'بە کوردی بدوێین و بە کوردی بژیین'
پلاتفۆڕمی زمانی کوردی دەسنیشانیکرد ساڵێ نوێی پەروەردە و فێرکردنی منداڵی کورد لە سەروبەندی سیاسەتی تواندنەوەدایە و وتی: "پێویستە هەمووان بە کوردی بدوێن، بنوسێن، بیربکەنەوە و بژین."
پلاتفۆڕمی زمانی کوردی دەسنیشانیکرد ساڵێ نوێی پەروەردە و فێرکردنی منداڵی کورد لە سەروبەندی سیاسەتی تواندنەوەدایە و وتی: "پێویستە هەمووان بە کوردی بدوێن، بنوسێن، بیربکەنەوە و بژین."
پلاتفۆڕمی زمانی کوردی پەیوەست بە قۆناغی پەرەوەرەدە و فێرکردنی ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ لە کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی باشوور-ڕۆژهەڵات ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و دوایکرد لە دژی سیاسەتەکانی ئاسیمیلاسیۆن و تواندنەوەی کولتوری، هەمووان بە کوردی قسەبکەن و بە شێوەی کوردییانە بژێن.
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن وتەبێژی پلاتفۆرمی زمانی کوردی شەرفخان جزرییەوە بە زمانی کوردی خویندراوەیە.
'هەموو کارێکی دەوڵەتی تورک بۆ تواندنەوەی زمانی کوردییە'
لە سەرەتایی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە هاتنی ساڵی نوێی پەرەوەردە و فێرکردن لە تورکیا دەکات و ئاماژەی بەوەدا ئەمساڵی پەرەوەردە بۆ منداڵانی کوردی هەم دڵخۆشییە و هەمیش هۆکاری خەمگینییە و وتی: "چونکە منداڵانی کورد ڕووبەروی قۆناغێکی درێژی ئاسیمیلاسیۆن دەبنەوە. ئەمەش زوڵمێکە دژ بە هەموو بەها ئەخلاقی و مرۆڤایەتییەکانە. چونکە کۆماری تورکیا لە پرسی مافی کورددا هیچ هەنگاوێکی هەمیشەی و بنەڕەتی نەهاوێشتووە. هەموو کارێکی دەوڵەتی تورک بۆ تواندنەوەی زمانی کوردییە."
لە درێژەی ڕاگەیانداوەکەدا پلاتفۆڕمی زمانی کوردی لە پێناو پەروەردەکردن بە زمانی کوردی داخوازییەکانی خۆی خستەڕوو و داوایکرد:
*لە یاسای بنەڕەتییدا بە ڕوونی مافی پەروەردەکردن بە زمانی کورد پەسەند بکرێت.
*هەموو خاڵەکانی مافی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان جێبەجێبکرێت.
*بە شێوازی فەرمی دامەزراوەی زمانی کوردی دابمەزرێنرێت.
'کوردین، کوردی زمانمانە، کوردستان وڵاتمانە'
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا داواکرا هەمووان زمانی دایکی کوردی لە ژیانیاندا بەکاربهێنن و هاتووە: "مافی زمانی کوردی هێڵی سوری ئێمەیە! زمانی کوردی نیشانەی بوون و ستاتۆی ئێمەیە. هەموو کاتێک خەباتمان بەردەوام دەبێت لە پێناو پاراستنی زمانی کوردییدا. پێکەوە بانگ بکەین؛ زمانی کوردی شکۆ و بوونی ئێمەیە. بۆیە بە هەموو باوەڕی دروستمانەوە دەڵێین؛ پێویستە هەمووان زمانی کوردی بەکاربهێنن و بەکوردی بدوێین، بیربکەنەوە و بژین. بە شانازییەوە بڵێین؛ کوردین، کوردی زمانمانە، کوردستان وڵاتمانە."