باییک بانگەوازێکی ئاڕاستەی پەدەکە کرد
جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ، بانگەوازێکی ئاڕاستەی پەدەکە کرد و رایگەیاند، ئەوان لەدژی دوژمنانی کورد، دەیانەوێت لەگەڵ پەدەکە پێکەوە بجووڵێنەوە.
جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ، بانگەوازێکی ئاڕاستەی پەدەکە کرد و رایگەیاند، ئەوان لەدژی دوژمنانی کورد، دەیانەوێت لەگەڵ پەدەکە پێکەوە بجووڵێنەوە.
جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤیدا کە بڕیارە ئەمڕۆ بڵاوبکرێتەوە، بانگەوازێکی ئاڕاستەی پەدەکە کرد.
باییک لە بەشێک لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە، ئەوان بە هیچ شێوەیەک لەدژی پەدەکە و پێگەی باشوور نین و دەیانەوێت لەدژی دوژمنانی کورد لەگەڵ پەدەکە پێکەوە بجووڵێنەوە.
باییک باسی ئەوەی کرد، بۆ گەلی کورد هەلێکی مێژوویی ڕەخساوە، پێویستە ئەم هەل و دەرفەتە لە دەست نەچێت و ئەم بانگەی لە پەدەکە کرد: "لەسەر ناوی تەڤگەرەکەمان بەڵێن بە گەلی کورد و هەموو گەلانی جیهان دەدەم، ئێمە لەدژی پێگەی باشوور و حکومەتی باشوور و پێشمەرگە نین و دوژمنایەتی باشووریش بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین. هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەواندا نییە.
Hevserokê Konseya Rêveber a #KCK'ê Cemîl Bayik sibê di saet 18'an de mêvanê #Bernameya_Taybet a Stêrk TV ye
— STÊRK TV (@sterk_net) January 28, 2021
Cemîl Bayik di bernameyê de bi taybetî li ser tecrîda li ser #RêberApo, pêngava Dem Dema Azadiyê û serdana Hulusî Akar ya Bexda û Hewlerê radiweste pic.twitter.com/QRuZbQi4Gx
پێویستە پەدەکە بەڵێن بدات کە سیخوڕی بۆ تورکیا نەکات
داوا لە پەدەکە دەکەین، بەڵێن بدات، سیخوڕی بۆ تورکیا نەکات. خزمەتی سیاسەتی قڕکردن نەکات. پێویستە ئەوانیش بەڵێن ئەمە بدەن. ئەگەڕ بەڵێن بدەن، ئەو کاتە کێشەکان باشتر چارەسەر دەبێت. داوا لە گەلەکەشمان دەکەین لەم بارەیەوە هاوکار بن.
لەم چوارچێوەیەدا دەمەوێت شتێکی دیکەش بڵێم: هیچ کەسێک لەبەردەم ئەم تەڤگەر و تێکۆشانە ناتوانێت بووەستێتەوە. پێویستە هیچ کەسێک لەبارەی ئێمەوە وابیرنەکاتەوە کە پێویستە دەست لە تێکۆشان هەڵبگرین و بەرخۆدان نەکەین. ئەم بزووتنەوەیە لەدژی تەسلیمیەت و خیانەت وەستاوەتەوە، تا کۆتایی بەردەوامی بە تێکۆشانی دەدات. تەڤگەرەکەمان تاوەکو ئازادی گەلی کورد بەدەستنەهێنێت. رۆژێک بە تەنیاش دەست لە تێکۆشان هەڵناگرێت.
چاوپێکەوتنی باییک، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٨:٠٠ بە کاتی ئەوروپا لە ستێرک تی ڤی پەخش دەکرێت.
ف.ق