بنکەی سەربازی تورک لە بامەڕنێ هاوەنبارانکرا

لەڕێگەی دوو گوللـە هاوەنەوە بنکەیەکی سەربازیی دەوڵەتی تورک لە سنوورى ناوچەی بامەڕنێ لە پارێزگاى دهۆک تۆپباران کرا.

بە پێى زانیارییەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو گوللـە هاوەن لە نزیک بنکەیەکى سەربازیی دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە گوندى درایا لە سنوورى بامەڕنێ-ى سەر بە پارێزگاى دهۆک کەوتوونەتە خوارەوە.

ئەو بارەگایە یەکێکە لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکە لەناو خاکى هەرێمی کوردستاندا، لە ئەنجامیشدا ئاگر لە دەوروبەرى بارەگاکە کەوتووەتەوە.

تاوەکو ئێستا زانیاریی لەبارەی زیانەکانی تۆپبارانەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.

ف.ق