بە ڤێدۆ تورکیا گازی ژەهراوی لە دژی گەریلا بە کار دێنێت

گەریلا ڤێدۆی ئەو کاتە تۆمار کردە کە سوپای داگیرکەری تورکیا گازی ژەهراوی بەرامبەر تونێلەکانی شەڕی گەریلا بەکار دێنێت.

گەریلای وێرای ئەوەی شەرێکی قورس بەرامبەر سوپای تورکیای داگیرکەر بەرێوە دەبەن لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ڕۆژێک ئەو بەرخودانە بە کامیرەی ڤێدۆ تۆمار دەکەن

 

سوپای داگیرکەر لە ٨ حوزەیرانەوە لە ناوچەی وەرخەلی سەر بە ئاڤاشین دەستی بە ئۆپراسێۆنێکی داگیرکاری کردبوو، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ڕۆژێک گازی ژەهراوی بەکاردێنێت، کاتێک سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک گازی ژەهروای لەبەرامبەر گەریلا بەکار دێنین لە وەرخەلی گەریلاکان دیمەنی ئەوەکاتەیان گرتوە و لە دیمەنەکدا دووکەڵی گازە ژەهراویکە بەڕوونی دیار دەبێت.

 

سوپای داگیرکەری تورک کە هێرشی کردۆتە سەر تونێلی شەڕی وەرخەلی هەموو ڕۆژێک گورزی کوشەندەیان پێدەکەوێت لە لاین گەریلاوە، نیزەکەی دوو مانگە ناتوانن خۆیان نزیکی سەنگەر و تونێڵەکانی شەڕی گەریلا بکەنەوە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە تەقەمەنی و گازی ژەهراوی تونێلەكانی شەڕ داگیربکات ئەوەش لە کاتێکدایە بەکار هێنای ئەو گازە ژەهراویە تاوانی شەڕە لە ئاستی نێودەوڵەتی.  لە ماوەی ٤ مانگی ڕابردوو سوپای داگیرکەری تورکیا زیاتر لە ١٠٠ گازی ژەهراوی بەکار هێناوە لە دژی تونێلی شەڕی وەرخەلی، بەسەدان جار تەقینەوەیان  کردۆتە ناو تونێلی بەرخودانی وەرخەلی بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەیاتوانیەوە بەرخودانی گەریلا تێک بشکێنن.

 

ئەو گەریلایانەی ڤیدۆی بەکار هێنانی گازی ژهەراوی تورکیا تۆمار دەکەن لەسەر تونێڵەکانی شەڕ، ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ جۆرە چەک و گازێکی ژهرای نەماوەی لە ماوەی ڕابردووی سوپای تورکیا بەرامبەر گەریلا بەکاری نە هێنابێت.