بڵاوکردنی گۆرانی کوردی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تاوانە!

دادگایەکی تورک سزای ساڵێک و شەش مانگ و ٢٢ رۆژ زیندانی بەسەر هاوڵاتیەکی کورد بەناوی یوسف گونەش سەپاند کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا گۆرانی کوردی بڵاوکردوتەوە.

لە یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی یوسف گونەشدا ، بەهۆی بڵاوکردنەوەی گۆرانیەکی کوردی، سزای ساڵێک و شەش مانگ و ٢٢ رۆژ زیدانی بەسەردا سەپێنرا.

داواکاری کۆماری خارپێت لەبارەی گونەشەوە کە ساڵی ٢٠٢١ لە ٣ ماوەی جیاوازدا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، گۆرانی بڵاوکردوتەوە لێپرسینەوەی دەستپێکردبوو. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا. لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەستەنبوڵ وتەی لێوەرگیرابوو و دواتر بۆ ئەوەی داواکاری کۆماری خارپێک وتەی لێوەرگرێت بۆ دادگای ئەستەنبوڵ گواسترایەوە.

گونەش کە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە وتەی لێوەرگیرا، هەموو تاوانەکانی رەتکردەوە. لە ١٥ی نیساندا لەبارەی گونەشدا بە بیانوی 'بانگەشە بۆ رێکخستن' دۆسیەیەک ئامادەکرابوو. دۆسیەکە لەلایەن دووەمین دادگای سزا قورسەکانی خارپێتەوە لێکۆلینەوەی تێداکرا.

دادگا رایگەیاند کە گونەش لە ئەستەنبوڵ دەژی و رایگەیاند، ئەوان ناتوانن دۆسیەکە بەڕێوەببەن. بۆیەش دۆسیەکە بۆ ٣٢مین دادگای سزا قورسەکانی ئەستەنبوڵ رەوانەکرا. ئەمڕۆ گونەش بێ پارێزەر بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد.

گونەش باسی ئەوەی کرد کە هەندێک گۆرانی بڵاوکردوەتەوە و هەرچەندە کوردە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کوردیەکەی باش نییە، واتای گۆرانیەکەی نەزانیەوە.

دوای ئەوەی گونەش قسەکانی کۆتایی هێنا، دادوەر رایگەیاند کە 'گونەش لایەنگری پەکەکەیە'. دادگا رایگەیاند کە گونەش لەکاتی بڵاوکردنەوەی گۆرانیەکاندا بانگەشەی بۆ رێکخستن کردووە.

دادوەر رایگەیاند، گونەش لە ٢١ حوزەیران، ١٤ی ئەیلول و ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا، گۆرانی بڵاوکردوەتەوە کە ئەم دەستەواژانەی تێدا بووە " هاتن رەف ب رەف هاتن، رێڤیێن زاگرۆسی هاتن" و " هاوڕێ زانا و ئاندۆک، نەڤیێن شێخ سەعید" و " ئاپۆ ئاپۆ ئاپێ مە" کە باسی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، رێبەری پەکەکە و گەلی کورد دەکەن و ئەوەش بە واتای پێداهەڵدان دێت. بۆیەش داوای سەپاندنی سزا بەسەر گونەشداکرا.

گونەش گونەش بەرانبەر پیشنیازی سزای زیندان هەڵوێستی دەربڕێ. دادگاش سزای ساڵێک و شەش و مانگ و ٢٢ رۆژی بەسەر گونەشدا سەپاند.

ف.ق