ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری كه بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان بۆ ئازادی زیندانیانی نه‌خۆش و ئه‌و زیندانیانه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه و ئازاد ناكرێن، ده‌ستیان پێكردووه، له رۆژی ٣٦١ههمیندا له‌به‌رده‌م ده‌زگای پزیشكی دادی ئامه‌د به‌رده‌وامه.
پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په)، پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په)، كۆمه‌ڵه‌ی هاریكاری و پشتیوانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و سزادراوان (توئای ده‌ر) كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتی كو‌لتور و پشتیوانی له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌سوكاریان له لانكه‌ی شارستانیه‌تی مێزۆپۆتامیا بێسه‌روشوێن بووه (مه‌بیا – ده‌ر) و كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زمان و كولتوری مێزۆپۆتامیا (مهد-ده‌ر) پشتیوانیان له چالاكی بنه‌ماڵه‌كان كرد.
راگهیهنراوهكه له‌لایه‌ن كچی عه‌بدولره‌حیم كرتای، هه‌رده‌م مهروانییهوه خوێندرایه‌وه.
‘ئه‌مه كێشه‌ی كۆمه‌ڵگایه‘
مه‌روانی وتی، "ئێمه پێداگرین له‌سه‌ر داواكارییه‌كانمان. ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌كی كه‌سی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشه‌یه نه‌كردووه، چوونكه كێشه‌ی كۆمه‌ڵگایه".
مه‌روانی به بیریهێنایه‌وه، كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا په‌رله‌مان ده‌كریته‌وه و رایگه‌یاند، كه ده‌بێت پرسی زیندانیانی نه‌خۆش بخرێته كاری له پێشینه‌ی په‌رله‌مان و به‌م جۆره دوا: "به‌ڵێ، له وڵاتتهكه زۆر كێشه هه‌یه، به‌ڵام گرنگترینیان دۆخی زیندانیانی نه‌خۆشه. هه‌ر بۆیه ئێمه جارێكی تر بانگه‌وازه‌كه‌مان دوباره ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین، "با پارته سیاسیه‌كان پشتیوانیمان لێبكه‌ن. ئێمه ده‌مانه‌وێت كێشه‌ی زیندانیانی نه‌خۆش ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ر بكرێت. ئێمه داوا له هه‌موو پارته سیاسیه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی زیندانیانی نه‌خۆش بدۆزنه‌وه. ئێمه ده‌ڵێین، كه به یاسای دوژمنكارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زیندانیانی نه‌خۆش مه‌كه‌ن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له ئه‌نجامی مردن و گیانله‌ده‌ستدانه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێناوه".
ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری به دروشمه‌كانی "بژی به‌رخودانی زیندانه‌كان"، "ماف، یاسا، دادپه‌روه‌ری"، كۆتاییهات.
هـ . ب