تا شەهیدبوونی بەردەوام بووە لە تێکۆشان. ماوەی ١٣ ساڵ بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێباز و بیرۆکەکانی ئاپۆیی لەخەباتی گەنجانی کوردستان ژیانی خۆی لە خەباتی گەنجانی کوردستاندا تەرخان کردووە. تێکۆشانی ئازادی لە باکور دەستی پێکرد و بە چالاکی شۆڕشگێڕانە لە باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا درێژەی بە خەباتی خۆی دا. لە هەر چوارپارچه ی کوردستان خەباتی بێوێنەی ئەنجامداوە. کوردستانی دابەشکراوی لە کەسایەتی خۆیدا کۆکردەوە و کردی بە یەک پارچە. لە چوارچێوەی شۆڕشدا لە هەموو شوێنێک چالاک بوو و بە ئیرادە و تێگەیشتن بە حەقیقەتی ئاپۆیی لەکەسایەتی خۆیدا گەیشتە سەرکەوتن. ساڵی ٢٠١٤ سەرەڕای ئەوەی لەلایەن دوژمنی فاشیستەوە ناسراو و داوا کرابوو، بە ئیرادەیەکی بەرزی شۆڕشگێڕییەوە، چووە ناو شاری سەرهەڵدانی نسێبین لە باکوری کوردستان و وەک پێشەنگێک چالاکییەکانی گەنجانی بەڕێوە دەبرد. بە ئامانجی سەرکەوتنی شۆڕشی باکور، سەرەڕای هەموو جۆرە سەختی، مەترسی و ئاستەنگێک، بۆ ئەوەی شایستەی ڕێبەر ئاپۆ بێت بە هەموو هەوڵێ تێکۆشانی دەکرد، ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بەڕێوە دەبرد. لە هەموو بوارەکانی شۆڕشدا هەستیاری خۆی نیشان دا. بە چالاکییەکانی لە باشوور و ڕۆژهەڵات لە لایەن گەنجانەوە زۆر خۆشەویست بوو و ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە جێبەجێکردنی پێشهاتە گرنگەکان. لە ڕۆژئاوا شەو و ڕۆژ بەو خولیایە بۆ بنیاتنانی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کاری دەکرد و بۆ ئەوەی کەلتوور و تێگەیشتنی شۆڕش بە گەنجان بناسێنێت بە هەموو توانای خۆیەوە تێکۆشانی دەکرد.
خۆشەویستی هەڤاڵ بیشەنگ بۆ شاخەکان زۆر جیاواز بوو. ڕاستی و شکۆمەندی شاخەکانی کوردستانی لە خۆ هەڵگرتبوو و ئەمەی بە ڕوونی نیشان دەدا. هەرچەندە لە شارەکاندا دەژیا، بەڵام دەزانێت لە هەموو شوێنێک شاخەوانێک بێت. بە پرەنسیپ و پێوەرەکانی شاخەوان بوون، لە هەر شوێنێک بووایە هەستی بە قورسایی پەکەکە دەکرد. بەرخۆدانی جزیرە بۆتانی لە هەموو لایەکەوە هەڵسەنگاندبوو. ڕێگەی نەدا بە هەڵە بژی و تا کۆتایی لە گەڵ ڕاستییەکانیدا دەژیا. لەو باوەڕەدا بوو کە شەڕی سروشتی بە تۆڵەسەندنەوە لە دوژمن و هەوڵدان بۆ ئەوەی شایستەی ڕێبەر ئاپۆ بێت دەکرێت و بە تێکۆشان لە بەرامبەر دوژمن، بەرەوپێش دەچێت و هەوڵێکی زۆریدا. بەم مانایە هەمیشە ڕۆحی شۆڕشگێڕانە و خاوەن ،ئیرادەیەکی بەرز بوو. هەموو تەمەنی شۆڕشگێڕیی بە شۆڕشگێری بەسەر برد.
هەڤاڵ بیشەنگ بەردەوام خۆی بە قەرزداری ڕێبەر دەزانی. بە دڵ و گیان لە سەر بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو. هەموو ساتەکانی ژیانی لەم چوارچێوەیەدا بۆ گەشەسەندنی تێکۆشان بەسەر بردووە. سەرەڕای هەموو تێکۆشانەکانی، بە قووڵی هەستی بە نەبوونی ڕێبەرایەتی دەکرد. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەشێک بوو لە چالاکییەکانی. بەم پێیە ژیا و لەو پێناوەدا تێکۆشانی بەڕێوە برد، لەگەڵ گەلەکەیدا پێوەرەکانی ئازادی بەرزکردەوە و بووە پێشەنگێکی زانا لە هێڵی ئازادی ژناندا. هەڤاڵ بیشەنگ گەیشتبووە ئەو باوەڕەی کە بە شکستپێهێنانی عەقڵیەتی دەسەڵاتداری پیاو، هەم خۆی ئازاد دەکات و هەم لە ڕێبەر ئاپۆ نزیک دەبێتەوە. هەڤاڵ بیشەنگ بەو هەموو تایبەتمەندییانەوە بوو بە تێکۆشەرێکی پێشەنگی خەباتی ئازادیی کوردستان و بوو بە نمونەیەک لە بزووتنەوەی گەنجانی کوردستان.
هەڤاڵمان سارا لە ناوچەی وێرانشاری شاری ڕحا لەدایک بووە و لە ساڵی ٢٠١١ پەیوەندی بە شۆڕشی ئازادی کوردستانەوە کرد. دەزانرێت کە شاری ڕحا لە مێژوودا نوێنەرایەتی بەهاکانی مێژووی دێرینی کوردان دەکات. هەڤاڵ سارا بەهاکانی ئەو خاکەی کە تێیدا لەدایک بووە لە کەسایەتی خۆیدا هەڵگرتبوو. هەرچەندە مێرسین لە ژێر کاریگەری داگیرکاریدا بوو، بەڵام ئەو کەسایەتییەکی پاکی هەبوو. ئەو لەو کەسانە نەبوو کە زۆر کاریگەری دوژمنی لەسەر بێت. هەڤاڵ سارا خاوەنی دڵێکی پاک و عەقڵیەتێکی پاک و هەستی ڕاستەقینە و ڕۆحێکی پر لە موراڵ بوو.
هەڤاڵ سارا زۆر وابەستەی بەهاکانی خۆی بوو. بەشداریکردنی لە ڕیزەکانی گەریلادا بە تۆڵەسەندنەوەی براکەی کە لە ساڵی ١٩٩٢ شەهید بوو دەستی پێکرد. خەونەکانی منداڵی پشتگوێ نەخست و بەدوایاندا دەگەڕا و لەگەڵ توڕەیی لێپرسینەوە لە کارە دوژمنکارانەیەکانیدا دەژیا. بەرامبەر دوژمن زۆر بە هێز بوو. دوای ئەوەی لە زیندانەکانی دوژمن ڕزگاری دەبێت، دەچێتە شاخەکانی کوردستان. لە سەر ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ خۆی پەروەردە دەکات. بیرۆکەی ئاپۆیی سەبارەت بە ژیان، خەبات و فیداکاریی پیشانی گەنجانی تێکۆشەر دەدات. لە پەروەردەکردن و ڕێکخستنی گەنجانی کوردستان لە مەخموور و ڕۆژهەڵات تێکۆشانی بەرچاو بوو و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر گەنجانی مەخموور و ڕۆژهەڵات دانابوو.
هەڤاڵ سارا دڵسۆز بوو. بەشدارییەکی فیداکارانە دڵسۆزی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدان و هەڤاڵانی بوو. لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمندا لە گەڵ هەڤاڵانی جگە لە پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ و حیزب بیریان لە هیچ شتێکی تر نەدەکردەوە. لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕێبەر ئاپۆدا چالاکییە فیداییەکانی پەرە پێدا و نیشانی دا کە لە هەر کاتێکدا ئامادەیە بۆ هەر تێکۆشانێک. کەسایەتی سروشتی خۆی گەیاندە ئاستی فیدایی و سەلماندی کە ملیتانێکی پێشەنگە.
شەهیدانمان بە خوێنی خۆیان داری ئازادی کوردستانیان ئاو دا و ئاڵای بەرخۆدانیان لە دژی فاشیزمی قڕکەر گەیاندە لووتکە. شەهیدانمان دەکەینە مانیفێستی تێکۆشان. بەڵێنمان بە شەهید بیشەنگ و سارا دەدەین کە بە دڵ و باوەڕەوە ڕێبازییان بەرنادەین. تێکۆشانی ئازادیمان بە فەرمانی ڕۆحی ئێوە سەردەکەوێ و دەوڵەتی فاشیستی تورک لە بەرامبەر گەنجە فیداییەکانی ئاپۆییدا تێکدەشکێت. ئەو بەها و ڕەنجانەی ئێوە کە بە تێکۆشان خوڵقاندووتانە و کەسایەتی بێوێنە و ئیرادەی بەرزی تێکۆشانتان بۆ سەربەخۆیی کوردستان قەد لەبیر ناکەین و درێژەی پێدەدەین. دوژمنی فاشیست و قڕکەر دەبێ بزانێت گەنجانی کوردستان لە دڵی خۆیاندا بیشەنگ و سارایان دەبووژێننەوە و فاشیزم لە گۆڕ دەنێن. تۆ و مروڤکوژەکانت لە بەهەشتی کوردستان دەخرێنە دەرەوە و ناچار دەبن بە ئاگری بەرخۆدان سزا بدرێن. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو گەنجانی کوردستان ئەمەیە: "بە ڕۆحی تۆڵەسەندنەوەی بیشەنگ و سارایانەوە بەشداری تێکۆشان بکەن و ئاگری بەرخۆدان لە دژی ڕانەگەلی فاشیستان گەشە پێ بدەن".