هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان لە ناوچەی جزیری شەرناخ لەگەڵ گەل کۆبووەوە.
لەکاتی گەیشتنی باقرخان و شاندی یاوەری، هەزاران کەس کۆبوونەوە و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە"یان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد.
تونجەر باقرخان قسەی کرد و گوتی: "تێکۆشانەکەمان سەختە بەرامبەر سیستەمێک تێدەکۆشین کە دان بە ئێمەدا نانێت، حساب بۆ زمانەکەمان ناکات، حسابی مرۆڤمان بۆ ناکات و ساڵانێکە هەوڵی لەناوبردنمان دەدات".
باقرخان دووپاتی کردەوە، دەیانەوێت گەلی کورد گەندەڵ و بێناسنامە بکەن.
باقرخان ئاماژەی بەوە کرد ناونیشانی ئاشتی دەدەینە ئەو کەسانەی هەردەم باسی شەڕ و پێکدادان و ئۆپەراسیۆن دەکەن، گوتی: "پرسی کورد بە شەڕ و ئۆپەراسیۆن چارە نابێت، بە دیالۆگ و دانوستان چارەسەر دەبێت، ئێمە ناونیشانەکەیان پێ دەدەین، گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگرن. وەرن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ڕێگەیەکی نوێ بکەینەوە تاوەکو پرسی کورد بە دیالۆگ و دانوستان چارەسەر بکرێت".
باقرخان پشتگیری دەم پارتی بۆ هەموو هەوڵێکی دیالۆگ و چارەسەر و دانوستان دووپاتکردەوە، لەپێناو وەستاندنی شەڕ و خوێنڕێژی.
ڕایگەیاند گەلی جزیر لەڕێگەی هەڵبژاردنی ٣١ ی ئادارەوە، زمان و چاندی خۆی دەپارێزێت، جەزیرە دزەکان و لە کێشەی مادەی هۆشبەر پاک دەکرێتەوە.