بنەماڵەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی سەردانی گۆڕستانیان کرد

بنەماڵەکانی ڕۆبۆسکی چوونە سەردانی گۆڕستانی ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا شەهید کران.

لە ١٣هەمین ساڵەی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا کە ٣٤ کەس بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گیانیان لەدەست دا، کەسوکاری قوربانییەکان سەردانی گۆڕستانی ڕۆڵەکانیان کرد. بنەماڵەکان سەر لەبەیانی چوونە گۆڕستان و سەردانی گۆڕی قوربانییەکانیان کرد. بنەماڵەکان کە جل و بەرگی ڕەشیان پۆشیبوو، بە هەڵگرتنی وێنەی ڕۆڵەکانیان لەسەر گۆڕەکانیان نوێژ و نزایان کرد.

بنەماڵەکان شەکر و لوقمیان بەسەر ئەو کەسانەی کە سەردانی گۆڕستانەکەیان کردبوو دابەشکرد.

یادەکردنەوەکە بە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دەست پێدەکات و هاوسەرۆکانی پارتی دەبەپە و دەم پارتی بەشداری مەراسیمەکە دەبن.