گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ئارگه‌ش زاگررۆس و جیگر عه‌فرین له ته‌مموزی ٢٠٢١ دا له هێرشێكی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر و فاشیست بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا له كاتێكدا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
هاوڕێیانی تێكۆشانیان په‌یوه‌ست به هه‌ڵوێست و ژیانی ئه‌وان له تێكۆشاندا قسه‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد.
سه‌رچاوه‌ی وره‌ی بوو
گه‌ریلای هه‌په‌گه مه‌زڵوم عه‌فرین باسی له‌وه‌كرد، كه شه‌هید ئارگه‌ش زاگرۆس خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستا بوو و به‌م جۆره باسی شه‌هید ئارگه‌ش زاگرۆسی كرد: "ئێمه بۆ ماوه‌یه‌ك كار و خه‌باتمان پێكه‌وه به‌ڕێوه‌برد. هه‌ڤاڵ ئارگه‌ش هه‌ڤاڵێكی به‌و جۆره بوو كه ئێمه چه‌نده‌ش له باره‌یه‌وه باس بكه‌ین هێشتا كه‌مه. له ژیانیدا خاوه‌نی هه‌ڵوێست بوو. كاتێك له هه‌ڤاڵ ئارگه‌شت ده‌ڕوانی، وره‌یه‌كی گه‌وره‌ت لێوه‌رده‌گرت سه‌رچاوه‌ی وره بوو. له ژیاندا په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڤاڵان هه‌بوو، گرنگی به هه‌ڤاڵان ده‌دات، یارمه‌تیده‌ر بوو، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڤاڵێك كار و خه‌باتی به‌ڕێوه‌ده‌برد، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵی ته‌نیشت خۆی هه‌موو كات ده‌یتوانی یه‌كگرتوویی ساز بكات. كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی به‌سه‌ر هه‌ڤالانه‌وه هه‌بوو.
رێبه‌رایه‌تی و پارتی بۆ خۆی به بنه‌ما گرتبوو
مه‌زڵوم عه‌فرین له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی وته‌یه‌كی شه‌هید ئارگه‌شی كه "دوژمن چی ده‌كات با بیكات سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئێمه ده‌بیچت" و باسی له‌وه‌كرد ئه‌و قسه‌ی به‌رده‌وام له سه‌ر زمانی ئه‌و بوو و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: " هه‌ڤاڵ ئارگه‌ش ئاگاداری راستی دوژمن بوو. زۆرجاریش ئه‌مه‌ی ده‌وت، ‘ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت دوژمن شكست بده‌ین، ده‌بێت سه‌ره‌تا له مێشك و دڵماندا دوژمن بكه‌ینه ده‌ره‌وه‘. هه‌وره‌ها ده‌یگوت، رێگه‌ی شكستدان و تێكشكاندنی دوژمن، ئه‌وه‌یه له مێشك و دڵی خۆمان ده‌ریبكه‌ین. هاوڕێیانی خۆی به‌رده‌وام به ده‌وری كولتوری پارتیه‌وه كۆده‌كرده‌وه، به ده‌وری خه‌باتی پارتیه‌وه رێكیده‌خستن. كاتێك كار‌و خوباتی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌برد، رێبه‌رایه‌تی و پارتی به بنه‌ما ده‌گرت. هه‌ڤاڵ ئارگه‌ش به شه‌هیدبوونی خۆی ژیانی نوێی بۆ ئێمه وه‌ك میرات به جێهێشت. ئێمه سه‌یری هه‌ر شوێنێك ده‌كه‌ین هه‌ڤاڵ ئارگه‌ش له‌وێیه. هه‌موو كات له‌گه‌ڵماندایه".
‘ژیانێكی ئاسایی قه‌بوڵ نه‌كرد‘
باز قه‌ندیل گه‌ریلای هه‌په‌گه و هاوڕێی جیگه‌ر عه‌فرین له باره‌ی جیگه‌ر عه‌فرینه‌وه به كورتی به‌م جۆره قسه‌ی كرد: "ئێمه بۆ ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه كار و خه‌باتمان كرد. هه‌ڵسوكه‌وتی شه‌هید جیگه‌ر له ژییاندا نمونه‌یی بوو. ژیانێكی ئاسایی قه‌بوڵ نه‌ده‌كرد، به ئاساییش نه‌ژیا. هه‌موو كات به جۆش و خرۆش و وره‌وه پێشوازی له ژیان ده‌كرد و به‌م جۆره ژیا. له كار و خه‌باتدا زۆر چالاك بوو. به‌رده‌وام له جموجۆڵدابوو. له‌گه‌ڵ ژینگه‌شدا له یه‌كگرتندا بوو".
هـ . ب