بانگەوازی هاوبەشی 11 پارتی کوردستانی سەبارەت هێرشەکانی سەر عەین عیسا

11 پارتی کوردستانی سەبارەت هێرشەکانی سەر عەین عیسا بانگەوازییەکی هاوبەشیان دا و بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوەڵەتی کرد، فشار بخەنە سەر تورکیای داگیرکەر و گروپە تیرۆرستیەکانی.

سەبارەت بە هێرشەکانی سەر ناوچەی عەین عیسای ڕۆژئاوای کوردستان کە چەندین هەفتەیە ڕووبەڕووی هێرشی دڕندانەی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا و تاقمە چەتەکانی ئەو ڕژێمە بووەتەوە، 11 پارتی کوردستانی، بانگەوازییەکی هاوبەشیان ئاڕاستەی ڕای گشتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و تیێدا خوازیارن، فشار بخرێتە سەر ڕژێی تورکیای داگیرکەر و گروپە تیرۆرستیەکانی تا هێرشەکانیان ڕابگرن.

دەقی بانگەوازییە هاوبەشەکە:

جەماوەری دلسۆزی کوردستان ...
ئێمە ئەو لایەنانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە بەتۆندی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر و گرۆپە تیرۆرستیەکانی بۆ سەر عەین عیسا ریسوا و شەرمەزار دەکەین و داوا دەکەین دەستبەجێ هێرشەکانیان بوەستێنن.   
هەروەها داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و یەکێتی ئەورووپا... دەکەین فشار بخەنە سەر تورکیای داگیرکەرو گروپە تیرۆرستیەکان تا بەزووترین کات هێرشەکانیان بوەستێنن. 
سەرشۆری و شەرمەزاری بۆ داگیرکەران .

 ناوی پارت و لایەنەکان کە واژۆی بانگەوازیەکەیان کردوە:

- پارتی ئازادی کوردستان - سەربەخۆ PAK
- بزوتنەوەی یەکسانی کوردستان 
- پارتی نیشتمانی کوردی لە سوریا PNKS
- بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان 
- پارتی سەربەخۆیی کوردستان - کۆنفڕانس 
- پارتی ڕوج دیموکراتی کوردی لەسوریا ROJ
- پارتی برایەتی کوردستان 
- بزوتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان TAK
- پارتی دادی کوردستان 
- پارتی دیموکراتی کوردستان - سوریا 
- بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان 

هـ.هـ